< حەبەقوق 3 >
نوێژێکی حەبەقوقی پێغەمبەر. لەسەر ئاوازی «شگیانۆت»: | 1 |
(En Bøn af Profeten Hahakkuk. Al-sjigjonot.)
ئەی یەزدان، هەواڵی تۆم بیست، ئەی یەزدان، لە کارەکانت ترسام، لە سەردەمی ئێمە دووبارەیان بکەوە، با لە سەردەمی ئێمە بزانرێن، لە تووڕەییدا بەزەیی بهێنەرەوە یادت! | 2 |
HERRE, jeg har hørt dit Ry, jeg har skuet din Gerning, HERRE. Fuldbyrd det i Årenes Løb, åbenbar dig i Årenes Løb, kom Barmhjertighed i Hu under Vreden!
خودا لە تێمانەوە هات، پیرۆزەکە لە کێوی پارانەوە هات. شکۆی ئەو ئاسمانی داپۆشیوە و ستایشی ئەو زەوی پڕکردووە. | 3 |
Gud drager frem fra Teman, den Hellige fra Parans Bjerge. (Sela) Hans Højhed skjuler Himlen, hans Herlighed fylder Jorden.
پڕشنگی ئەو وەک تیشکی بەرەبەیانە، لە دەستیەوە ڕووناکی دەبارێت، لەوێدا توانای شاردرابووەوە. | 4 |
Under ham er Glans som Ild, fra hans Side udgår Stråler; der er hans Vælde i Skjul.
پەتا لەپێشیەوە ڕۆیشت، گرانەتاش لەدوای هەنگاوەکانی ئەو بوو. | 5 |
Foran ham vandrer Pest, og efter ham følger Sot.
ڕاوەستا و زەوی هەژاند، تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند. چیا دێرینەکان کوتران، گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە، بەڵام یەزدان جاویدانییە. | 6 |
Hans Fjed får Jorden til at skælve, hans Blik får Folk til at bæve. De ældgamle Bjerge brister, de evige Høje synker, ad evige Stier går han.
چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی، ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین. | 7 |
Kusjans Telte bæver, Telttæpperne i Midjans Land.
ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟ ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟ ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو، تاکو سواری ئەسپ بیت و گالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟ | 8 |
Er HERREN da vred på Strømmene, gælder din Vrede Strømmene, gælder din Harme Havet, siden du farer frem på dine Heste og dine Vogne drøner.
کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد و داوای تیرێکی زۆرت کرد. بە ڕووبارەکان زەویت شەق کردووە، | 9 |
Din Bue kom blottet til Syne, din Buestreng mætter du med Pile. (Sela) Du kløver Jorden i Strømme,
چیاکان تۆیان بینی و لەرزین، لافاوی ئاوەکان تێپەڕین، قووڵاییەکان دەنگیان هات، شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە. | 10 |
Bjergene ser dig og skælver. Skyerne nedsender Regnskyl, og Afgrunden løfter sin Røst.
خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان، بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت، بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت. | 11 |
Solen glemmer at stå op, Månen bliver i sit Bo; de flygter for Skinnet af dine Pile, for Glansen af dit lynende Spyd.
بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت، بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد. | 12 |
I Harme skrider du hen over Jorden, du nedtramper Folk i Vrede.
بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە، بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت. سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد، لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە. | 13 |
Du drager ud til Frelse for dit Folk, ud for at frelse din Salvede. Du knuser den gudløses Hustag, blotter Grunden til Klippen. (Sela)
بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد، کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان، خۆشیان ئامادە کرد بۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە. | 14 |
Med dit Spyd gennemborer du hans Hoved, bans Høvdinger splittes.
بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر، ئاوە زۆرەکانت هەژاند. | 15 |
Du tramper hans Heste i Havet, i de mange Vandes Dynd.
بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە، لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین، ئێسکەکانم کلۆر بوون، چۆکم لەرزی. لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەم بۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم. | 16 |
Jeg hørte det; da bæved min Krop, ved Braget skjalv mine Læber; Edder for i mine Ben, og under mig vakled mine Skridt. Jeg bier på Trængselens Dag over Folket, som volder os Krig.
لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە، لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن، لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە، | 17 |
Thi Figentræet blomstrer ikke, Vinstokken giver intet, Olietræets Afgrøde svigter, Markerne giver ej Føde. Fårene svandt af Folden, i Staldene findes ej Okser.
بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم، بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم. | 18 |
Men jeg vil frydes i HERREN, juble i min Frelses Gud.
یەزدانی پەروەردگار هێزی منە، پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات، توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان. بۆ سەرۆکی گۆرانیبێژەکان، لەسەر ئامێرە ژێدارەکانم. | 19 |
Den Herre HERREN er min Styrke, han gør mine Fødder som Hindens og lader mig gå på mine Høje. Til Sangmesteren. Med Strengespil.