< عیبرانییەکان 13 >
بەردەوام بن لەسەر خۆشەویستیتان بۆ یەکتر وەک خوشک و برا. | 1 |
兄相愛之情應當常存。
میوانداری نامۆکان لەیاد مەکەن، چونکە بەمە کەسانێک بێ ئەوەی بزانن میوانداری فریشتەکانیان کردووە. | 2 |
不可妄了款待旅客,曾有人因此於不知不覺中款待了天使。
یادی بەندکراوان بکەنەوە هەروەک ئەوەی لەگەڵیان بەند کرابن، هەروەها زۆرلێکراوانیش وەک ئەوەی خۆتان لەگەڵ ئەواندا زۆرلێکراو بن. | 3 |
你們應懷念被囚禁的人,好像與他們同被囚禁;應懷念受虐待的人,好像你們也親身受了一樣。
با لەلای هەمووان هاوسەرایەتی ڕێزی هەبێت، نوێنی هاوسەرایەتیش پاک بێت، چونکە خودا بەڕەڵا و داوێنپیس تاوانبار دەکات. | 4 |
在各方面,婚姻應受尊重,床弟應是無玷的,因為淫亂和犯奸的人,天主必要裁判。
با ژیانتان بێ خۆشویستنی پارە بێت و ڕازی بن بەوەی هەتانە، چونکە خودا فەرموویەتی: [هەرگیز پشتگوێت ناخەم، هەرگیز وازت لێ ناهێنم.] | 5 |
待人接物不應愛錢;對現狀應知足,因為天主曾親自說過:『我決不離開你,也決不捨棄你。』
کەواتە بە متمانەوە دەڵێین: [یەزدان یارمەتیدەری منە، ناترسم. مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟] | 6 |
所以我們可放心大膽地說:『有上主保護我,我不畏懼;戈能對我怎樣﹖
ڕابەرەکانتان لەیاد بێت، ئەوانەی باسی وشەی خوداتان بۆ دەکەن، تەماشای سەربوردەیان بکەن و لاسایی باوەڕیان بکەنەوە. | 7 |
你們應該記念那些曾給你們講過天主的道理,作過你們領袖的人,默想他們的生死效法他們的信德。
عیسای مەسیح وەک خۆیەتی، دوێنێ و ئەمڕۆ و هەتاهەتایە. (aiōn ) | 8 |
耶穌基督昨天、今天,直到永遠,常是一樣。 (aiōn )
مەهێڵن فێرکردنی جۆراوجۆر و نامۆ بەڕێوەتان ببات، چونکە باشە دڵ بە نیعمەت بەهێز بکرێت، نەک بە یاساکانی خۆراک کە سوودی نەبوو بۆ ئەوانەی پێی دەژین. | 9 |
不可因各種異端道理而偏離正道;最好以思報寵來堅固自己的心,而不要以食物;那靠食物而行的人,從未得到好處。
ئێمە قوربانگایەکمان هەیە کە ئەوانەی خزمەتی چادری پەرستن دەکەن بۆیان نییە لێی بخۆن. | 10 |
我們有一座祭壇,那些在帳幕內行敬禮的人,沒有權利吃上面的祭物,
سەرۆکی کاهینان خوێنی ئاژەڵان وەک قوربانی گوناه دەهێنێتە ناو شوێنی هەرەپیرۆز، بەڵام کەلاکەکانیان لە دەرەوەی ئۆردوگا دەسووتێنرێن. | 11 |
因為那些祭牲的血,由大司祭帶到聖所內當作贖罪祭,祭牲的屍體卻應在營外焚燒盡;
لەبەر ئەوە عیساش لە دەرەوەی دەرگای شار ئازاری چێژت، تاکو بە خوێنی خۆی گەل پیرۆز بکات. | 12 |
因此耶穌得以自己的血聖化人民,在城門外受了苦難。
کەواتە با بچینە دەرەوەی ئۆردوگا بۆ لای عیسا، ڕیسواییەکەی هەڵبگرین. | 13 |
所以我們應離開營幕,到衪那裏去,去分受衪的淩辱,
لەبەر ئەوەی لێرەدا هیچ شارێکمان بۆ نامێنێتەوە، بەڵام داوای ئەو شارە دەکەین کە لە داهاتوودا دێت. | 14 |
因為我們在此沒有常存的城邑,而是尋求那將來的城邑。
لەبەر ئەوە، با بەردەوام لە ڕێگەی مەسیحەوە بە لێوەکانمان ستایشی خودا بکەین، کە قوربانیی ئێمەیە بۆ خودا. | 15 |
所以我們應藉著耶穌,時常給天主奉獻讚頌的祭獻,就是獻上我們嘴唇的佳果,頌揚衪的聖名。
هەروەها چاکەکاری و یارمەتیدانی خەڵک پشتگوێ مەخەن، چونکە ئەو جۆرە قوربانییانە خودا دڵشاد دەکات. | 16 |
至於慈善和施捨,也不可忘記,因為這樣的祭獻是天主所喜悅的。
گوێڕایەڵی ڕابەرەکانتان بن و ملکەچیان بن، چونکە ئێشکتان بۆ دەگرن، وەک بڵێی حیسابیان پێشکەشی خودا دەکەن، تاکو بە شادییەوە ئەمە بکەن نەک بە بێزاری، چونکە ئەمە زیانی بۆتان دەبێت. | 17 |
你們應信服並聽從你們的領袖,因為他們為了你們的靈魂,常醒寤不寐,好像要代你們交賬的人;你們要他們喜歡盡此職分,而不哀怨,因他們若有哀怨,為你們決無好處。
نوێژمان بۆ بکەن، چونکە دڵنیاین ویژدانێکی باشمان هەیە، حەز دەکەین لە هەموو شتێکدا هەڵسوکەوتمان چاک بێت. | 18 |
請為我們祈禱,因為我們確信,我們有一個純正的良心,願意在萬物一切事上舉止完善。
زیاتر لێتان دەپاڕێمەوە ئەمە بکەن، تاکو بە خێرایی بگەڕێمەوە لاتان. | 19 |
我還懇切勸勉你們格外行祈禱,使我們快回到你們那裏。
با خودای ئاشتی کە بە خوێنی پەیمانی هەتاهەتایی عیسای خاوەن شکۆمانی لەنێو مردووان هەستاندەوە، شوانە پایەبەرزەکەی مەڕەکان، (aiōnios ) | 20 |
賜平安的天主曾由死者中領出了那位因永遠盟約的血,作群羊偉大司牧的我們的主耶穌, (aiōnios )
بە هەموو شتێکی باش ئامادەتان بکات تاکو بە خواستی ئەو هەڵسوکەوت بکەن، لە ئێمەشدا بەپێی ڕەزامەندی خۆی کار بکات بەهۆی عیسای مەسیحەوە کە هەتاهەتایە شکۆمەندی بۆ ئەوە. ئامین. (aiōn ) | 21 |
願衪成全你們行各種的善工,好承行衪的旨意;願天主在我們身上,藉著耶穌基督行衪眼中所喜悅的事! 光榮歸於衪,至於無窮之世,阿們。 (aiōn )
خوشکان، برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، بە سنگفراوانییەوە ئەم وتەی هاندانە وەربگرن، چونکە تەنها نامەیەکی کورتم بۆ نووسیون. | 22 |
弟兄們,我勸你們容納這勸慰的話,因為我只是簡略地給你們寫了這封信。
بزانن تیمۆساوسی برامان ئازاد کراوە. ئەگەر زوو هات، بەیەکەوە دیدەنیتان دەکەین. | 23 |
你們要知道,你們的弟兄弟茂德已被釋放了;如果他來的快,我就同他一起來看你們。
سڵاو لە هەموو ڕابەران و تەواوی باوەڕداران بکەن. باوەڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لێدەکەن. | 24 |
問候你們的首袖和眾聖徒! 意大利的弟兄問候你們。
با نیعمەتی خودا لەگەڵ هەمووتان بێت. | 25 |
願恩寵與你們眾人同在!