< حەگەی 2 >

لە بیست و یەکی مانگی حەوت، فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات: 1
In the seventh month, in the twenty-first day of the month, the LORD’s word came by Haggai the prophet, saying,
«ئێستا قسە بکە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆکی کاهین و پاشماوەی گەل، بڵێ: 2
“Speak now to Zerubbabel the son of Shealtiel, governor of Judah, and to Joshua the son of Jehozadak, the high priest, and to the remnant of the people, saying,
”لەوانەی کە ماونەتەوە کامەتان ئەو ماڵەی لە شکۆمەندی یەکەمیدا بینیوە؟ ئەی ئێستا ئێوە چۆن دەیبینن؟ ئایا وەک هیچ نایەتە بەرچاوتان؟“ 3
‘Who is left among you who saw this house in its former glory? How do you see it now? Is not it in your eyes as nothing?
یەزدان دەفەرموێت:”بەڵام ئێستا ئەی زروبابل، بەهێزبە. ئەی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆکی کاهین، بەهێزبە. ئەی هەموو گەلی خاکەکە، بەهێزبن و ئیش بکەن، چونکە من لەگەڵتانم.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 4
Yet now be strong, Zerubbabel,’ says the LORD. ‘Be strong, Joshua son of Jehozadak, the high priest. Be strong, all you people of the land,’ says the LORD, ‘and work, for I am with you,’ says the LORD of Armies.
”بەپێی ئەو پەیمانەی لەگەڵتاندا بەستم کاتێک لە میسرەوە هاتنە دەرەوە، ڕۆحم لەنێوتاندا ماوە. مەترسن.“ 5
This is the word that I covenanted with you when you came out of Egypt, and my Spirit lived among you. ‘Do not be afraid.’
«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”پاش کەمێک من جارێکی دیکە ئاسمان و زەوی، دەریا و وشکانی دەهەژێنم. 6
For this is what the LORD of Armies says: ‘Yet once more, it is a little while, and I will shake the heavens, the earth, the sea, and the dry land;
هەموو گەلان دەهەژێنم و هەموو شتە گرانبەهاکانی گەلان دێن و ئەم ماڵە پڕ لە شکۆ دەکەم.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 7
and I will shake all nations. The treasure of all nations will come, and I will fill this house with glory, says the LORD of Armies.
”زیو بۆ منە، زێڕ بۆ منە.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 8
The silver is mine, and the gold is mine,’ says the LORD of Armies.
”شکۆمەندی ئێستای ئەم ماڵە لە شکۆمەندی پێشتری مەزنتر دەبێت. لەم شوێنەدا ئاشتی دەبەخشم.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.» 9
‘The latter glory of this house will be greater than the former,’ says the LORD of Armies; ‘and in this place I will give peace,’ says the LORD of Armies.”
لە بیست و چواری نۆی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ حەگەی پێغەمبەر هات و فەرمووی: 10
In the twenty-fourth day of the ninth month, in the second year of Darius, the LORD’s word came by Haggai the prophet, saying,
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:”ئێستا لە کاهینەکان بپرسە تەورات چی دەڵێت: 11
“The LORD of Armies says: Ask now the priests concerning the law, saying,
ئەگەر کەسێک گۆشتی تەرخانکراوی پیرۆزی بە دامێنی کراسەکەی هەڵگرت و دامێنی بە نان یان چێشت یان شەراب یان زەیت یان هەر خواردنێک کەوت، ئایا ئەم خواردنە پیرۆز دەبێت؟“» کاهینەکانیش وەڵامیان دایەوە گوتیان: «نەخێر.» 12
‘If someone carries holy meat in the fold of his garment, and with his fold touches bread, stew, wine, oil, or any food, will it become holy?’” The priests answered, “No.”
ئینجا حەگەی گوتی: «ئەگەر کەسێک بە مردووێک گڵاو بووبێت، دەست لە یەکێک لەم خواردنانە بدات، ئایا ئەم خواردنە گڵاو دەبێت؟» کاهینەکان وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «بەڵێ، گڵاو دەبێت.» 13
Then Haggai said, “If one who is unclean by reason of a dead body touches any of these, will it be unclean?” The priests answered, “It will be unclean.”
ئینجا حەگەی وەڵامی دایەوە و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت:”ئەم گەلە و ئەم نەتەوەیە لەبەردەمم ئاوان. هەموو کردەوەکانی دەستیان و ئەوەی لەوێ پێشکەشی دەکەن گڵاوە. 14
Then Haggai answered, “‘So is this people, and so is this nation before me,’ says the LORD; ‘and so is every work of their hands. That which they offer there is unclean.
«”ئێستاش لەمڕۆوە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕابمێنن: پێش ئەوەی لە پەرستگای یەزدان بەردێک بخرێتە سەر بەردێک. 15
Now, please consider from this day and backward, before a stone was laid on a stone in the LORD’s temple.
لەو ڕۆژانە یەکێکتان دەهاتە سەر خەرمانی گەنم بیست ڕبە ببات، تەنها دە هەبوو. دەهاتە سەر قەڕابەکە تاکو پەنجا قاپی لێ پڕ بکات، تەنها بیست هەبوو. 16
Through all that time, when one came to a heap of twenty measures, there were only ten. When one came to the wine vat to draw out fifty, there were only twenty.
بە بای گەرمەسێر و کەڕوو و تەرزە لە هەموو کردەوەکانی دەستتانم دا، بەڵام ئێوە نەگەڕانەوە لام.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
I struck you with blight, mildew, and hail in all the work of your hands; yet you did not turn to me,’ says the LORD.
”لەم ڕۆژە بەدواوە ڕابمێنن، لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی نۆ، لەو ڕۆژەوە کە پەرستگای یەزدان دامەزرا. لێی ڕابمێنن: 18
‘Consider, please, from this day and backward, from the twenty-fourth day of the ninth month, since the day that the foundation of the LORD’s temple was laid, consider it.
ئایا هێشتا تۆو لە ئەمبارەکانە؟ ئەی مێو و هەنجیر و هەنار و داری زەیتوونیش هێشتا بەریان نەگرتووە؟ «”لەم ڕۆژەوە بەرەکەتدارت دەکەم.“» 19
Is the seed yet in the barn? Yes, the vine, the fig tree, the pomegranate, and the olive tree have not produced. From today I will bless you.’”
دووبارە فەرمایشتی یەزدان بۆ حەگەی هاتەوە، لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی نۆ، فەرمووی: 20
The LORD’s word came the second time to Haggai in the twenty-fourth day of the month, saying,
«قسە لەگەڵ زروبابلی فەرمانڕەوای یەهودا بکە و بڵێ:”من ئاسمان و زەوی دەهەژێنم. 21
“Speak to Zerubbabel, governor of Judah, saying, ‘I will shake the heavens and the earth.
تەختی پاشایەتییەکان وەردەگێڕم و هێزی پاشایەتی نەتەوەکان لەناودەبەم. گالیسکە و سوارەکەی وەردەگێڕم، ئەسپ و سوارەکانیان دەکوژرێن، هەریەکە بە شمشێری براکەی.“ 22
I will overthrow the throne of kingdoms. I will destroy the strength of the kingdoms of the nations. I will overthrow the chariots and those who ride in them. The horses and their riders will come down, everyone by the sword of his brother.
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:”ئەی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی بەندەی من، لەو ڕۆژەدا دەتبەم و وەک ئەنگوستیلەت لێ دەکەم بۆ خۆم، چونکە تۆم هەڵبژارد.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.» 23
In that day, says the LORD of Armies, I will take you, Zerubbabel my servant, the son of Shealtiel,’ says the LORD, ‘and will make you like a signet ring, for I have chosen you,’ says the LORD of Armies.”

< حەگەی 2 >