لە یەکی مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە بۆ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و بۆ یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین هات و فەرمووی: | 1 |
در روز اول ماه ششم از سال دوم داریوش پادشاه، کلام خداوند به واسطه حجی نبی وبه زربابل بن شالتیئیل والی یهودا و به یهوشع بن یهوصادق رئیس کهنه رسیده، گفت: | ۱ |
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەم گەلە گوتیان:”هەتا ئێستا کاتی بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان نەهاتووە.“» | 2 |
یهوه صبایوت تکلم نموده، چنین میفرماید: این قوم میگویند وقت آمدن ما یعنی وقت بنا نمودن خانه خداوند نرسیده است. | ۲ |
ئینجا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات: | 3 |
پس کلام خداوند به واسطه حجی نبی نازل شده، گفت: | ۳ |
«ئایا دەگونجێ کە لە ماڵە ڕازاوەکەتان دابنیشن، بەڵام ئەم ماڵە وێرانە؟» | 4 |
آیا وقت شماست که شما در خانه های مسقف خود ساکن شوید و این خانه خراب بماند؟ | ۴ |
ئێستاش یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. | 5 |
پس حال یهوه صبایوت چنین میگوید دل خود را به راههای خویش مشغول سازید. | ۵ |
زۆرتان چاند، بەڵام کەم هات. خواردتان، بەڵام تێر نەبوون. خواردتانەوە، بەڵام تینووێتیتان نەشکا. بەرگتان پۆشی، بەڵام گەرم نەبوونەوە. کرێگرتەش کرێ وەردەگرێت، بەڵام دەیخاتە گیرفانێکی دڕاو.» | 6 |
بسیار کاشتهاید و اندک حاصل میکنید. میخورید اما سیر نمی شوید ومی نوشید لیکن سیراب نمی گردید. (رخت )می پوشید اما گرم نمی شوید و آنکه مزد میگیرد، مزد خویش را در کیسه سوراخ دار میگذارد. | ۶ |
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن. | 7 |
پس یهوه صبایوت چنین میگوید: دل خود را به راههای خود مشغول سازید. | ۷ |
سەربکەونە سەر چیا و دار بهێنن و ماڵەکەی من بنیاد بنێن، لێی ڕازی دەبم و شکۆدار دەبم. | 8 |
به کوه برآمده وچوب آورده، خانه را بنا نمایید و خداوندمی گوید: از آن راضی شده، جلال خواهم یافت. | ۸ |
چاوەڕێی زۆرتان کرد، بەڵام کەم هات. ئەوەی ئێوە هێناتانە ماڵەوە، فووم لێی کرد. لەبەر چی؟ لەبەر ماڵەکەم، ئەوەی کە وێرانە، ئێوەش هەریەکە و بە ماڵەکەی خۆیەوە سەرقاڵە. | 9 |
منتظر بسیار بودید و اینک کم شد و چون آن رابه خانه آوردید من بر آن دمیدم. یهوه صبایوت میپرسد که سبب این چیست؟ سبب این است که خانه من خراب میماند و هرکدام از شما به خانه خویش میشتابید. | ۹ |
لەبەر ئەوە ئاسمان شەونمی ڕاگرت و زەویش بەروبوومی خۆی ڕاگرت. | 10 |
از این سبب، آسمانها بخاطر شما از شبنم باز داشته میشود و زمین ازمحصولش بازداشته میگردد. | ۱۰ |
من وشکەساڵیم بانگکرد بۆ سەر زەوییەکە و بۆ سەر چیاکان، بۆ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت، بۆ سەر هەرچی خاکەکە بەرهەمی دەهێنێت، بۆ سەر مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ سەر هەموو کارەکانی دەست.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 11 |
و من بر زمین وبر کوهها و بر غله و عصیر انگور و روغن زیتون وبر هرآنچه زمین میرویاند و بر انسان و بهایم وتمامی مشقت های دستها خشکسالی را خواندم.» | ۱۱ |
ئینجا زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و هەموو پاشماوەی گەل گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگاریان و پەیامەکەی حەگەی پێغەمبەر بوون کە یەزدانی پەروەردگاریان ناردبووی، گەلیش لەبەردەم یەزدان ترسان. | 12 |
آنگاه زربابل بن شالتیئیل و یهوشع بن یهوصادق رئیس کهنه و تمامی بقیه قوم به قول یهوه خدای خود و به کلام حجی نبی چنانکه یهوه خدای ایشان او را فرستاده بود گوش دادند، و قوم از خداوند ترسیدند. | ۱۲ |
ئینجا حەگەی نێردراوی یەزدان پەیامەکەی یەزدانی بە هەموو گەل ڕاگەیاند و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت، من لەگەڵتاندام.» | 13 |
و حجی، رسول خداوند، پیغام خداوند را برای قوم بیان کرده، گفت: خداوند میگوید که من با شما هستم. | ۱۳ |
ئینجا یەزدان ڕۆحی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودای هەژاند لەگەڵ ڕۆحی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و ڕۆحی هەموو پاشماوەی گەل، جا هاتن و کارەکەی ماڵی یەزدانی سوپاسالاری خودای خۆیان ئەنجام دا، | 14 |
وخداوند روح زربابل بن شالتیئیل والی یهودا وروح یهوشع بن یهوصادق، رئیس کهنه، و روح تمامی بقیه قوم را برانگیزانید تا بروند و در خانه یهوه صبایوت خدای خود بهکار پردازند. | ۱۴ |
لە بیست و چواری شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا. | 15 |
درروز بیست و چهارم ماه ششم از سال دوم داریوش پادشاه، این واقع شد. | ۱۵ |