< پەیدابوون 8 >
ئینجا خودا نوحی بەسەرکردەوە، لەگەڵ هەموو ئاژەڵە کێوییەکان و هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان کە لە کەشتییەکەدا لەگەڵی بوون. ئیتر خودا بایەکی بەسەر زەویدا هەڵکرد و ئاو کەم بووەوە. | 1 |
Allahee Nühur, Nühuka gameedın gırgın çolun həyvanar, çavra-vəq'ə yik'el qalya'an. Allahe ç'iyeyne aq'valqa ablyav'uyne mıtsıka xhyanbı k'ıl qedaxhe giyğal.
سەرچاوەکانی قووڵایی و دەروازەکانی ئاسمان داخران. بارانیش لە ئاسمانەوە وەستا. | 2 |
Allahee k'oralybıyiy xəən g'uleppı ut'uma'anbı, gyoğiy ulyoyzaran.
ئاو بەرەبەرە لە زەوی بەرەو دواوە گەڕایەوە. دوای سەد و پەنجا ڕۆژ ئاو کەم بووەوە. | 3 |
Xhyan ç'iyene aq'vayle ts'ıts'exhe giyğal. Vəşşe xhots'alyne yiğıle xhyan k'ıl qexhe.
لە حەڤدەمین ڕۆژی مانگی حەوتەم کەشتییەکە لەسەر چیاکانی ئارارات گیرسایەوە. | 4 |
Yighıb'esde vuzane yits'ı yighıd'esde yiğıl gamı Araratne suvabışil ulyoyzaran.
هەتا مانگی دەیەم هەتا دەهات ئاو کەمی دەکرد. لە یەکەم ڕۆژی مانگی دەیەم لووتکەی شاخەکان دەرکەوتن. | 5 |
Yits'ıd'esde vuzalqame xhyan k'ıl qexhe. Yits'ıd'esde vuzane ts'ettiyne yiğıl suvabışin vuk'ulybı g'ece giyğal.
دوای چل ڕۆژ، نوح ئەو پەنجەرە بچووکەی کردەوە کە لە کەشتییەکەدا دروستی کردبوو. | 6 |
Nühee yoqts'alyne yiğıle vuce hı'iyn gamıyn g'uly aaqı,
ئینجا قەلەڕەشێکی نارد. ئەویش دەهات و دەچوو هەتا ئاو لەسەر ڕووی زەوی وشک بووەوە. | 7 |
qən g'avku. Xhyan qeqqvasme qən ulyooxa, hapk'ın qavayle vuxha.
پاشان کۆترێکی نارد بۆ ئەوەی ببینێت ئایا ئاوەکە لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. | 8 |
Xhyan ç'iyene aq'vayle ts'ıts'xhay ats'axhesdimee, ine yəqqe Nühee qı'nerke g'uxoole.
بەڵام کۆترەکە شوێن پێیەکی بۆ خۆی نەدۆزییەوە، چونکە ئاو لەسەر هەموو ڕووی زەوی بوو، ئیتر گەڕایەوە لای نوح بۆ ناو کەشتییەکە. ئەویش دەستی بۆ ڕاگرت و گرتی، بردییەوە لای خۆی، بۆ ناو کەشتییەکە. | 9 |
Qı'nerkeyk'le givxasın ciga iveke deş, ç'iye xhyanın aqqı eyxhe. Mana Nühusqa gameeqa siviyk'al. Xıl hotku Nühee qı'nerke avqu, gameeqa abaççe.
حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و دیسان کۆترەکەی لە کەشتییەکەوە ڕەوانە کرد. | 10 |
Yighılle yiğ ılğeç'uyle qiyğa, mang'vee qı'nerke sayib g'ookana.
کۆترەکە ئێوارە گەڕایەوە بۆ لای، ئەم جارە گەڵایەکی تەڕ و تازەی زەیتوونی بە دەنووکەوە بوو. نوح زانی کە ئاو لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. | 11 |
Exhalqana qı'nerke mang'usqa sapk'ıling'a, mançe k'uxhee xhınakna zeytunna t'ele avqu vooxhe. Manke Nühuk'le ats'axhen, xhyan ç'iyeyne aq'vayle ts'ıts'xha vod.
حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و جارێکی دیکە کۆترەکەی ناردەوە، بەڵام ئەم جارەیان کۆترەکە نەگەڕایەوە لای. | 12 |
Yighılle yiğ ılğeç'uyle qiyğa, mang'vee sayib qı'nerke g'ookana, mane yəqqee mana mang'usqa siviyk'al deş.
نوح لە یەکی مانگی یەکەمی شەش سەد و یەکەمین ساڵیدا بوو، کە ئاو لە زەوی وشک بووەوە. نوح پۆشەری سەر کەشتییەکەی لابرد و بینی وا ڕووی زەوی وشک بووەتەوە. | 13 |
Ts'eppiyne vuzane ts'ettiyne yiğıl Nühune ı'mrene yixhıd vəşşe ts'ettiyne sene ç'iyeylin xhyan qeqqvan. Nühee gamıyn oodun ciga qottuling'a, ç'iye qeqqu g'ece.
لە بیست و حەوتی مانگی دووەم، زەوی بە تەواوی وشک بووەوە. | 14 |
Q'öb'esde vuzane g'ayi yighıd'esde yiğıs ç'iye bıkırda qeqqvan.
ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: | 15 |
Allahee Nühuk'le uvhuyn:
«خۆت و ژنەکەت و کوڕ و بووکەکانت، لە کەشتییەکە وەرنە دەرەوە. | 16 |
– Ğu yiğne xhunaşşeyka, dixbışika, sossaaşika sacigee gameençe qığeç'e.
هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتن، لە باڵندە و ئاژەڵ و هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی لەسەر زەوی دەخشێن، لەگەڵ خۆت بهێنە دەرەوە، تاکو زەوی پڕ بکەنەوە و بەردار ببن و لەسەر زەوی زۆر ببن.» | 17 |
Vaka sacigeedın gırgın nafas ileşşenbı, şit'yar, həyvanar, ç'iyel hadağvanbı g'aqa qığe'e. Hasre ç'iyeyne aq'valqa ayikkecen, g'adı geed qetxhecen.
جا نوح خۆی و کوڕەکانی و ژنەکەی و بووکەکانی لەگەڵی هاتنە دەرەوە. | 18 |
Nüh cune xhunaşşeyka, dixbışika, sossaaşika sacigee gameençe qığeç'ena.
هەموو گیاندارەکانیش بە هەموو بوونەوەرە خشۆکەکان و هەموو باڵندەکان و هەموو ئەوانەی لەسەر زەوی دەبزوێن، بەپێی جۆرەکانیان لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. | 19 |
Gırgın həyvanara, hadağvanbı, şit'yar, ç'iyene aq'valin nafas ileşşen gırgın kar çika sacigeedınçika gameençe qığeç'e.
نوح قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد، لە هەموو ئاژەڵە پاکەکان و لە هەموو باڵندە پاکەکانی هێنا و لەسەر قوربانگاکە کردنی بە قوربانی سووتاندن. | 20 |
Nühee Rəbbis q'urbanbı allya'an ciga alya'a. Mançil mang'vee gırgıne məttıne həyvanaaşike, şit'yaaşike, gyooxhan ha'an q'urbanbı aly'a'a.
جا یەزدان کە بۆنەکەی بەلاوە خۆش بوو، لە دڵی خۆیدا فەرمووی: «جارێکی دیکە بەهۆی مرۆڤەوە نەفرەت لە زەوی ناکەم، چونکە مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە دڵی مەیلی خراپەکاری هەیە. جارێکی دیکە نایەم هەرچی بوونەوەری زیندوو هەیە لەناوی ببەم، وەک چۆن کردم. | 21 |
Mançin yugun eva Rəbbis ı'xı'me, Mang'vee cune yik'ee inəxüd uvhu: – K'ılybanançile otçu insanaaşin fıkırbı yugunbı eyxhe deş. Manbışil-alla sayid ç'iye lə'natlamişa'as deş. Həşde hı'iyn xhinne, gırgın nafas ileşşenbı hakkal ha'as deş.
«هەتا زەوی بمێنێت، چاندن و دروێنە، ساردی و گەرمی، هاوین و زستان، شەو و ڕۆژ، هەرگیز ناوەستێت.» | 22 |
Dyunye ıxhaylette, Ezuy-qiyşılıy, güməla-mık'ala, Gı'l-q'ı'dim, xəm-yiğ Ç'əvxhes deş.