< پەیدابوون 9 >

ئیتر خودا نوح و کوڕەکانی بەرەکەتدار کرد و پێی فەرموون: «بەردار بن و زۆر بن و زەوی پڕ بکەن. 1
God blessed Noah and his sons, and said to them, "Be fruitful, and multiply, and fill the earth.
با ترس و سامتان هەبێت لەسەر هەموو گیانلەبەرانی زەوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمان و هەموو ئەو بوونەوەرانەی کە لەسەر زەوی دەجوڵێنەوە، هەروەها لەسەر هەموو ماسییەکانی دەریاش؛ ئەوان خراونەتە بەردەستی ئێوە. 2
And the fear of you and the dread of you will be on every wild animal of the earth, and on every tame animal of the earth, and on every flying creature of the sky, and on everything that crawls on the ground, and on all the fish of the sea; into your power they are given.
هەموو ئەوانەی گیاندارن و دەبزوێن دەبنە خۆراک بۆتان. هەروەک چۆن ڕووەکی سەوزم پێداون، ئێستا هەموو شتێکتان دەدەمێ. 3
Every moving thing that lives will be food for you. As I gave the green plants, I now give you everything.
«بەڵام نابێت گۆشتێک بخۆن کە هێشتا خوێنەکەی گەرمە. 4
But flesh with its life, its blood, you shall not eat.
بێگومان داوای خوێنی ئەو کەسە دەکەم کە خوێنی کەسێکی دیکەی ڕشتووە. ئەگەر گیاندارێک کەسێک بکوژێت، دەبێت بکوژرێتەوە. هەروەها ئەگەر کەسێک کەسێکی دیکە بکوژێت، ئەوا ئەویش دەکوژرێتەوە. 5
And surely I will require a reckoning for your lifeblood; from every animal I will require it, and from humans. From every human being I will require it for the life of his fellow human being.
«هەرکەسێک خوێنی مرۆڤ بڕێژێت، بە دەستی مرۆڤ خوێنی دەڕێژرێتەوە، چونکە خودا لەسەر وێنەی خۆی مرۆڤی دروستکردووە. 6
Whoever takes a human life, by a human will his life be taken, for God made humankind in his own image.
ئێوەش بەردار بن و زۆر بن، زەوی پڕ بکەن و تێیدا زۆر بن.» 7
And as for you, be fruitful and multiply, and increase abundantly on the earth, and subdue it."
خودا بە نوح و کوڕەکانی فەرموو کە لەگەڵیدا بوون: 8
God spoke to Noah and to his sons with him, saying,
«من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە و نەوەی دوای ئێوەدا دەچەسپێنم، 9
"And as for me, look, I establish my covenant with you, and with your offspring after you,
لەگەڵ هەموو ئەو گیاندارانەی کە لەگەڵ ئێوەن، باڵندە و ئاژەڵە ماڵییەکان و هەموو ئاژەڵە کێوییەکان، هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان و لە کەشتییەکە هاتوونەتە دەرەوە، هەروەها هەرچی گیانداری سەر زەویش هەیە. 10
and with every living creature that is with you: the flying creatures, and the tame animals, and every wild animal of the earth with you, of all that go out of the ship.
من پەیمانی خۆم لەگەڵ ئێوە دەچەسپێنم: هەرگیز جارێکی دیکە، هەموو گیانلەبەران بە ئاوی لافاو لەناو ناچن، هەرگیز جارێکی دیکە لافاو وا نابێت زەوی بە تەواوی وێران بکات.» 11
I will establish my covenant with you; and all flesh will never again be cut off by the waters of the flood, neither will there ever again be a flood to destroy the earth."
ئینجا خودا فەرمووی: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتاندان دەیبەستم، پەیمانێکە بۆ هەموو نەوەکانی داهاتوو. 12
God said, "This is the sign of the covenant which I make between me and you and every living creature that is with you, for perpetual generations:
وا پەلکەزێڕینەی خۆمم لەناو هەورەکاندا داناوە، کە دەبێتە نیشانەی پەیمانەکەی نێوان من و زەوی. 13
I set my rainbow in the cloud, and it will be a sign of the covenant between me and the earth.
ئینجا هەرکاتێک هەورم بەسەر زەویدا هێنا و پەلکەزێڕینە لە هەورەکاندا دەرکەوت، 14
It will happen, when I bring a cloud over the earth, that the rainbow will be seen in the cloud,
من پەیوەست دەبم بە پەیمانەکەم لەنێوان خۆم و ئێوە و هەموو گیانێکی زیندوو لە هەموو جۆرێک. هەرگیز جارێکی دیکە ئاو لافاوێکی وا دروستناکات کە هەموو ژیانێک لەناو ببات. 15
and I will remember my covenant, which is between me and you and every living creature of all flesh, and the waters will no more become a flood to destroy all flesh.
هەرکاتێک پەلکەزێڕینە لە هەورەکاندا بێت، دەیبینم و پەیوەست دەبم بە پەیمانە هەتاهەتاییەکەوە، کە لەنێوان خودا و هەموو جۆرە گیانێکی زیندووی سەر زەوییە.» 16
The rainbow will be in the cloud. I will look at it, that I may remember the everlasting covenant between me and every living creature of all flesh that is on the earth."
ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: «ئەمە نیشانەی ئەو پەیمانەیە کە لەنێوان خۆم و هەموو ژیانێکی لەسەر زەویدا بەستوومە.» 17
God said to Noah, "This is the sign of the covenant which I have established between me and all flesh that is on the earth."
جا کوڕانی نوح کە سام و حام و یافەت بوون، لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. حام باوکی کەنعان بوو. 18
The sons of Noah who came out of the ship were Shem, Ham, and Japheth. Ham is the father of Canaan.
ئەمانە سێ کوڕەکەی نوح بوون کە لەمانەوە خەڵکی لە سەرتاسەری زەویدا بڵاو بوونەوە. 19
These were the three sons of Noah, and from them the whole earth was populated.
نوح دەستی بە ئیشی جوتیاری کرد و ڕەزە مێوێکی چاند. 20
Noah, a farmer, was the first to plant a vineyard.
ئینجا کە لە شەرابی مێوەکەی خواردەوە، سەرخۆش بوو و لەناو چادرەکەیدا بە ڕووتی ڕاکشا. 21
He drank of the wine and got drunk. He was uncovered within his tent.
حامی باوکی کەنعان، باوکی بە ڕووتی بینی و لە دەرەوە بە هەردوو براکەی ڕاگەیاند. 22
And Ham, the father of Canaan, saw his father naked and told his two brothers outside.
بەڵام سام و یافەت پۆشاکێکیان هێنا و خستیانە سەر شانیان، ئینجا پشتاوپشت چوون و ڕووتییەکەی باوکیان داپۆشی، ڕووشیان بەرەو دواوە بوو، ئیتر ڕووتییەکەی باوکیان نەبینی. 23
Shem and Japheth took a garment, and laid it on both their shoulders, went in backwards, and covered the nakedness of their father. Their faces were turned the other way, and they did not see their father's nakedness.
کاتێک نوح لە سەرخۆشییەکەی بەئاگا هاتەوە، زانی کوڕە بچووکەکەی چی پێکردووە. 24
Noah awoke from his wine, and knew what his youngest son had done to him.
ئینجا گوتی: «نەفرەت لێکراو بێت کەنعان! دەبێتە کۆیلەی کۆیلەکان، بۆ براکانی.» 25
He said, "Canaan is cursed. He will be servant of servants to his brothers."
هەروەها گوتی: «ستایش بۆ یەزدان، پەروەردگاری سام! با کەنعان ببێتە کۆیلەی سام. 26
He said, "Blessed be the God of Shem. Let Canaan be his servant.
با خودا دەرگا بۆ یافەت بکاتەوە و لە چادرەکانی سام جێنشین بێت. با کەنعان ببێتە کۆیلەی ئەو.» 27
May God enlarge Japheth. Let him dwell in the tents of Shem. Let Canaan be his servant."
دوای لافاوەکە نوح سێ سەد و پەنجا ساڵ ژیا. 28
Noah lived three hundred fifty years after the flood.
هەموو تەمەنی نوح نۆ سەد و پەنجا ساڵ بوو، ئیتر مرد. 29
All the days of Noah were nine hundred and fifty years, then he died.

< پەیدابوون 9 >