< عیبرانییەکان 8 >
گرنگترین خاڵ لەوەی گوترا ئەمەیە: ئێمە سەرۆک کاهینێکی ئاوامان هەیە کە لە ئاسماندا لە دەستەڕاستی تەختی خودای پایەبەرز دانیشت، | 1 |
Now the main point of the things we are saying is this: We do have such a High Priest, who sat down at the right of the Majesty's throne in the heavens,
خزمەتکاری پیرۆزگا و چادری پەرستنی ڕاستەقینەیە، ئەوەی پەروەردگار دایناوە نەک مرۆڤ. | 2 |
Minister of the Holy Places, that is, of the true Tabernacle which the Lord set up, not man.
لەبەر ئەوەی هەر سەرۆک کاهینێک بۆ پێشکەشکردنی بەخشین و قوربانی دانراوە، هەر بۆیە پێویست بوو ئەویش شتێکی هەبێت کە پێشکەشی بکات. | 3 |
Every high priest is appointed to offer both gifts and sacrifices (it follows that it is necessary for this One also to have something He might offer)
ئەگەر لەسەر زەوی بووایە، نەدەبووە کاهین، چونکە کەسانێکی هەیە بەگوێرەی تەورات قوربانی بکات. | 4 |
—if He were on earth He would not be a priest, there already being priests who offer the gifts according to the Law;
ئەوانەی خزمەتی وێنە و سێبەری شتە ئاسمانییەکان دەکەن، کە موساش بەتەمابوو چادری پەرستن دروستبکات، ئاگادار کرایەوە: [بڕوانە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.] | 5 |
who serve a copy and shadow of the heavenly things (that is why Moses was warned by God when he was ready to assemble the Tabernacle: “See to it,” He says, “that you make everything according to the pattern shown to you on the mountain”)—
بەڵام لەڕاستیدا ئەو خزمەتەی کە عیسا وەریگرت لە خزمەتی ئەوان زۆر نایابترە، بەو ئاستەی کە خۆی پەیوەندی ڕێکخەرە بۆ پەیمانێکی باشتر، چونکە پەیمانە نوێیەکەی لەسەر بەڵێنی باشتر بنیاد نراوە. | 6 |
but now He has obtained a more excellent ministry, just as He is Mediator of a better covenant, which was enacted as law on the basis of better promises.
لەبەر ئەوەی ئەگەر پەیمانی یەکەم بێ کەموکوڕی بووایە، ئیتر شوێن بۆ دووەم داوا نەدەکرا. | 7 |
Now if there had been nothing wrong with that first covenant, no place would have been sought for a second one;
بەڵام خودا کەموکوڕی لە گەلەکەی دۆزییەوە، بۆیە پێیان دەفەرموێ: [یەزدان دەفەرموێ: ئەوەتا سەردەمێک دێت، پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم. | 8 |
but finding fault with them He says: “Listen! Days are coming,” says the Lord, “when I will establish a new covenant with the house of Israel and with the house of Judah
وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە لەسەر پەیمانەکەم نەڕۆیشتن، ئیتر منیش پشتگوێم خستن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 9 |
—not according to the covenant that I made with their fathers in the day when I took them by the hand to lead them out of the land of Egypt, because they did not abide by my covenant and so I disregarded them,” says the Lord.
یەزدان دەفەرموێت: ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم، فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و لەسەر دڵیان دەینووسم، من دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من. | 10 |
“Now this is the covenant that I will make with the house of Israel after those days,” says the Lord, “I will put my laws into their mind and write them on their hearts; and I will be their God and they will be my people.
لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت، «یەزدان بناسە،» چونکە هەموویان دەمناسن، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، | 11 |
Further, not one of them will teach his neighbor and not one his brother saying, ‘Get to know the Lord!’ because they all will know me, from the least of them to the greatest of them.
چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.] | 12 |
For I will be merciful to their wrongdoings; I will not at all remember their sins and their lawless deeds.”
کاتێک باسی ئەم پەیمانە دەکات و دەفەرموێ: «نوێ»، پەیمانی یەکەم کۆن دەکات. شتێکیش کە کۆن و پیر بوو، ئەوا لە نەمان نزیکە. | 13 |
By saying ‘new’ He has made the first one ‘old’; and what is obsolete and aging is near the end.