< عیبرانییەکان 1 >

لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، 1
God, who at many times and in many ways spoke in time past to the fathers by the prophets,
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. (aiōn g165) 2
Hath in these last days spoken to us by his Son, whom he hath appointed heir of all things, by whom also he made the worlds; (aiōn g165)
کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی پاکسازیی بۆ گوناه کرد لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. 3
Who being the brightness of his glory, and the express image of his person, and upholding all things by the word of his power, when he had by himself purged our sins, sat down on the right hand of the Majesty on high;
بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر. 4
Being made so much better than the angels, as he hath by inheritance obtained a more excellent name than they.
ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: [تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت]؟ هەروەها: [من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من]؟ 5
For to which of the angels said he at any time, Thou art my Son, this day have I begotten thee? And again, I will be to him a Father, and he shall be to me a Son?
دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت: [با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.] 6
And again, when he bringeth in the firstbegotten into the world, he saith, And let all the angels of God worship him.
لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ: [خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن، خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.] 7
And of the angels he saith, Who maketh his angels spirits, and his ministers a flame of fire.
بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت: [ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. (aiōn g165) 8
But to the Son he saith, Thy throne, O God, is for ever and ever: a sceptre of righteousness is the sceptre of thy kingdom. (aiōn g165)
تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە، بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.] 9
Thou hast loved righteousness, and hated iniquity; therefore God, even thy God, hath anointed thee with the oil of gladness above thy companions.
هەروەها: [تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. 10
And, Thou, Lord, in the beginning hast laid the foundation of the earth; and the heavens are the works of thy hands:
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن. 11
They shall perish; but thou remainest; and they all shall become old as doth a garment;
وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن، بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.] 12
And as a vesture shalt thou fold them up, and they shall be changed: but thou art the same, and thy years shall not fail.
ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: [لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت]؟ 13
But to which of the angels said he at any time, Sit on my right hand, until I make thy enemies thy footstool?
ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟ 14
Are they not all ministering spirits, sent forth to minister for them who shall inherit salvation?

< عیبرانییەکان 1 >