< هۆشەع 12 >

ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت، دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە، هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات. لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن و زەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت. 1
Ephraim feeds on wind, and chases the east wind. He continually multiplies lies and desolation. They make a covenant with Assyria, and oil is carried into Egypt.
یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە، سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات، کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. 2
Jehovah also has a controversy with Judah, and will punish Jacob according to his ways and according to his deeds he will repay him.
لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت و بە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ. 3
In the womb he took his brother by the heel; and in his manhood he contended with God.
لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت، گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت. لە بێت‌ئێل تووشی بوو، لەوێ قسەی لەگەڵی کرد. 4
Indeed, he struggled with the angel, and prevailed; he wept, and made petition to him. He found him at Bethel, and there he spoke with him,
یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، ناوبانگی یەزدانە! 5
even Jehovah, the God of hosts; Jehovah is his name of renown.
تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە و هەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە. 6
Therefore turn to your God. Keep kindness and justice, and wait continually for your God.
بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە، حەز دەکات ستەم بکات. 7
A merchant has dishonest scales in his hand. He loves to defraud.
ئەفرایم گوتی: «من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا، لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوە کە گوناه بێت.» 8
Ephraim said, "Surely I have become rich, I have found myself wealth. In all my wealth they won't find in me any iniquity that is sin."
«من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم، ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا، دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم، وەک ڕۆژانی جەژن. 9
"But I Jehovah your God brought you up from the land of Egypt. I will yet again make you dwell in tents, as in the days of the solemn feast.
قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد و بینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن، هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.» 10
I have also spoken to the prophets, and I have multiplied visions; and by the ministry of the prophets I have used parables.
ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟ بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن! لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی، بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبن لەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا. 11
If Gilead is wicked, surely they are worthless. In Gilgal they sacrifice bulls. Indeed, their altars are like heaps in the furrows of the field.
یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام هەڵات و ئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد، لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد. 12
Jacob fled into the country of Aram, and Israel served to get a wife, and for a wife he tended flocks and herds.
یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا و لە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد. 13
By a prophet Jehovah brought Israel up out of Egypt, and by a prophet he was preserved.
بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد، پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە و سووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. 14
Ephraim has bitterly provoked anger. Therefore his blood will be left on him, and his Lord will repay his contempt.

< هۆشەع 12 >