< هۆشەع 12 >
ئەفرایم لەسەر با دەلەوەڕێت، دوای بای ڕۆژهەڵات کەوتووە، هەموو ڕۆژێک درۆ و توندوتیژی زیاد دەکات. لەگەڵ ئاشوردا پەیمان دەبەستن و زەیتی زەیتوون بۆ میسر دەنێرێت. | 1 |
Efraim se větrem pase, a vítr východní honí, každého dne lež a zhoubu množí; nebo smlouvu s Assurem činí, a masti do Egypta donášejí se.
یەزدان لە دژی یەهودا سکاڵای هەیە، سزای یاقوب بەپێی ڕەفتارەکەی دەدات، کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. | 2 |
I s Judou má soud Hospodin; pročež navštívě Jákoba podlé cest jeho, podlé snažností jeho odplatí jemu.
لەناو سکدا پاژنەی براکەی گرت و بە هێزی خۆی لەگەڵ خودا کەوتە زۆرانێ. | 3 |
V životě za patu držel bratra svého, a silou svou knížetsky se potýkal s Bohem.
لەگەڵ فریشتەکە زۆرانێی کرد و سەرکەوت، گریا و پاڕایەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵی میهرەبان بێت. لە بێتئێل تووشی بوو، لەوێ قسەی لەگەڵی کرد. | 4 |
Knížetsky, pravím, potýkal se s andělem, a přemohl; plakal a pokorně ho prosil; v Bethel jej nalezl, a tam s námi mluvil.
یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، ناوبانگی یەزدانە! | 5 |
Toť jest Hospodin Bůh zástupů, pamětné jeho jest Hospodin.
تۆش بۆ لای خودات بگەڕێوە، خۆشەویستی نەگۆڕ و دادپەروەری پەیڕەو بکە و هەمیشە چاوەڕوانی خودای خۆت بە. | 6 |
Protož ty k Bohu svému se obrať, milosrdenství a soudu ostříhej, a očekávej na Boha svého ustavičně.
بازرگان تەرازووی ساختەی لە دەستدایە، حەز دەکات ستەم بکات. | 7 |
Kramářem jest, v jehož ruce jsou vážky falešné, rád utiskuje,
ئەفرایم گوتی: «من دەوڵەمەند بووم و سامانم بۆ خۆم پێکەوەنا، لە هەموو سامانەکەم خراپەیەکم تێدا نابیننەوە کە گوناه بێت.» | 8 |
A říká Efraim: Však jsem zbohatl, dobyl jsem sobě zboží; ve všech mých pracech nenajdou mi nepravosti, jenž by hříchem byla.
«من یەزدانی پەروەردگاری ئێوەم، ئەوەی لە خاکی میسرەوە تۆی دەرهێنا، دووبارە لەناو چادرەکان نیشتەجێت دەکەم، وەک ڕۆژانی جەژن. | 9 |
Já pak Hospodin jsa Bohem tvým od vyjití z země Egyptské, ještě-liž bych tě seděti nechal v stáncích jako ve dnech svátečních?
قسەم لەگەڵ پێغەمبەرەکاندا کرد و بینینی زۆرم بۆ ئاشکرا کردن، هەروەها لە ڕێگەی پێغەمبەرانەوە نموونەم هێنایەوە.» | 10 |
A mluvě skrze proroky, já abych vidění mnoho ukazoval, a skrze proroky podobenství předkládal?
ئایا خراپەکاری لە گلعاد هەیە؟ بێگومان دانیشتووانەکەی پووچن! لە گلگال گا دەکەن بە قوربانی، بەڵێ، بەڵام قوربانگاکانیان وەک کۆمەڵە بەرد دەبن لەسەر هێڵەکانی جووتی کێڵگەدا. | 11 |
Zdali toliko v Gálád byla nepravost a marnost? I v Galgala voly obětují, přes to i oltářů jejich jest jako kopců na záhonech polí mých.
یاقوب بۆ دەشتودەری ئارام هەڵات و ئیسرائیل لە پێناوی ژنێکدا خزمەتی کرد، لە پێناوی ژنێکدا شوانایەتی کرد. | 12 |
Tamto utekl byl Jákob z krajiny Syrské, kdež sloužil Izrael pro ženu, a pro ženu byl pastýřem;
یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرێکەوە ئیسرائیلی لە میسر دەرهێنا و لە ڕێگەی پێغەمبەرێکیشەوە چاودێری کرد. | 13 |
Sem pak skrze proroka přivedl Hospodin Izraele z Egypta, též skrze proroka ostříhán jest.
بەڵام ئەفرایم زۆر بە خراپی یەزدانی پەست کرد، پەروەردگارەکەشی تاوانی ئەو خوێنەی لەسەریەتی دەیهێڵێتەوە و سووکایەتییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. | 14 |
Vzbudilť Efraim hněv přehořký, a protož krev jeho na něj se vztáhne, a potupu svou vrátí jemu Pán jeho.