< حەبەقوق 1 >

ئەو سروشەی کە بۆ حەبەقوقی پێغەمبەر هات. 1
先知哈巴谷所得的默示。
ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم و تۆش گوێ ناگریت؟ هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم و تۆش ڕزگار ناکەیت؟ 2
他说:耶和华啊!我呼求你, 你不应允,要到几时呢? 我因强暴哀求你,你还不拯救。
بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟ بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟ وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە، ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات. 3
你为何使我看见罪孽? 你为何看着奸恶而不理呢? 毁灭和强暴在我面前, 又起了争端和相斗的事。
لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە و دادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت. خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا، لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت. 4
因此律法放松, 公理也不显明; 恶人围困义人, 所以公理显然颠倒。
«تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن، بە تەواوی سەرسام بن، چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم، ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن. 5
耶和华说:你们要向列国中观看, 大大惊奇; 因为在你们的时候,我行一件事, 虽有人告诉你们,你们总是不信。
من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە، گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە، بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر، بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە. 6
我必兴起迦勒底人, 就是那残忍暴躁之民,通行遍地, 占据那不属自己的住处。
تۆقێنەر و ترسێنەرە، خۆیان حوکم دادەنێن و شکۆی خۆیان دەسەپێنن. 7
他威武可畏, 判断和势力都任意发出。
ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن و لە گورگی ئێواران توندوتیژترن، سوارەکانی بە پڕتاوی لە دوورەوە دێن، وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن. 8
他的马比豹更快, 比晚上的豺狼更猛。 马兵踊跃争先, 都从远方而来; 他们飞跑如鹰抓食,
هەموو بۆ ستەمکاری دێن، ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت، وەک لم دیل کۆدەکەنەوە. 9
都为行强暴而来, 定住脸面向前, 将掳掠的人聚集,多如尘沙。
گاڵتە بە پاشایان دەکەن و میران دەکەنە گاڵتەجاڕ، بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن، خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن. 10
他们讥诮君王,笑话首领, 嗤笑一切保障,筑垒攻取。
ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن، تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.» 11
他以自己的势力为神, 像风猛然扫过,显为有罪。
ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟ خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت. ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا، ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە. 12
耶和华—我的 神,我的圣者啊, 你不是从亘古而有吗? 我们必不致死。 耶和华啊,你派定他为要刑罚人; 磐石啊,你设立他为要惩治人。
چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن، ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت. کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟ بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟ 13
你眼目清洁, 不看邪僻,不看奸恶; 行诡诈的,你为何看着不理呢? 恶人吞灭比自己公义的, 你为何静默不语呢?
مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت، وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە. 14
你为何使人如海中的鱼, 又如没有管辖的爬物呢?
دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات، بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات، لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە، لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە. 15
他用钩钩住,用网捕获, 用拉网聚集他们; 因此,他欢喜快乐,
هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت و بخووری بۆ دەسووتێنێت، چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت و خواردنەکەی چەورە. 16
就向网献祭,向网烧香, 因他由此得肥美的分和富裕的食物。
هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات، بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟ 17
他岂可屡次倒空网罗, 将列国的人时常杀戮,毫不顾惜呢?

< حەبەقوق 1 >