< پەیدابوون 8 >

ئینجا خودا نوحی بەسەرکردەوە، لەگەڵ هەموو ئاژەڵە کێوییەکان و هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان کە لە کەشتییەکەدا لەگەڵی بوون. ئیتر خودا بایەکی بەسەر زەویدا هەڵکرد و ئاو کەم بووەوە. 1
And God remembered Noah, and all the beasts, and all the cattle that were with him in the ark. And God made a wind to pass over the earth, and the waters subsided.
سەرچاوەکانی قووڵایی و دەروازەکانی ئاسمان داخران. بارانیش لە ئاسمانەوە وەستا. 2
Also the fountains of the deep and the windows of heaven were stopped, and the rain from heaven was restrained.
ئاو بەرەبەرە لە زەوی بەرەو دواوە گەڕایەوە. دوای سەد و پەنجا ڕۆژ ئاو کەم بووەوە. 3
And the waters returned from off the earth continually. And after the end of a hundred and fifty days the waters decreased.
لە حەڤدەمین ڕۆژی مانگی حەوتەم کەشتییەکە لەسەر چیاکانی ئارارات گیرسایەوە. 4
And the ark rested in the seventh month, on the seventeenth day of the month, upon the mountains of Ararat.
هەتا مانگی دەیەم هەتا دەهات ئاو کەمی دەکرد. لە یەکەم ڕۆژی مانگی دەیەم لووتکەی شاخەکان دەرکەوتن. 5
And the waters decreased continually until the tenth month. In the tenth month, on the first day of the month, the tops of the mountains were seen.
دوای چل ڕۆژ، نوح ئەو پەنجەرە بچووکەی کردەوە کە لە کەشتییەکەدا دروستی کردبوو. 6
And it came to pass at the end of forty days, that Noah opened the window of the ark which he had made.
ئینجا قەلەڕەشێکی نارد. ئەویش دەهات و دەچوو هەتا ئاو لەسەر ڕووی زەوی وشک بووەوە. 7
And he sent forth a raven. And it went forth to and fro, until the waters were dried up from off the earth.
پاشان کۆترێکی نارد بۆ ئەوەی ببینێت ئایا ئاوەکە لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. 8
And he sent forth a dove from him, to see if the waters were abated from off the face of the ground.
بەڵام کۆترەکە شوێن پێیەکی بۆ خۆی نەدۆزییەوە، چونکە ئاو لەسەر هەموو ڕووی زەوی بوو، ئیتر گەڕایەوە لای نوح بۆ ناو کەشتییەکە. ئەویش دەستی بۆ ڕاگرت و گرتی، بردییەوە لای خۆی، بۆ ناو کەشتییەکە. 9
But the dove found no rest for the sole of her foot. And she returned to him to the ark, for the waters were on the face of the whole earth. And he put forth his hand, and took her, and brought her in to him into the ark.
حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و دیسان کۆترەکەی لە کەشتییەکەوە ڕەوانە کرد. 10
And he stayed yet another seven days, and again he sent forth the dove out of the ark.
کۆترەکە ئێوارە گەڕایەوە بۆ لای، ئەم جارە گەڵایەکی تەڕ و تازەی زەیتوونی بە دەنووکەوە بوو. نوح زانی کە ئاو لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. 11
And the dove came in to him at evening. And, lo, in her mouth an olive leaf plucked off, so Noah knew that the waters were abated from off the earth.
حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و جارێکی دیکە کۆترەکەی ناردەوە، بەڵام ئەم جارەیان کۆترەکە نەگەڕایەوە لای. 12
And he stayed yet seven other days, and sent forth the dove. And she did not return again to him any more.
نوح لە یەکی مانگی یەکەمی شەش سەد و یەکەمین ساڵیدا بوو، کە ئاو لە زەوی وشک بووەوە. نوح پۆشەری سەر کەشتییەکەی لابرد و بینی وا ڕووی زەوی وشک بووەتەوە. 13
And it came to pass in the six hundred and first year, in the first month, the first day of the month, the waters were dried up from off the earth. And Noah removed the covering of the ark, and looked. And, behold, the face of the ground was dried.
لە بیست و حەوتی مانگی دووەم، زەوی بە تەواوی وشک بووەوە. 14
And in the second month, on the twenty-seventh day of the month, the earth was dry.
ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: 15
And God spoke to Noah, saying,
«خۆت و ژنەکەت و کوڕ و بووکەکانت، لە کەشتییەکە وەرنە دەرەوە. 16
Go forth from the ark, thou, and thy wife, and thy sons, and thy sons' wives with thee.
هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتن، لە باڵندە و ئاژەڵ و هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی لەسەر زەوی دەخشێن، لەگەڵ خۆت بهێنە دەرەوە، تاکو زەوی پڕ بکەنەوە و بەردار ببن و لەسەر زەوی زۆر ببن.» 17
Bring forth with thee every living thing that is with thee of all flesh, both birds and cattle, and every creeping thing that creeps upon the earth, that they may breed abundantly on the earth, and be fruitful, and multiply upon the earth.
جا نوح خۆی و کوڕەکانی و ژنەکەی و بووکەکانی لەگەڵی هاتنە دەرەوە. 18
And Noah went forth, and his sons, and his wife, and his sons' wives with him.
هەموو گیاندارەکانیش بە هەموو بوونەوەرە خشۆکەکان و هەموو باڵندەکان و هەموو ئەوانەی لەسەر زەوی دەبزوێن، بەپێی جۆرەکانیان لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. 19
Every beast, every creeping thing, and every bird, whatever moves upon the earth, according to their families, went forth out of the ark.
نوح قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد، لە هەموو ئاژەڵە پاکەکان و لە هەموو باڵندە پاکەکانی هێنا و لەسەر قوربانگاکە کردنی بە قوربانی سووتاندن. 20
And Noah built an altar to Jehovah, and took of every clean beast, and of every clean bird, and offered burnt offerings on the altar.
جا یەزدان کە بۆنەکەی بەلاوە خۆش بوو، لە دڵی خۆیدا فەرمووی: «جارێکی دیکە بەهۆی مرۆڤەوە نەفرەت لە زەوی ناکەم، چونکە مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە دڵی مەیلی خراپەکاری هەیە. جارێکی دیکە نایەم هەرچی بوونەوەری زیندوو هەیە لەناوی ببەم، وەک چۆن کردم. 21
And Jehovah smelled the sweet savor. And Jehovah said in his heart, I will not again curse the ground any more for man's sake, for that the imagination of man's heart is evil from his youth. Neither will I again any more smite everything living, as I have done.
«هەتا زەوی بمێنێت، چاندن و دروێنە، ساردی و گەرمی، هاوین و زستان، شەو و ڕۆژ، هەرگیز ناوەستێت.» 22
While the earth remains, seedtime and harvest, and cold and heat, and summer and winter, and day and night shall not cease.

< پەیدابوون 8 >

A Dove is Sent Forth from the Ark
A Dove is Sent Forth from the Ark