< عیبرانییەکان 9 >
ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە. | 1 |
Vel havde ogsaa den første Pagt Forskrifter for Gudstjenesten og en jordisk Helligdom.
چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. | 2 |
Thi der var indrettet et Telt, det forreste, hvori Lysestagen var og Bordet og Skuebrødene, det, som jo kaldes det hellige.
پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، | 3 |
Men bag det andet Forhæng var et Telt, det, som kaldes det allerhelligste,
بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدا بوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان. | 4 |
som havde et gyldent Røgelsealter og Pagtens Ark, overalt beklædt med Guld, i hvilken der var en Guldkrukke med Mannaen, og Arons Stav, som havde blomstret, og Pagtens Tavler,
لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین. | 5 |
men oven over den var Herlighedens Keruber, som overskyggede Naadestolen, hvorom der nu ikke skal tales enkeltvis.
کاتێک شتەکان ئاوا ڕێکخرابوون، کاهینان هەموو کاتێک دەچوونە ژووری یەکەم بۆ جێبەجێکردنی خزمەت. | 6 |
Idet nu dette er saaledes indrettet, gaa Præsterne til Stadighed ind i det forreste Telt, naar de forrette Tjenesten;
بەڵام بۆ ژووری دووەم تەنها سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک دەچوو، ئەویش بێ خوێن نەدەبوو. خوێنەکەی لە پێناوی خۆی و گوناهەکانی گەل پێشکەش دەکرد کە بە نەزانی کردوویانە. | 7 |
men i det andet gaar alene Ypperstepræsten ind een Gang om Aaret, ikke uden Blod, hvilket han ofrer for sig selv og Folkets Forseelser,
بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت. | 8 |
hvorved den Helligaand giver til Kende, at Vejen til Helligdommen endnu ikke er bleven aabenbar, saa længe det forreste Telt endnu staar,
ئەوەش هێما بوو بۆ ئەم سەردەمە، کە تێیدا دیاری و قوربانی پێشکەش دەکرێت، ناتوانێت ئاسوودەیی بە ویژدانی ئەوانە ببەخشێت کە خودا دەپەرستن. | 9 |
hvilket jo er et Sindbillede indtil den nærværende Tid, og stemmende hermed frembæres der baade Gaver og Ofre, som ikke i Henseende til Samvittigheden kunne fuldkomme den, der forretter sin Gudsdyrkelse,
ئەوانە تەنها ڕێوڕەسمی ڕواڵەتین کە چڕدەبێتەوە لەسەر خواردن و خواردنەوە و شێوازەکانی شوشتن، هەتا کاتی داڕشتنەوەی نوێ. | 10 |
men som kun, ved Siden af Mad og Drikke og forskellige Tvættelser, ere kødelige Forskrifter, paalagte indtil den rette Ordnings Tid.
بەڵام کاتێک مەسیح هات وەک سەرۆکی کاهینان بۆ شتە باشەکانی داهاتوو، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتە هی بەدیهێنراو نییە. | 11 |
Men da Kristus kom som Ypperstepræst for de kommende Goder, gik han igennem det større og fuldkomnere Telt, som ikke er gjort med Hænder, det er: Som ikke er af denne Skabning,
بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، (aiōnios ) | 12 |
og gik ikke heller med Blod af Bukke eller Kalve, men med sit eget Blod een Gang for alle ind i Helligdommen og vandt en evig Forløsning. (aiōnios )
چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە، | 13 |
Thi dersom Blodet af Bukke og Tyre og Aske af en Kvie ved at stænkes paa de besmittede helliger til Kødets Renhed:
ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. (aiōnios ) | 14 |
Hvor meget mere skal da Kristi Blod, hans, som ved en evig Aand frembar sig selv lydeløs for Gud, rense eders Samvittighed fra døde Gerninger til at tjene den levende Gud? (aiōnios )
لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. (aiōnios ) | 15 |
Og derfor er han Mellemmand for en ny Pagt, for at de kaldede, da der har fundet Død Sted til Genløsning fra Overtrædelserne under den første Pagt, maa faa den evige Arvs Forjættelse. (aiōnios )
ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ، | 16 |
Thi hvor der er en Arvepagt, der er det nødvendigt, at hans Død, som har oprettet Pagten, skal godtgøres.
چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت. | 17 |
Thi en Arvepagt er urokkelig efter døde, da den ingen Sinde træder i Kraft, medens den, som har oprettet den, lever.
بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا، | 18 |
Derfor er heller ikke den første bleven indviet uden Blod.
چونکە موسا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی. | 19 |
Thi da hvert Bud efter Loven var forkyndt af Moses for hele Folket, tog han Kalve- og Bukkeblod med Vand og skarlagenrød Uld og Isop og bestænkede baade Bogen selv og hele Folket, idet han sagde:
فەرمووی: [ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.] | 20 |
„Dette er den Pagts Blod, hvilken Gud har paalagt eder.”
هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن. | 21 |
Og Tabernakelet og alle Tjenestens Redskaber bestænkede han ligeledes med Blodet.
بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت. | 22 |
Og næsten alt bliver efter Loven renset med Blod, og uden Blods Udgydelse sker der ikke Forladelse.
پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە، | 23 |
Altsaa var det en Nødvendighed, at Afbildningerne af de himmelske Ting skulde renses herved, men selve de himmelske Ting ved bedre Ofre end disse.
چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت. | 24 |
Thi Kristus gik ikke ind i en Helligdom, som var gjort med Hænder og kun var et Billede af den sande, men ind i selve Himmelen for nu at træde frem for Guds Ansigt til Bedste for os;
هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز. | 25 |
ikke heller for at han skulde ofre sig selv mange Gange, ligesom Ypperstepræsten hvert Aar gaar ind i Helligdommen med fremmed Blod;
ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. (aiōn ) | 26 |
ellers havde han maattet lide mange Gange fra Verdens Grundlæggelse; men nu er han een Gang for alle ved Tidernes Fuldendelse aabenbaret for at bortskaffe Synden ved sit Offer. (aiōn )
وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، | 27 |
Og ligesom det er Menneskene beskikket at dø een Gang og derefter Dom,
مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بەقوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن. | 28 |
saaledes skal ogsaa Kristus, efter at være bleven een Gang ofret for at bære manges Synder, anden Gang, uden Synd, vise sig for dem, som forvente ham til Frelse.