< هۆشەع 11 >
«کە ئیسرائیل منداڵ بوو، خۆشم ویست و من کوڕی خۆمم لە میسر بانگ کرد. | 1 |
以色列年幼的时候,我爱他, 就从埃及召出我的儿子来。
بەڵام هەرچەندەی بانگم دەکردن، ئەوەندە منیان لە خۆیان دوورخستەوە، قوربانییان بۆ بەعلەکان سەردەبڕی و بخووریان بۆ وێنەی خوداوەندەکان دەسووتاند. | 2 |
先知越发招呼他们, 他们越发走开, 向诸巴力献祭, 给雕刻的偶像烧香。
من بووم ئەفرایمم فێری ڕۆیشتن کرد، دەستم بە باڵیانەوە گرت، بەڵام نەیانزانی من چاکم کردنەوە. | 3 |
我原教导以法莲行走, 用膀臂抱着他们, 他们却不知道是我医治他们。
بە گوریسی نەرمونیانی مرۆڤانە ڕایاندەکێشم، بە بەستنی خۆشەویستی، من بۆیان بووم بەوەی کە نیر لەسەر ملیان هەڵدەگرێت، چەمامەوە بۆ ئەوەی نانیان بدەمێ. | 4 |
我用慈绳爱索牵引他们; 我待他们如人放松牛的两腮夹板, 把粮食放在他们面前。
«ئایا ناگەڕێنەوە بۆ خاکی میسر و ئاشور نابێتە پاشایان، چونکە ڕەتیان کردەوە بگەڕێنەوە لام؟ | 5 |
他们必不归回埃及地, 亚述人却要作他们的王, 因他们不肯归向我。
شمشێر دەکەوێتە شارەکانیان و شەوبەندی دەروازەکانیان تێکدەشکێنێت، کۆتایی بە تەگبیرەکانیان دەهێنێت. | 6 |
刀剑必临到他们的城邑, 毁坏门闩,把人吞灭, 都因他们随从自己的计谋。
گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من. تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن، ئەو پایەبەرزیان ناکات. | 7 |
我的民偏要背道离开我; 众先知虽然招呼他们归向至上的主, 却无人尊崇主。
«ئەی ئەفرایم، چۆن وازت لێ بهێنم؟ ئەی ئیسرائیل، چۆن بە دەستتەوە بدەم؟ چۆن وەک ئەدما هەڵسوکەوتت لەگەڵدا بکەم؟ چۆن وەک چەبۆئیمت لێبکەم؟ دڵم لێم هەڵگەڕاوەتەوە و هەموو میهرەبانیم گڕی گرتووە. | 8 |
以法莲哪,我怎能舍弃你? 以色列啊,我怎能弃绝你? 我怎能使你如押玛? 怎能使你如洗扁? 我回心转意, 我的怜爱大大发动。
گڕی تووڕەییم ناخەمەگەڕ و ناگەڕێمەوە ئەفرایم وێران بکەم، چونکە من خودام نەک مرۆڤ، من خودا پیرۆزەکەم، لەناوەڕاستی ئێوەدام، بە قینەوە نایەم. | 9 |
我必不发猛烈的怒气, 也不再毁灭以法莲。 因我是 神,并非世人, 是你们中间的圣者; 我必不在怒中临到你们。
لەدوای یەزدانەوە دەڕۆن، وەک شێرێک دەنەڕێنێت. کاتێک دەنەڕێنێت، منداڵەکان لە ڕۆژئاواوە بە لەرزەوە دێن. | 10 |
耶和华必如狮子吼叫, 子民必跟随他。 他一吼叫, 他们就从西方急速而来。
وەک چۆلەکە لە میسرەوە بە لەرزەوە دێن، وەک کۆتر لە خاکی ئاشورەوە. ئینجا لە ماڵەکانیاندا نیشتەجێیان دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 11 |
他们必如雀鸟从埃及急速而来, 又如鸽子从亚述地来到。 我必使他们住自己的房屋。 这是耶和华说的。
ئەفرایم بە درۆ دەوری لێدام و بنەماڵەی ئیسرائیلیش بە فێڵەوە، یەهوداش هێشتا سەرسەختە بەرامبەر بە خودا، لە پیرۆزە دڵسۆزەکە. | 12 |
以法莲用谎话, 以色列家用诡计围绕我; 犹大却靠 神掌权, 向圣者有忠心。