< عیبرانییەکان 2 >
لەبەر ئەمە دەبێ وریاتر بین لەوەی بیستمان، نەوەک لێی لابدەین، | 1 |
Therefore we ought to give the more earnest heed to the things which we have heard, lest haply we let them slip.
چونکە ئەگەر پابەندبوون بەو پەیامەی کە لە ڕێگەی فریشتەکانەوە گوترا، کە هەموو دەستدرێژی و سەرپێچییەک سزای دادپەروەرانەی وەرگرتووە، | 2 |
For if the word spoken through angels proved steadfast, and every transgression and disobedience received a just retribution,
ئەوا ئێمە چۆن دەتوانین لەو سزایە هەڵبێین، کە ڕزگارییەکی ئەوەندە گەورەی وەک ئەمە پشتگوێ بخەین؟ ئەوەی یەکەم جار بەهۆی مەسیحی خاوەن شکۆوە گوترا و لەلایەن ئەوانەی بیستیان بۆمان پشتڕاست کرایەوە، | 3 |
how shall we escape, if we neglect so great salvation, which at the first was spoken through the Lord, and was confirmed to us through those who heard him,
خوداش بە نیشانە و کاری مەزن و پەرجووی جۆراوجۆر شایەتی بۆ ئەم ڕزگارییە دا، هەروەها بەو بەهرانەی ڕۆحی پیرۆز کە بەگوێرەی خواستی خۆی دابەشی کردوون. | 4 |
God also bearing them witness, both with signs and wonders, and divers miracles, and gifts of the Holy Spirit, according to his will?
ئەو جیهانەی کە دێت و باسی دەکەین، ملکەچی فریشتەکانی نەکردووە. | 5 |
For not to angels did he put in subjection the world to come, of which we are speaking.
بەڵام لە شوێنێکدا کەسێک شایەتی داوە: [مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟ | 6 |
But one in a certain place bore testimony, saying, “What is man, that thou art mindful of him, or the son of man, that thou carest for him?
بۆ ماوەیەکی کەم ئەوت لە فریشتەکانت بە کەمتر دانا و تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری، | 7 |
Thou madest him a little lower than the angels; thou crownedst him with glory and honor;
تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو.] کاتێک خودا هەموو شتێکی ملکەچ کردووە، هیچ شتێکی نەهێشتەوە ملکەچی نەکات. هەرچەندە ئێستا نابینین هەموو شتێک ملکەچی کرابێت. | 8 |
thou didst put all things in subjection under his feet.” For in that he put all things in subjection under him, he left nothing that is not put under him. But now we do not yet see all things put under him.
بەڵام عیسا دەبینین، ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت لە فریشتەکان کەمتر دانرا، لەبەر ئازاری مردن تاجی شکۆ و ڕێزی خراوەتە سەر، تاکو بە نیعمەتی خودا لە جیاتی هەموو کەسێک مردن بچێژێ. | 9 |
But we see him who was made a little lower than the angels, Jesus, on account of the suffering of death crowned with glory and honor; that by the grace of God he might taste death for every one.
لە خودا دەوەشایەوە، ئەوەی هەموو شتێک بۆ ئەو و بەهۆی ئەوەوەیە، کاتێک دەیویست ڕۆڵەی زۆر بهێنێتە نێو شکۆمەندییەکەی، دەبووایە عیسا کە پێشەنگی ڕزگارکردنیانە، لە ڕێگەی ئازارەوە بکاتە ڕزگارکەرێکی تەواو. | 10 |
For it became him, for whom are all things, and through whom are all things, in bringing many sons to glory, to make the author of their salvation perfect through sufferings.
عیسا کە خەڵک پیرۆز دەکات و ئەو خەڵکەی پیرۆز کراون هەردووکیان سەر بە یەک خێزانن، لەبەر ئەم هۆیەش عیسا شەرم ناکات بە خوشک یان برا ناویان ببات. | 11 |
For both he that sanctifieth and they who are sanctified are all of one; for which cause he is not ashamed to call them brethren;
دەفەرموێ: [ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم.] | 12 |
saying, “I will declare thy name to my brethren, in the midst of the congregation will I sing praise to thee.”
هەروەها: [من پشت بەو دەبەستم.] دیسان: [ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە خودا پێیداوم.] | 13 |
And again, “I will put my trust in him;” and again, “Behold, I, and the children which God gave me.”
بۆیە کە منداڵەکان لە گۆشت و خوێن بەشدارن، ئەویش بە هەمان شێوە بەشداری لە سروشتی مرۆڤایەتییان کرد، تاکو بەهۆی مردنی خۆیەوە شەیتان لەناوببات کە هێزی مردنی هەیە، | 14 |
Forasmuch then as the children are partakers of flesh and blood, he also himself in like manner shared in the same, that through death he might bring to nought him who had the power of death, that is, the Devil,
ئەوانەش ئازاد بکات کە بە درێژایی ژیانیان لە ترسی مردن ملکەچی کۆیلایەتی بوون. | 15 |
and might deliver those who, through fear of death, were all their life-time subject to bondage.
بە ڕاستی ئەوە بۆ یارمەتیدانی فریشتە نییە، بەڵکو بۆ یارمەتیدانی نەوەی ئیبراهیمە. | 16 |
For surely he doth not help angels, but he helpeth the offspring of Abraham.
لەبەر ئەوە پێویست بوو لە هەموو ڕووێکەوە لە خوشکان و برایانی بچێت تاکو ببێتە سەرۆک کاهینێکی بە بەزەیی و دڵسۆز لە خزمەتکردنی خودا، هەروەها ببێتە کەفارەت لە پێناوی گوناهەکانی خەڵک. | 17 |
Whence it was right for him to be in all respects made like to his brethren, that he might become a merciful and faithful high-priest in things pertaining to God, to make propitiation for the sins of the people.
لەبەر ئەوەی خۆی ئازاری چێژتووە و تاقی کراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتیی ئەوانەش بدات کە تاقی دەکرێنەوە. | 18 |
For in that he himself hath suffered, being tempted, he is able to help those who are tempted.