< عیبرانییەکان 13 >

بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا. 1
Que la charité fraternelle demeure en vous:
میوانداری نامۆکان لەیاد مەکەن، چونکە بەمە کەسانێک بێ ئەوەی بزانن میوانداری فریشتەکانیان کردووە. 2
Et ne négligez pas l’hospitalité, car c’est par elle que quelques-uns ont donné, sans le savoir, l’hospitalité à des anges.
یادی بەندکراوان بکەنەوە هەروەک ئەوەی لەگەڵیان بەند کرابن، هەروەها زۆرلێکراوانیش وەک ئەوەی خۆتان لەگەڵ ئەواندا زۆرلێکراو بن. 3
Souvenez-vous de ceux qui sont dans les liens, comme si vous y étiez avec eux; et des affligés, comme demeurant vous-mêmes dans un corps.
با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات. 4
Que le mariage soit honoré en toutes choses, et le lit nuptial sans souillure; car les fornicateurs et les adultères. Dieu les jugera.
با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی: [هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.] 5
Que votre vie soit sans avarice, vous contentant de ce que vous avez; car lui-même a dit: Je ne t’abandonnerai ni ne te délaisserai.
کەواتە بە متمانەوە دەڵێین: [یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم. مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟] 6
Ainsi, disons avec confiance: Le Seigneur m’est aide; je ne craindrai point ce qu’un homme peut me faire.
ڕابەرەکانتان لەیاد بێت، ئەوانەی باسی وشەی خوداتان بۆ دەکەن، تەماشای سەربوردەیان بکەن و لاسایی باوەڕیان بکەنەوە. 7
Souvenez-vous de vos préposés qui vous ont prêché la parole de Dieu; et considérant la fin de leur vie, imitez leur foi.
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە. (aiōn g165) 8
Jésus-Christ était hier, il est aujourd’hui, et il sera le même dans tous les siècles. (aiōn g165)
مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین. 9
Ne vous laissez point emporter à des doctrines diverses et étrangères. Car il est bon d’affermir le cœur par la grâce, et non par des distinctions de viandes, lesquelles n’ont point servi à ceux qui s’y conformaient.
ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن. 10
Nous avons un autel dont n’ont pas le droit de manger ceux qui servent dans le tabernacle.
سەرۆکی کاهینان خوێنی ئاژەڵان وەک قوربانی گوناه دەهێنێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، بەڵام کەلاکەکانیان لە دەرەوەی ئۆردوگا دەسووتێنرێن. 11
Car les corps des animaux dont le sang est porté par le pontife dans le sanctuaire sont brûlés hors du camp.
لەبەر ئەوە عیساش لە دەرەوەی دەرگای شار ئازاری چێژت، تاکو بە خوێنی خۆی گەل پیرۆز بکات. 12
C’est pourquoi Jésus lui-même, pour sanctifier le peuple par son sang, a souffert hors de la porte.
کەواتە با بچینە دەرەوەی ئۆردوگا بۆ لای عیسا، ڕیسواییەکەی هەڵبگرین. 13
Allons donc à lui hors du camp, portant son opprobre.
لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت. 14
Car nous n’avons point ici de cité permanente, mais nous cherchons la cité future.
لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا. 15
Par lui donc offrons à Dieu une hostie de louange, c’est-à-dire le fruit de lèvres qui confessent son nom.
هەروەها چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵک پشتگوێ مەخەن، چونکە ئەو جۆرە قوربانییانە خودا دڵشاد دەکات. 16
N’oubliez point non plus la charité et la communication de vos biens; car c’est par de telles hosties qu’on se concilie Dieu.
گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت. 17
Obéissez à vos préposés, et soyez-leur soumis (car ce sont eux qui veillent, comme devant rendre compte de vos âmes), afin qu’ils le fassent avec joie, et non en gémissant; cela ne vous serait pas avantageux.
نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت. 18
Priez pour nous; car nous croyons avoir une bonne conscience, voulant en toutes choses nous bien conduire.
زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان. 19
Et je vous conjure, avec une nouvelle instance, de le faire, afin que je vous sois plus tôt rendu.
با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، (aiōnios g166) 20
Que le Dieu de paix, qui, par le sang du testament éternel, a retiré d’entre les morts le grand pasteur des brebis, Notre-Seigneur Jésus-Christ, (aiōnios g166)
بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn g165) 21
Vous rende propres à tout bien, afin que vous fassiez sa volonté; lui-même faisant eu vous ce qui lui est agréable, par Jésus-Christ à qui est la gloire dans les siècle des siècles. Amen. (aiōn g165)
خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، بە سنگفراوانییەوە ئەم وتەی هاندانە وەربگرن، چونکە تەنها نامەیەکی کورتم بۆ نووسیون. 22
Je vous prie, mes frères, d’agréer cette parole de consolation, car je ne vous ai écrit qu’en peu de mots.
بزانن تیمۆساوسی برامان ئازاد کراوە. ئەگەر زوو هات، بەیەکەوە دیدەنیتان دەکەین. 23
Sachez que notre frère Timothée est en liberté; c’est avec lui (s’il vient bientôt) que je vous verrai.
سڵاو لە هەموو ڕابەران و تەواوی باوەڕداران بکەن. باوەڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لێدەکەن. 24
Saluez tous vos préposés et tous les saints. Les frères d’Italie vous saluent.
با نیعمەتی خودا لەگەڵ هەمووتان بێت. 25
Que la grâce soit avec vous tous. Amen.

< عیبرانییەکان 13 >