ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو، بۆ خۆی بەری دەگرت. بەپێی زۆری بەروبوومەکەی، قوربانگای زۆر کرد. بەپێی باشی خاکەکەی، بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد. | 1 |
גֶּ֤פֶן בּוֹקֵק֙ יִשְׂרָאֵ֔ל פְּרִ֖י יְשַׁוֶּה־לּ֑וֹ כְּרֹ֣ב לְפִרְי֗וֹ הִרְבָּה֙ לַֽמִּזְבְּח֔וֹת כְּט֣וֹב לְאַרְצ֔וֹ הֵיטִ֖יבוּ מַצֵּבֽוֹת׃ |
دڵیان فریودەر بوو، ئێستا سزا دەدرێن. یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت، بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات. | 2 |
חָלַ֥ק לִבָּ֖ם עַתָּ֣ה יֶאְשָׁ֑מוּ ה֚וּא יַעֲרֹ֣ף מִזְבְּחוֹתָ֔ם יְשֹׁדֵ֖ד מַצֵּבוֹתָֽם׃ |
لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە، چونکە لە یەزدان نەترساین، ئەگەر پاشاشمان هەبێت، چیمان بۆ دەکات؟» | 3 |
כִּ֤י עַתָּה֙ יֹֽאמְר֔וּ אֵ֥ין מֶ֖לֶךְ לָ֑נוּ כִּ֣י לֹ֤א יָרֵ֙אנוּ֙ אֶת־יְהֹוָ֔ה וְהַמֶּ֖לֶךְ מַה־יַּֽעֲשֶׂה־לָּֽנוּ׃ |
بە سوێندی درۆ قسە دەکەن، پەیمان دەبەستن، ئینجا سکاڵا زیاد دەبێت وەک گیایەکی ژەهراوی نێو زەوییەکی کێڵدراو دەڕوێت. | 4 |
דִּבְּר֣וּ דְבָרִ֔ים אָל֥וֹת שָׁ֖וְא כָּרֹ֣ת בְּרִ֑ית וּפָרַ֤ח כָּרֹאשׁ֙ מִשְׁפָּ֔ט עַ֖ל תַּלְמֵ֥י שָׂדָֽי׃ |
خەڵکی سامیرە ترسیان هەیە لەو بتە گوێرەکەیەی کە لە شاری بێتئاڤنە. گەلەکەی و کاهینە بتپەرستەکانیشی لەبەر شکۆمەندییەکەی ئاهەنگیان دەگێڕا، بەڵام لە داهاتوودا شینی بۆ دەگێڕن، چونکە بۆ ڕاپێچ لێیان وەرگیراوە. | 5 |
לְעֶגְלוֹת֙ בֵּ֣ית אָ֔וֶן יָג֖וּרוּ שְׁכַ֣ן שֹֽׁמְר֑וֹן כִּי־אָבַ֨ל עָלָ֜יו עַמּ֗וֹ וּכְמָרָיו֙ עָלָ֣יו יָגִ֔ילוּ עַל־כְּבוֹד֖וֹ כִּֽי־גָלָ֥ה מִמֶּֽנּוּ׃ |
ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت، وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز. ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت و ئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت. | 6 |
גַּם־אוֹתוֹ֙ לְאַשּׁ֣וּר יוּבָ֔ל מִנְחָ֖ה לְמֶ֣לֶךְ יָרֵ֑ב בָּשְׁנָה֙ אֶפְרַ֣יִם יִקָּ֔ח וְיֵב֥וֹשׁ יִשְׂרָאֵ֖ל מֵעֲצָתֽוֹ׃ |
سامیرە و پاشاکەی وەک چیلکە دارن بەسەر ڕووی ئاوەوە لەناودەچن. | 7 |
נִדְמֶ֥ה שֹׁמְר֖וֹן מַלְכָּ֑הּ כְּקֶ֖צֶף עַל־פְּנֵי־מָֽיִם׃ |
نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانی بەدکاری وێران دەبن، کە گوناهی ئیسرائیلن، دڕکوداڵ لەسەر قوربانگاکانیان دەڕوێن. ئەو کاتە بە چیاکان دەڵێن، «دامانپۆشن!» و بە گردەکانیش دەڵێن، «بەسەرماندا بڕووخێن!» | 8 |
וְנִשְׁמְד֞וּ בָּמ֣וֹת אָ֗וֶן חַטַּאת֙ יִשְׂרָאֵ֔ל ק֣וֹץ וְדַרְדַּ֔ר יַעֲלֶ֖ה עַל־מִזְבְּחוֹתָ֑ם וְאָמְר֤וּ לֶֽהָרִים֙ כַּסּ֔וּנוּ וְלַגְּבָע֖וֹת נִפְל֥וּ עָלֵֽינוּ׃ ס |
«ئەی ئیسرائیل، لە سەردەمی گیڤعاوە گوناهت کرد، لەوێدا وەستان، لە گیڤعادا شەڕ نەوەی بەدکارانی نەگرتەوە؟ | 9 |
מִימֵי֙ הַגִּבְעָ֔ה חָטָ֖אתָ יִשְׂרָאֵ֑ל שָׁ֣ם עָמָ֔דוּ לֹֽא־תַשִּׂיגֵ֧ם בַּגִּבְעָ֛ה מִלְחָמָ֖ה עַל־בְּנֵ֥י עַֽלְוָֽה׃ |
کەی بمەوێت تەمبێیان دەکەم، گەلان گەلەکۆمەیان لێ دەکەن، کاتێک بە دوو تاوانەکەیانەوە بەندن. | 10 |
בְּאַוָּתִ֖י וְאֶסֳּרֵ֑ם וְאֻסְּפ֤וּ עֲלֵיהֶם֙ עַמִּ֔ים בְּאָסְרָ֖ם לִשְׁתֵּ֥י עוֹנֹתָֽם׃ |
ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوە حەز لە گێرەکردن دەکات. لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی، سوار دەخەمە سەر ئەفرایم، یەهودا دەیکێڵێت، یاقوبیش خەرتەی دەکات. | 11 |
וְאֶפְרַ֜יִם עֶגְלָ֤ה מְלֻמָּדָה֙ אֹהַ֣בְתִּי לָד֔וּשׁ וַאֲנִ֣י עָבַ֔רְתִּי עַל־ט֖וּב צַוָּארָ֑הּ אַרְכִּ֤יב אֶפְרַ֙יִם֙ יַחֲר֣וֹשׁ יְהוּדָ֔ה יְשַׂדֶּד־ל֖וֹ יַעֲקֹֽב׃ |
ڕاستودروستی بۆ خۆتان بچێنن و بەروبوومی خۆشەویستی نەگۆڕ بدوورنەوە. بۆ خۆتان بەیارێک بکێڵن، چونکە کاتی ئەوەیە ڕوو لە یەزدان بکەن، هەتا بێت و ڕاستودروستیتان بەسەردا ببارێنێت. | 12 |
זִרְע֨וּ לָכֶ֤ם לִצְדָקָה֙ קִצְר֣וּ לְפִי־חֶ֔סֶד נִ֥ירוּ לָכֶ֖ם נִ֑יר וְעֵת֙ לִדְר֣וֹשׁ אֶת־יְהוָ֔ה עַד־יָב֕וֹא וְיֹרֶ֥ה צֶ֖דֶק לָכֶֽם׃ |
بەڵام ئێوە خراپەتان چاند و بەدڕەفتاریتان دوورییەوە، بەروبوومی درۆتان خوارد، چونکە پشتت بە هێزی خۆت و بە زۆری پاڵەوانەکانت بەست، | 13 |
חֲרַשְׁתֶּם־רֶ֛שַׁע עַוְלָ֥תָה קְצַרְתֶּ֖ם אֲכַלְתֶּ֣ם פְּרִי־כָ֑חַשׁ כִּֽי־בָטַ֥חְתָּ בְדַרְכְּךָ֖ בְּרֹ֥ב גִּבּוֹרֶֽיךָ׃ |
چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە. هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن، وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێتئەربێلی تێکدا، دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران. | 14 |
וְקָ֣אם שָׁאוֹן֮ בְּעַמֶּךָ֒ וְכָל־מִבְצָרֶ֣יךָ יוּשַּׁ֔ד כְּשֹׁ֧ד שַֽׁלְמַ֛ן בֵּ֥ית אַֽרְבֵ֖אל בְּי֣וֹם מִלְחָמָ֑ה אֵ֥ם עַל־בָּנִ֖ים רֻטָּֽשָׁה׃ |
ئەی بێتئێل، ئاواتان پێ دەکرێت، لەبەر ئەوەی خراپەکەتان گەورەیە. لە بەرەبەیاندا، پاشای ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەچێت. | 15 |
כָּ֗כָה עָשָׂ֤ה לָכֶם֙ בֵּֽית־אֵ֔ל מִפְּנֵ֖י רָעַ֣ת רָֽעַתְכֶ֑ם בַּשַּׁ֕חַר נִדְמֹ֥ה נִדְמָ֖ה מֶ֥לֶךְ יִשְׂרָאֵֽל׃ |