< حەبەقوق 2 >

لە خاڵی چاودێریکردنەکەم دەوەستم و سەردەکەومە سەر قوللەی چاودێری، چاوەڕێ دەکەم تاکو بزانم یەزدان چیم پێ دەڵێت و بۆ وەڵامی ئەو سکاڵایە چی بڵێم. 1
Na straži svojoj stadoh, i stajah na kuli, i motrah da vidim šta æe mi reæi i šta bih odgovorio onome koji me koraše.
ئینجا یەزدان وەڵامی دامەوە و فەرمووی: «سروشەکە بنووسەوە و لەسەر تابلۆ هەڵیبکۆڵە، تاکو پەیامنێر بە دروستی پەیامەکە بگەیەنێت، 2
I odgovori mi Gospod i reèe: piši utvaru, i da bude razgovijetno na ploèama da se lako èita.
چونکە سروشەکە بۆ کاتی دیاریکراوە، باسی کۆتایی دەکات و درۆ ناکات. ئەگەر درێژەی کێشا چاوەڕێی بکە، چونکە بێگومان دێت و دواناکەوێت. 3
Jer æe još biti utvara do odreðenoga vremena, i govoriæe šta æe biti do pošljetka i neæe slagati; ako oklijeva, èekaj je, jer æe zacijelo doæi, i neæe odocniti.
«تەماشا، دوژمن خۆی گف کردووەتەوە، ئارەزووەکانی ڕەوا نییە، بەڵام کەسی ڕاستودروست بە باوەڕی خۆی دەژیێت. 4
Gle, ko se ponosi, njegova duša nije prava u njemu; a pravednik æe od vjere svoje živ biti.
لە ڕاستیدا شەراب فریوی دەدات، لەخۆباییە و هەرگیز هێور نابێتەوە، چونکە وەک گۆڕ ئارەزووی بەرفراوانە، وەک مردنە، هەرگیز تێر نابێت، هەموو نەتەوەکان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە و هەموو گەلان بە دیل دەگرێت. (Sheol h7585) 5
A kako vino vara, taki je èovjek ohol, niti ostaje u stanu; jer raširuje duh svoj kao grob, i kao smrt je, koja se ne može nasititi i zbira k sebi sve narode i skuplja k sebi sva plemena. (Sheol h7585)
«ئایا گەلەکان پەند و توانج لەو ناگرن، دەڵێن: «”قوڕبەسەر ئەوەی شتی دزراو کەڵەکە دەکات و بە ستەمکاری خۆی دەوڵەمەند دەکات! ئەو دۆخە هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟“ 6
Neæe li ga svi oni uzeti u prièu i u zagonetke, i reæi: teško onom koji umnožava što nije njegovo! dokle æe? i koji trpa na se gusto blato.
ئایا قەرزدەرەکانت کتوپڕ لێت ڕاستنابنەوە؟ ئایا بەئاگا نایێن و ناتلەقێنن؟ ئینجا دەبیتە دەستکەوت بۆیان. 7
Neæe li najedanput ustati oni koji æe te gristi? i neæe li se probuditi oni koji æe te rastrzati, i kojima æeš biti grabež?
لەبەر ئەوەی تۆ چەندین نەتەوەت تاڵان کرد، ئەو گەلانەی کە ماونەتەوە تۆ تاڵان دەکەن، لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت، تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد. 8
Što si ti oplijenio mnoge narode, tebe æe oplijeniti sav ostatak od naroda, za krv ljudsku i za nasilje uèinjeno zemlji, gradu i svjema koji žive u njemu.
«قوڕبەسەر ئەوەی دەستکەوتی ناڕەوا بۆ ماڵەکەی بەدەستدەهێنێت و هێلانەکەی لە بەرزایی دادەنێت، تاکو لە چنگی خراپە دەرباز بێت! 9
Teško onome koji se lakomi na gadan dobitak kuæi svojoj, da postavi gnijezdo svoje na visokom mjestu i saèuva se oda zla.
پیلانی ڕیشەکێشکردنی گەلانێکی زۆرت گێڕا، شەرمەزاریت هێنایە سەر ماڵەکەت و خۆتت دۆڕاند. 10
Smislio si sramotu kuæi svojoj da zatreš mnoge narode, i ogriješio si se o svoju dušu.
لەبەر ئەوە بەرد لەناو دیوارەوە هاوار دەکات و کاریتەش لە دارەوە دەنگ دەداتەوە. 11
Jer æe kamen iz zida vikati, i èvor iz drveta svjedoèiæe.
«قوڕبەسەر ئەوەی بە خوێنڕشتن شار بنیاد دەنێت و بە ستەمکاری شارۆچکە دادەمەزرێنێت. 12
Teško onome koji gradi grad krvlju i osniva grad nepravdom!
ئایا ئەوە لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە نییە کە ماندووبوونی گەلان تەنها بۆ ئاگر بێت، شەکەتبوونی نەتەوەکان بێ سوود بێت؟ 13
Gle, nije li od Gospoda nad vojskama da ljudi rade za oganj i narodi se trude ni za što?
چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی شکۆمەندی یەزدان، هەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت. 14
Jer æe se zemlja napuniti poznanja slave Gospodnje kao što je more puno vode.
«قوڕبەسەر ئەوەی شەراب دەرخواردی نزیکەکەی دەدات، هەتا سەرخۆش دەبێت لە مەشکەکەوە بۆی تێدەکات، تاکو جەستەیان بە ڕووتی ببینێت. 15
Teško onome koji poji bližnjega svojega, dodaje mijeh svoj da bi ga opojio i gledao mu golotinju.
تێردەبیت لە شەرمەزاری لە جیاتی شکۆمەندی. ئێستا نۆرەی تۆیە! بینۆشە و ڕووت ببەوە، جامی دەستی ڕاستی یەزدان دێتە سەر تۆ، شەرمەزاریش شکۆی تۆ دادەپۆشێت. 16
Nasitiæeš se sramote mjesto slave, pij i ti, i otkrij golotinju svoju; doæi æe k tebi èaša u desnici Gospodnjoj, i bljuvotina æe sramna biti na slavi tvojoj.
ئەو ستەمەی لە لوبنانت کرد بەسەرت دێتەوە، لەناوبردنی ئاژەڵەکانی دەتترسێنێت. لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت، تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد. 17
Jer nasilje uèinjeno Livanu pokriæe te i pustoš meðu zvijerjem koja ga je plašila, za krv ljudsku i nasilje uèinjeno zemlji, gradu i svjema koji žive u njemu.
«ئەو بتەی کە دەتاشرێت چ کەڵکێکی هەیە؟ یان ئەو پەیکەرە لەقاڵبدراوەی خەڵکی فێری درۆ دەکات؟ چونکە دروستکەرەکەی پشتی پێ دەبەستێت، بتێکی دروستکردووە ناتوانێت قسە بکات. 18
Šta pomaže rezan lik što ga izreza umjetnik njegov? šta liven lik i uèitelj laži, te se umjetnik uzda u djelo svoje gradeæi nijeme idole?
قوڕبەسەر ئەوەی بە تەختەدار دەڵێت:”هەستە!“بە بەردی بێ هەست و نەست:”بە ئاگابە!“ئایا دەتوانێت ڕێنمایی بکات؟ بە زێڕ و زیو ڕووکەش کراوە، ڕۆحی تێدا نییە.» 19
Teško onome koji govori drvetu: preni se! i nijemu kamenu: probudi se! Hoæe li on uèiti? Eto, obložen je zlatom i srebrom, a nema duha u njemu.
بەڵام یەزدان لەناو پەرستگای پیرۆزیدایە، با هەموو دانیشتووانی زەوی لەبەردەمیدا بێدەنگ بن. 20
A Gospod je u svetoj crkvi svojoj; muèi pred njim, sva zemljo!

< حەبەقوق 2 >