< هۆشەع 10 >

ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو، بۆ خۆی بەری دەگرت. بەپێی زۆری بەروبوومەکەی، قوربانگای زۆر کرد. بەپێی باشی خاکەکەی، بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد. 1
以色列原是一枝茂盛結實繁多的葡萄樹,但他的收薐愈豐,祭壇也愈多;土地愈富饒,石柱也愈美觀。
دڵیان فریودەر بوو، ئێستا سزا دەدرێن. یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت، بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات. 2
他們心懷二意,因此必遭懲罰;上主必拆毀他們的祭壇,打倒他們的石柱。
لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە، چونکە لە یەزدان نەترساین، ئەگەر پاشاشمان هەبێت، چیمان بۆ دەکات؟» 3
那時他們要說:「哎! 我們沒有君王,因為我們不敬畏上主;可是君王能為我們作什麼呢﹖
بە سوێندی درۆ قسە دەکەن، پەیمان دەبەستن، ئینجا سکاڵا زیاد دەبێت وەک گیایەکی ژەهراوی نێو زەوییەکی کێڵدراو دەڕوێت. 4
他們任意講空話,發虛誓,立盟約....因此,正義有如田畦間的苦菜叢生。
خەڵکی سامیرە ترسیان هەیە لەو بتە گوێرەکەیەی کە لە شاری بێت‌ئاڤنە. گەلەکەی و کاهینە بتپەرستەکانیشی لەبەر شکۆمەندییەکەی ئاهەنگیان دەگێڕا، بەڵام لە داهاتوودا شینی بۆ دەگێڕن، چونکە بۆ ڕاپێچ لێیان وەرگیراوە. 5
撒馬黎雅的居民必為貝特文的牛犢焦慮,他的人民必為牠舉哀,他的僧侶也要為牠我去的榮華而哀號,因為牠被人奪去。
ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت، وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز. ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت و ئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت. 6
連牠也被帶到亞述去,作為大王的頁物。厄弗辣因得到旳只是恥辱,以色列必要因自己的偶像而蒙羞。
سامیرە و پاشاکەی وەک چیلکە دارن بەسەر ڕووی ئاوەوە لەناودەچن. 7
撒馬黎雅滅亡了,她的君王有如一片浮在水面的乾草。
نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانی بەدکاری وێران دەبن، کە گوناهی ئیسرائیلن، دڕکوداڵ لەسەر قوربانگاکانیان دەڕوێن. ئەو کاتە بە چیاکان دەڵێن، «دامانپۆشن!» و بە گردەکانیش دەڵێن، «بەسەرماندا بڕووخێن!» 8
貝特阿文的高丘──以色列的罪過淵藪──將被摧毀,荊棘和蒺藜要攀他們的祭壇;那時他們要對山說:「遮蓋我們吧!」對丘陵說:「倒在我們身上吧!」
«ئەی ئیسرائیل، لە سەردەمی گیڤعاوە گوناهت کرد، لەوێدا وەستان، لە گیڤعادا شەڕ نەوەی بەدکارانی نەگرتەوە؟ 9
以色列! 從基貝亞的日子起,你就犯罪,你就在那裏抗拒;難道基貝亞的戰禍不會波及那些惡人嗎﹖
کەی بمەوێت تەمبێیان دەکەم، گەلان گەلەکۆمەیان لێ دەکەن، کاتێک بە دوو تاوانەکەیانەوە بەندن. 10
我必來懲罰他們:列邦必要聯合起來攻打他們,為懲罰他們的雙重罪過。
ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوە حەز لە گێرەکردن دەکات. لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی، سوار دەخەمە سەر ئەفرایم، یەهودا دەیکێڵێت، یاقوبیش خەرتەی دەکات. 11
厄弗辣因原是一頭馴服的母牛,善愛打麥,可是我要將軛加在牠肥壯的頸項上;我要給厄弗辣因上套,以色列必要耕田,雅各伯必要耙地。
ڕاستودروستی بۆ خۆتان بچێنن و بەروبوومی خۆشەویستی نەگۆڕ بدوورنەوە. بۆ خۆتان بەیارێک بکێڵن، چونکە کاتی ئەوەیە ڕوو لە یەزدان بکەن، هەتا بێت و ڕاستودروستیتان بەسەردا ببارێنێت. 12
你們應該播種正義,才可收割仁慈的果實;你們應該開墾荒地,因為現在是尋求上主的時候;應尋求衪,直到衪來給他們降下正義。
بەڵام ئێوە خراپەتان چاند و بەدڕەفتاریتان دوورییەوە، بەروبوومی درۆتان خوارد، چونکە پشتت بە هێزی خۆت و بە زۆری پاڵەوانەکانت بەست، 13
為什麼你們種了邪惡,收割了罪孽,吃了謊言的果實呢﹖因為你依賴了你的戰車,和和你的勇士眾多;
چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە. هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن، وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێت‌ئەربێلی تێکدا، دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران. 14
因此,在你的城邑中要發生騷動,你的一切堡壘將被拆毀,就如沙耳曼毀滅貝特阿爾貝時,在戰爭之日,母親被摔死在兒子身上一樣。
ئەی بێت‌ئێل، ئاواتان پێ دەکرێت، لەبەر ئەوەی خراپەکەتان گەورەیە. لە بەرەبەیاندا، پاشای ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەچێت. 15
因了你的窮凶極惡,以色列家,我也要同樣對待你:以色列的君王將在風暴中完全淪亡。

< هۆشەع 10 >