< هۆشەع 1 >
ئەمە ئەو پەیامەی یەزدانە کە لە سەردەمەکانی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ هۆشەعی کوڕی بئێری هات، کە هاوسەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل بوو. | 1 |
A word of Jehovah that hath been unto Hosea, son of Beeri, in the days of Uzziah, Jotham, Ahaz, Hezekiah, kings of Judah, and in the days of Jeroboam son of Joash, king of Israel:
سەرەتا یەزدان لە ڕێگەی هۆشەعەوە پەیامی خۆی ڕاگەیاند، ئینجا بە هۆشەعی فەرموو: «بڕۆ ژنێکی سۆزانی بهێنە و با منداڵی زۆڵت ببێت، چونکە خەڵکی خاکەکە وەک ژنێکی داوێنپیس ناپاکی بەرامبەر بە یەزدان کردووە.» | 2 |
The commencement of Jehovah's speaking by Hosea. And Jehovah saith unto Hosea, 'Go, take to thee a woman of whoredoms, and children of whoredoms, for utterly go a-whoring doth the land from after Jehovah.'
ئەویش گۆمەری کچی دیڤلایمی هێنا، سکی پڕ بوو، کوڕێکی لێ بوو. | 3 |
And he goeth and taketh Gomer daughter of Diblaim, and she conceiveth and beareth to him a son;
یەزدان بە هۆشەعی فەرموو: «ناوی بنێ یەزرەعیل، چونکە پاش کەمێکی دیکە بنەماڵەی یێهو سزا دەدەم، لەسەر ئەو خوێنەی کە لە یەزرەعیل ڕشتیان، پاشایەتی ئیسرائیلیش لەناودەبەم. | 4 |
and Jehovah saith unto him, 'Call his name Jezreel, for yet a little, and I have charged the blood of Jezreel on the house of Jehu, and have caused to cease the kingdom of the house of Israel;
لەو ڕۆژەدا کەوانی ئیسرائیل لە دۆڵی یەزرەعیلدا دەشکێنم.» | 5 |
and it hath come to pass in that day that I have broken the bow of Israel, in the valley of Jezreel.'
دیسان گۆمەر سکی پڕ بوو، کچێکی بوو. یەزدان بە هۆشەعی فەرموو: «ناوی لێ بنێ لۆڕوحامە، چونکە چیتر بەزەییم بە بنەماڵەی ئیسرائیلدا نایەتەوە، لێیان خۆشنابم. | 6 |
And she conceiveth again, and beareth a daughter, and He saith to him, 'Call her name Lo-Ruhamah, for I add no more to pity the house of Israel, for I do utterly take them away;
بەڵام بەزەییم بە بنەماڵەی یەهودا دێتەوە، بە کەوان، شمشێر یان جەنگ، ئەسپ و سوار ڕزگاریان ناکەم، بەڵکو بە یەزدانی پەروەردگاریان ڕزگاریان دەکەم.» | 7 |
and the house of Judah I pity, and have saved them by Jehovah their God, and do not save them by bow, and by sword, and by battle, by horses, and by horsemen.'
لەدوای ئەوەی گۆمەر لۆڕوحامەی لە شیر بڕییەوە، دیسان سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو. | 8 |
And she weaneth Lo-Ruhamah, and conceiveth, and beareth a son;
یەزدان فەرمووی: «ناوی لێ بنێ لۆعامی، چونکە ئێوە گەلی من نین و منیش بۆ ئێوە نابم. | 9 |
and He saith, 'Call his name Lo-Ammi, for ye [are] not My people, and I am not for you;
«بەڵام لە داهاتوودا ژمارەی نەوەکانی ئیسرائیل وەک لمی دەریا دەبێت کە ناپێورێن و ناژمێردرێن، لەو شوێنەی پێیان گوترا،”ئێوە گەلی من نین،“بە”ڕۆڵەکانی خودای زیندوو“ناودەبردرێن. | 10 |
and the number of the sons of Israel hath been as the sand of the sea, that is not measured nor numbered, and it hath come to pass in the place where it is said to them, Ye [are] not My people, it is said to them, Sons of the Living God;
لەو کاتەدا نەوەی یەهودا و نەوەی ئیسرائیل یەکدەگرنەوە و یەک سەرۆک بۆ خۆیان دادەنێن، لەو خاکەی بۆی ڕاپێچ کراون سەردەکەون و دێنە دەرەوە، چونکە ڕۆژی یەزرەعیل گەورە دەبێت.» | 11 |
and gathered have been the sons of Judah and the sons of Israel together, and they have appointed to themselves one head, and have gone up from the land, for great [is] the day of Jezreel.