< حەبەقوق 3 >

نوێژێکی حەبەقوقی پێغەمبەر. لەسەر ئاوازی «شگیانۆت»: 1
Molitva. Od proroka Habakuka. Na način tužbalice.
ئەی یەزدان، هەواڵی تۆم بیست، ئەی یەزدان، لە کارەکانت ترسام، لە سەردەمی ئێمە دووبارەیان بکەوە، با لە سەردەمی ئێمە بزانرێن، لە تووڕەییدا بەزەیی بهێنەرەوە یادت! 2
Jahve, čuo sam za slavu tvoju, Jahve, tvoje mi djelo ulijeva jezu! Ponovi ga u naše vrijeme! Otkrij ga u naše vrijeme! U gnjevu se svojem smilovanja sjeti!
خودا لە تێمانەوە هات، پیرۆزەکە لە کێوی پارانەوە هات. شکۆی ئەو ئاسمانی داپۆشیوە و ستایشی ئەو زەوی پڕکردووە. 3
Bog stiže iz Temana, a Svetac s planine Parana! Veličanstvo njegovo zastire nebesa, zemlja mu je puna slave.
پڕشنگی ئەو وەک تیشکی بەرەبەیانە، لە دەستیەوە ڕووناکی دەبارێت، لەوێدا توانای شاردرابووەوە. 4
Sjaj mu je k'o svjetlost, zrake sijevaju iz njegovih ruku, ondje mu se krije (sila)
پەتا لەپێشیەوە ڕۆیشت، گرانەتاش لەدوای هەنگاوەکانی ئەو بوو. 5
Kuga pred njim ide, groznica ga sustopice prati.
ڕاوەستا و زەوی هەژاند، تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند. چیا دێرینەکان کوتران، گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە، بەڵام یەزدان جاویدانییە. 6
On stane, i zemlja se trese, on pogleda, i dršću narodi. Tad se raspadoše vječne planine, bregovi stari propadoše, njegove su staze od vječnosti.
چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی، ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین. 7
Prestrašene vidjeh kušanske šatore, čadore što dršću u zemlji midjanskoj.
ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟ ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟ ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو، تاکو سواری ئەسپ بیت و گالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟ 8
Jahve, planu li tvoj gnjev na rijeke ili jarost tvoja na more te jezdiš na svojim konjima, na pobjedničkim bojnim kolima?
کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد و داوای تیرێکی زۆرت کرد. بە ڕووبارەکان زەویت شەق کردووە، 9
Otkrivaš svoj luk i otrovnim ga strijelama sitiš. Bujicama rasijecaš tlo,
چیاکان تۆیان بینی و لەرزین، لافاوی ئاوەکان تێپەڕین، قووڵاییەکان دەنگیان هات، شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە. 10
planine dršću kad te vide, navaljuje oblaka prolom, bezdan diže svoj glas.
خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان، بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت، بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت. 11
Sunce uvis diže ruke, mjesec u obitavalištu svojem popostaje, pred blijeskom tvojih strijela, pred blistavim sjajem koplja tvoga.
بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت، بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد. 12
Jarosno po zemlji koračaš, srdito gaziš narode.
بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە، بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت. سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد، لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە. 13
Iziđe da spasiš narod svoj, da spasiš svog pomazanika; sori vrh kuće bezbožnikove, ogoli joj temelje do stijene.
بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد، کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان، خۆشیان ئامادە کرد بۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە. 14
Kopljima si izbo vođu ratnika njegovih, koji navališe da nas s radošću satru, kao da će potajice proždrijet' ubogoga.
بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر، ئاوە زۆرەکانت هەژاند. 15
Gaziš po moru s konjima svojim, po pučini silnih voda!
بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە، لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین، ئێسکەکانم کلۆر بوون، چۆکم لەرزی. لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەم بۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم. 16
Čuo sam! Sva se moja utroba trese, podrhtavaju mi usne na taj zvuk, trulež prodire u kosti moje, noge klecaju poda mnom. Počinut ću kada dan tjeskobni svane narodu što nas sad napada.
لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە، لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن، لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە، 17
Jer smokvino drvo neće više cvasti niti će na lozi biti ploda, maslina će uskratiti rod, polja neće donijeti hrane, ovaca će nestati iz tora, u oborima neće biti ni goveda.
بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم، بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم. 18
Ali ja ću se radovati u Jahvi i kliktat ću u Bogu, svojem Spasitelju.
یەزدانی پەروەردگار هێزی منە، پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات، توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان. 19
Jahve, moj Gospod, moja je snaga, on mi daje noge poput košutinih i vodi me na visine. Zborovođi. Na žičanim glazbalima.

< حەبەقوق 3 >