< عیبرانییەکان 1 >
لە سەردەمانی کۆنەوە خودا زۆر جار و بە ڕێگای جۆراوجۆر بەهۆی پێغەمبەرانەوە لەگەڵ باوباپیراندا دواوە، | 1 |
At sundry times and in diuers maners God spake in the olde time to our fathers by the Prophetes:
بەڵام لەم ڕۆژانەی کۆتاییدا بەهۆی کوڕەکەیەوە لەگەڵمان دوا، ئەوەی دەستنیشانی کردووە وەک میراتگری هەموو شتێک و لە ڕێگەی ئەویشەوە گەردوونی دروستکردووە. (aiōn ) | 2 |
in these last dayes hee hath spoken vnto vs by his Sonne, Whom he hath made heire of al things, by whome also he made the worldes, (aiōn )
کوڕەکە تیشکی شکۆی خودایە و بە تەواوی وێنەی کڕۆکیەتی، هەڵگری هەموو شتێکە بە هێزی فەرمایشتی خۆی، لەدوای ئەوەی پاکسازیی بۆ گوناه کرد لە دەستەڕاستی خودای مەزن لە ئاسمان دانیشت. | 3 |
Who being the brightnes of the glory, and the ingraued forme of his person, and bearing vp all things by his mightie worde, hath by himselfe purged our sinnes, and sitteth at the right hand of the Maiestie in the highest places,
بەم شێوەیە کوڕەکە لە فریشتەکان پایەبەرزتر بوو، بەو ئەندازەیەی ناوێکی بە میرات بۆ مایەوە زۆر لەوان شکۆدارتر. | 4 |
And is made so much more excellent then the Angels, in as much as hee hath obteined a more excellent Name then they.
ئیتر چ جارێک خودا بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: [تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت]؟ هەروەها: [من دەبمە باوکی ئەو و ئەویش دەبێتە کوڕی من]؟ | 5 |
For vnto which of the Angels saide he at any time, Thou art my Sonne, this day begate I thee? and againe, I will be his Father, and he shalbe my Sonne?
دیسان کاتێک خودا نۆبەرەکەی دەهێنێتە جیهانەوە، دەفەرموێت: [با هەموو فریشتەی خودا کڕنۆشی بۆ ببەن.] | 6 |
And againe, when he bringeth in his first begotten Sonne into the worlde, hee saith, And let all the Angels of God worship him.
لەبارەی فریشتەش دەفەرموێ: [خودا وا لە فریشتەکانی دەکات وەک با بن، خزمەتکارەکانیشی وەک بڵێسەی ئاگر.] | 7 |
And of the Angels he saith, He maketh the spirites his messengers, and his ministers a flame of fire.
بەڵام لەبارەی کوڕەکەوە دەفەرموێت: [ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە، داردەستی شانشینیت داردەستی دادپەروەرییە. (aiōn ) | 8 |
But vnto the Sonne he saith, O God, thy throne is for euer and euer: the scepter of thy kingdome is a scepter of righteousnes. (aiōn )
تۆ حەزت لە ڕاستودروستی کردووە و ڕقت لە خراپە بووەوە، بۆیە خودا، خودای خۆت لە سەرووی هاوەڵەکانتەوە داینای، بە ڕۆنی شادی دەستنیشانی کردیت.] | 9 |
Thou hast loued righteousnes and hated iniquitie. Wherefore God, eue thy God, hath anointed thee with the oyle of gladnes aboue thy fellowes.
هەروەها: [تۆ یەزدان، لە سەرەتاوە بناغەی زەویت دانا، ئاسمانیش دەستکردی تۆیە. | 10 |
And, Thou, Lord, in the beginning hast established the earth, and the heauens are the workes of thine handes.
ئەوان لەناودەچن، بەڵام تۆ دەمێنیت، هەموو وەک کراس کۆن دەبن. | 11 |
They shall perish, but thou doest remaine: and they all shall waxe olde as doeth a garment.
وەک کەوا دەیپێچیتەوە، وەک بەرگی کۆن دەگۆڕدرێن، بەڵام تۆ هەروەک خۆتی، ساڵانی تۆ کۆتایی نایەت.] | 12 |
And as a vesture shalt thou folde them vp, and they shall be changed: but thou art the same, and thy yeeres shall not faile.
ئایا خودا چ جارێک بە کام لە فریشتەکانی فەرمووە: [لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت]؟ | 13 |
Vnto which also of the Angels saide he at any time, Sit at my right hand, til I make thine enemies thy footestoole?
ئایا هەموویان ڕۆحی خزمەتکارانە نین کە نێردراون بۆ خزمەتی ئەوانەی لە داهاتوو ڕزگاری بە میرات دەگرن؟ | 14 |
Are they not al ministring spirits, sent forth to minister, for their sakes which shalbe heires of saluation?