< عیبرانییەکان 7 >
ئەم مەلکیسادقە پاشای شالیم بوو، هەروەها کاهینی خودای هەرەبەرز بوو، کاتێک ئیبراهیم لە بەزاندنی پاشاکان گەڕایەوە، تووشی بوو و داوای بەرەکەتی بۆ کرد، | 1 |
Mert ez a Melkisédek, Sálem királya, a felséges Isten papja, aki a királyok leveréséből visszatérő Ábrahámmal találkozott és őt megáldotta,
ئەوەی ئیبراهیم دەیەکی هەموو شتێکی بۆ جیا کردەوە. یەکەم جار ناوی بە واتای «پاشای ڕاستودروستی» دێت، دواتر «پاشای شالیم» واتە «پاشای ئاشتی». | 2 |
akinek tizedet is adott Ábrahám mindenből, aki először is, ha nevét magyarázzuk, az igazság királya, azután pedig Sálem királya, azaz a békesség királya is,
بێ دایک و باوک، بێ ڕەچەڵەکە، بێ سەرەتای ڕۆژان و کۆتایی ژیان، بەڵکو وەک کوڕی خودا وایە، هەتاهەتایە وەک کاهین دەمێنێتەوە. | 3 |
aki apa, anya nélkül, nemzetség nélkül való, sem napjainak kezdete, sem életének vége nincs, de miután hasonlóvá lett az Isten Fiához, pap marad örökké.
سەرنج بدەن چەند کەسێکی گەورە بووە، تەنانەت ئیبراهیمی بابەگەورە دەیەکی دەستکەوتی داوەتێ. | 4 |
De nézzétek, milyen nagy ő, akinek Ábrahám pátriárka tizedet adott zsákmányából.
بەڵام ئەوانەی لە نەوەی لێڤین و کاهینیێتییان وەرگرتووە، ڕاسپاردەیان هەیە کە بەگوێرەی تەورات دەیەک لە خەڵک وەربگرن، واتە لە براکانیان، هەرچەندە لە پشتی ئیبراهیمن. | 5 |
Akik Lévi fiai közül nyerik el a papságot, szintén van parancsuk arra, hogy a törvény szerint tizedet szedjenek a néptől, azaz az ő atyafiaiktól, jóllehet ők is Ábrahámtól származtak,
ئەوەی لە ڕەچەڵەکی ئەوانیش نییە، دەیەکی لە ئیبراهیم وەرگرت و ئەوەی بەڵێنەکانی هەیە بەرەکەتداری کرد. | 6 |
de az, aki nem az ő nemzetségükből való, mégis tizedet vett Ábrahámtól, és az ígéret birtokosát megáldotta,
بێگومان بچووکترین لەلایەن گەورەترینەوە بەرەکەتدار دەکرێت. | 7 |
pedig nem lehet vitás, hogy a nagyobb áldja meg a kisebbet.
لێرەش خەڵکی کە دەمرن دەیەک وەردەگرن، بەڵام لەوێ شایەتی بۆ دەدرێت کە زیندووە. | 8 |
Itt halandó emberek szednek tizedet, ott ellenben az, akiről bizonyságunk van, hogy él.
ئاوا قسەیەک دەکرێت: تەنانەت لێڤی کە دەیەک وەردەگرێ، خۆی لە ڕێگەی ئیبراهیمەوە دەیەکی داوە، | 9 |
És hogy úgy mondjam, Ábrahám személyében a tizedet szedő Lévi is tizedet adott,
چونکە کاتێک مەلکیسادق تووشی ئیبراهیم بوو، هێشتا لێڤی لە پشتی باوکیدا بوو. | 10 |
mert jelen volt már atyja ágyékában, amikor annak elébe ment Melkisédek.
ئێستا ئەگەر بە ڕێگەی کاهینیێتی لێڤی تەواوەتی بەدەستبهاتبایە، کە گەلیش لەسەر ئەمە تەوراتی وەرگرت، ئایا پێویستە کاهینێکی دیکە لە پلەی مەلکیسادق و نەک لە پلەی هارون دابنرێت؟ | 11 |
Ha tehát a lévita papság által elérhető volna a tökéletesség, (mert a nép ez alatt kapta a törvényt), mi szükség még azt mondani, hogy más pap támadjon Melkisédek rendje szerint és ne az Áron rendje szerint?
چونکە ئەگەر کاهینیێتی بگۆڕدرێت، ئەوا پێویستە شەریعەتیش بگۆڕدرێت. | 12 |
Mert a papság megváltozásával szükségképen megváltozik a törvény is.
ئەوەی ئەم باسەی لەسەر دەکرێ، سەر بە هۆزێکی جیاوازە، کەسیش لەم هۆزە خزمەتی قوربانگای نەکردووە. | 13 |
Mert az, akiről ezeket mondjuk, az más nemzetségből származott, amelyből senki sem szolgált az oltárnál,
ئاشکرایە کە مەسیحی خاوەن شکۆمان سەر بە هۆزی یەهودایە، موساش لەبارەی کاهینیێتی باسی ئەم هۆزەی نەکردووە. | 14 |
mert nyilvánvaló, hogy a mi Urunk Júdából támadt, amely nemzetségre nézve Mózes semmit sem szólt a papságról.
زۆر ڕوونتریشە، ئەگەر لە شێوەی مەلکیسادق کاهینێکی دیکە دەربکەوێت، | 15 |
És az még inkább nyilvánvaló, ha Melkisédekhez hasonlóan támad más pap,
کە ئەو بەپێی تەورات بە کاهین دانەنراوە کە لە ڕێگەی ڕەچەڵەکەوەیە، بەڵکو بەپێی هێزی ئەو ژیانەی کە لەناوناچێت، | 16 |
aki nem a testi leszármazás törvénye szerint, hanem az örökkévaló élet ereje szerint lett pappá.
چونکە شایەتی دەدات: [هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق.] (aiōn ) | 17 |
A bizonyságtétel így szól: „Te pap vagy örökké, a Melkisédek rendje szerint.“ (aiōn )
ئیتر ڕاسپاردەی پێشوو لابردرا، لەبەر ئەوەی لاواز و بێ سوود بوو، | 18 |
Mert az előbbi parancsolat eltöröltetik, mivel erőtlen és haszontalan.
چونکە تەورات هیچ شتێکی تەواو نەکرد، بەڵکو هیوایەکی چاکتر هاتە کایەوە کە بەهۆیەوە لە خودا نزیک دەبینەوە. | 19 |
A törvény ugyanis semmiben sem vezetett tökéletességre, de egy jobb reménységet ébreszt, amely által közeledünk Istenhez.
ئەمەش بێ سوێند نەبوو. ئەوانەی دیکە بێ سوێند بوون بە کاهین، | 20 |
Jézus nem eskü nélkül lett pappá, (amazok meg eskü nélkül lettek papokká, )
بەڵام ئەمە بە سوێندەوە بوو، لەوەی پێی فەرموو: [یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت.»] (aiōn ) | 21 |
hanem annak esküjével, aki azt mondta neki: „Megesküdött az Úr, és nem bánja meg, te pap vagy örökké Melkisédek rendje szerint.“ (aiōn )
بەگوێرەی ئەم سوێندەش عیسا بووە دەستەبەری پەیمانێکی باشتر. | 22 |
Ezért tehát Jézus jobb szövetségnek lett kezesévé.
کاهینەکان زۆربوون، چونکە مەرگ بووە کۆسپ لەوەی بەردەوام بن. | 23 |
Azok jóllehet többen lettek papokká, mert a halál miatt nem maradhattak meg.
بەڵام لەبەر ئەوەی عیسا هەتاهەتایە دەمینێتەوە، کاهینیێتییەکی نەگۆڕی هەیە. (aiōn ) | 24 |
Ő viszont, minthogy örökké megmarad, változhatatlan a papsága. (aiōn )
بەو هۆیەوە دەتوانێ ئەوانە بە تەواوی ڕزگار بکات کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەچنە لای خودا، ئەو هەمیشە دەژیێت تاکو داکۆکییان لێ بکات. | 25 |
Ezért Ő mindenképen üdvözítheti is azokat, akik általa járulnak Istenhez, mert Ő mindenkor él, hogy esedezzék értük.
لەڕاستیدا ئەو جۆرە سەرۆکی کاهینانە هەموو پێویستییەکانمان دابین دەکات، ئەو پیرۆز و بێ گلەیی و بێگەردە، لە گوناهباران جیا کرایەوە و لە ئاسمان بەرزتر کرا. | 26 |
Mert ilyen főpap illet hozzánk, aki szent, ártatlan, szeplőtlen, bűn nélküli, és aki magasabbra jutott az egeknél.
ئەو پێویستی بەوە نییە وەک سەرۆکی کاهینانی دیکە ڕۆژانە قوربانی بکات، یەکەم بۆ گوناهەکانی خۆی و دوایی بۆ گوناهەکانی گەلەکەی، چونکە یەک جار خۆی کرد بە قوربانی بۆ هەمووان. | 27 |
Neki nincs szüksége arra, hogy mint a főpapok napról-napra saját bűneiért mutasson be áldozatot, és csak azután a népéért, mert ezt egyszer s mindenkorra megcselekedte, amikor önmagát föláldozta.
تەورات کەسانێک لە پێگەی سەرۆکی کاهینان دادەنێت کە لاوازییان هەیە، بەڵام وشەی سوێند کە دوای تەوراتە، کوڕەکە دادەنێت کە بۆ هەتاهەتایە کامڵ و تەواو کراوە. (aiōn ) | 28 |
Mert a törvény gyarló embereket rendelt főpapokká, a törvény utáni eskü szava pedig az örökre tökéletes Fiút. (aiōn )