< عیبرانییەکان 10 >

تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە کامڵ و تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە. 1
For the law is only a shadow of the good things to come, not the realities themselves. It can never, by the same sacrifices offered year after year, make perfect those who draw near to worship.
ئەگینا، ئایا لە پێشکەشکردن نەدەوەستان؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر خواپەرستان تەنها جارێک پاک بوونەتەوە، بۆیە چیتر لە ویژدانیاندا هەست بە گوناه ناکەن. 2
If it could, would not the offerings have ceased? For the worshipers would have been cleansed once for all, and would no longer have felt the guilt of their sins.
بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە، 3
Instead, those sacrifices are an annual reminder of sins,
چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات. 4
because it is impossible for the blood of bulls and goats to take away sins.
لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی: [بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم. 5
Therefore, when Christ came into the world, He said: “Sacrifice and offering You did not desire, but a body You prepared for Me.
بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی. 6
In burnt offerings and sin offerings You took no delight.
ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە، تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»] 7
Then I said, ‘Here I am, it is written about Me in the scroll: I have come to do Your will, O God.’”
لە سەرەوە فەرمووی: [تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،] ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت، 8
In the passage above He says, “Sacrifices and offerings, burnt offerings and sin offerings You did not desire, nor did You delight in them” (although they are offered according to the law).
ئینجا مەسیح فەرمووی: [ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.] یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ. 9
Then He adds, “Here I am, I have come to do Your will.” He takes away the first to establish the second.
بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین. 10
And by that will, we have been sanctified through the sacrifice of the body of Jesus Christ once for all.
هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات. 11
Day after day every priest stands to minister and to offer again and again the same sacrifices, which can never take away sins.
بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت، 12
But when this Priest had offered for all time one sacrifice for sins, He sat down at the right hand of God.
لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی، 13
Since that time, He waits for His enemies to be made a footstool for His feet,
چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات. 14
because by a single offering He has made perfect for all time those who are being sanctified.
ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی: 15
The Holy Spirit also testifies to us about this. First He says:
[یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم، «فێرکردنەکانم دەخەمە ناو دڵیان و لەناو مێشکیان دەینووسم.»] 16
“This is the covenant I will make with them after those days, declares the Lord. I will put My laws in their hearts and inscribe them on their minds.”
پاشان دەفەرموێت: [لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.] 17
Then He adds: “Their sins and lawless acts I will remember no more.”
لەکوێ لێخۆشبوونی ئەم گوناهانە هەبێت، ئیتر پێویست ناکات قوربانی بۆ گوناه بکرێت. 18
And where these have been forgiven, an offering for sin is no longer needed.
بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە، 19
Therefore, brothers, since we have confidence to enter the Most Holy Place by the blood of Jesus,
بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە، 20
by the new and living way opened for us through the curtain of His body,
لەبەر ئەوەی کاهینێکی بەرزمان هەیە سەرپەرشتی ماڵی خودا دەکات، 21
and since we have a great priest over the house of God,
هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا. 22
let us draw near with a sincere heart in full assurance of faith, having our hearts sprinkled to cleanse us from a guilty conscience and our bodies washed with pure water.
با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە. 23
Let us hold resolutely to the hope we profess, for He who promised is faithful.
هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک. 24
And let us consider how to spur one another on to love and good deeds.
با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە. 25
Let us not neglect meeting together, as some have made a habit, but let us encourage one another, and all the more as you see the Day approaching.
ئەگەر لەدوای ئەوەی کە ڕاستیمان ناسی، بەردەوام بین لەوەی بە ئەنقەست گوناه بکەین، ئەوا هیچ قوربانییەک نییە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان پاک بکاتەوە، 26
If we deliberately go on sinning after we have received the knowledge of the truth, no further sacrifice for sins remains,
بەڵکو تەنها چاوەڕێکردنی حوکمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسەدار کە خەریکە دوژمنەکانی خودا دەخوات. 27
but only a fearful expectation of judgment and of raging fire that will consume all adversaries.
ئەوەی سەرپێچی تەوراتی موسای دەکرد، بێ بەزەییانە بە شایەتی دوو یان سێ شایەت حوکمی مردنی بەسەردا دەدرا. 28
Anyone who rejected the law of Moses died without mercy on the testimony of two or three witnesses.
بە ڕای ئێوە شایانی سزای چەند خراپترە ئەوەی سووکایەتی بە کوڕی خودا کردووە و خوێنی پەیمان بە پیس دادەنێت کە پیرۆزی کردووە، سووکایەتیش بە ڕۆحی پیرۆز دەکات کە نیعمەتی لێ وەرگرتووە؟ 29
How much more severely do you think one deserves to be punished who has trampled on the Son of God, profaned the blood of the covenant that sanctified him, and insulted the Spirit of grace?
لەبەر ئەوەی ئەو خودایە دەناسین کە ئەمەی فەرمووە: [تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.] هەروەها: [یەزدان حوکم بەسەر گەلی خۆیدا دەدات.] 30
For we know Him who said, “Vengeance is Mine; I will repay,” and again, “The Lord will judge His people.”
کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە. 31
It is a fearful thing to fall into the hands of the living God.
ڕۆژانی ڕابردووتان بە یاد بێتەوە کە ڕووناک کرانەوە و بەرگەی ململانێیەکی سەختی پڕ لە ئازارتان گرت. 32
Remember the early days that you were in the light. In those days, you endured a great conflict in the face of suffering.
هەندێک جار تووشی جنێو و چەوسانەوەی ئاشکرا هاتوون، هەندێک جار بەشداری ناخۆشی ئەوانەتان کردووە کە بە هەمان شێوەی ئێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە. 33
Sometimes you were publicly exposed to ridicule and persecution; at other times you were partners with those who were so treated.
هاوسۆزی بەندکراوانتان کرد، کاتێک سامانتان تاڵان کرا بە خۆشییەوە قبوڵتان کرد، چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە. 34
You sympathized with those in prison and joyfully accepted the confiscation of your property, knowing that you yourselves had a better and permanent possession.
کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە، 35
So do not throw away your confidence; it holds a great reward.
چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن، 36
You need to persevere, so that after you have done the will of God, you will receive what He has promised.
چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت، [ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت. 37
For, “In just a little while, He who is coming will come and will not delay.
ئەوەی ڕاستودروستە و هی خۆمە بە باوەڕ دەژیێت، هەروەها ئەگەر هەڵگەڕایەوە، ئەوە جێی ڕەزامەندی من نابێت.] 38
But My righteous one will live by faith; and if he shrinks back, I will take no pleasure in him.”
جا ئێمە سەر بەوانە نین کە هەڵدەگەڕێنەوە و لەناودەچن، بەڵکو سەر بە ئەوانەین کە باوەڕیان هەیە و ڕزگار دەکرێن. 39
But we are not of those who shrink back and are destroyed, but of those who have faith and preserve their souls.

< عیبرانییەکان 10 >