< پەیدابوون 6 >
کاتێک مرۆڤەکان لەسەر زەوی دەستیان بە زۆربوون کرد و کچیان بوو، | 1 |
Now when men began to multiply on the face of the earth and daughters were born to them,
کوڕانی خودا بینییان کچانی مرۆڤ جوانن. جا لە هەموو ئەوانەی هەڵیانبژاردن ژنیان هێنا. | 2 |
the sons of God saw that the daughters of men were beautiful, and they took as wives whomever they chose.
ئینجا یەزدان فەرمووی: «ڕۆحی من هەتاسەر ململانێ لەگەڵ مرۆڤ ناکات، چونکە مەرگدارن؛ ڕۆژانی ژیانیان دەبێتە سەد و بیست ساڵ.» | 3 |
So the LORD said, “My Spirit will not contend with man forever, for he is mortal; his days shall be 120 years.”
لەو ڕۆژانەدا لەسەر زەوی نەفیلیم هەبوون. لەدوای ئەوەی کوڕانی خودا چوونە لای کچانی مرۆڤ منداڵیان لێیان بوو، منداڵەکان بوونە ئەو پاڵەوانانەی کە لە کۆنەوە ناوبانگیان هەیە. | 4 |
The Nephilim were on the earth in those days—and afterward as well—when the sons of God had relations with the daughters of men. And they bore them children who became the mighty men of old, men of renown.
یەزدان بینی کە خراپەکاری مرۆڤ لەسەر زەوی زۆر بووە، هەروەها هەموو بیروبۆچوونەکانی دڵیشی بە درێژایی ڕۆژ تەنها لەلای خراپەیە. | 5 |
Then the LORD saw that the wickedness of man was great upon the earth, and that every inclination of the thoughts of his heart was altogether evil all the time.
یەزدان خەفەتبار بوو کە مرۆڤی لەسەر زەوی دروستکردبوو، هەروەها دڵگرانیش بوو. | 6 |
And the LORD regretted that He had made man on the earth, and He was grieved in His heart.
ئیتر یەزدان فەرمووی: «مرۆڤ دەسڕمەوە، ئەوەی لەسەر ڕووی زەوی دروستم کرد، مرۆڤ و ئاژەڵ و بوونەوەری خشۆک و باڵندەی ئاسمان، چونکە خەفەت دەخۆم لەوانەی کە دروستم کردوون.» | 7 |
So the LORD said, “I will blot out man, whom I have created, from the face of the earth—every man and beast and crawling creature and bird of the air—for I am grieved that I have made them.”
بەڵام نوح لەبەرچاوی یەزدان ڕەزامەندی بەدەستهێنابوو. | 8 |
Noah, however, found favor in the eyes of the LORD.
ئەمانەش نەوەکانی نوحن. نوح پیاوچاک و بێ کەموکوڕی نێو خەڵکانی سەردەمی خۆی بوو، دۆستی خودا بوو. | 9 |
This is the account of Noah. Noah was a righteous man, blameless in his generation; Noah walked with God.
نوح سێ کوڕی بوو: سام و حام و یافەت. | 10 |
And Noah had three sons: Shem, Ham, and Japheth.
زەویش لەبەردەم خودا گەندەڵ بوو و پڕیش بوو لە توندوتیژی. | 11 |
Now the earth was corrupt in the sight of God, and full of violence.
خودا بینی زەوی چەند گەندەڵ بووە، چونکە هەموو مرۆڤێک ژیانی خۆی لەسەر زەوی گەندەڵ کردبوو. | 12 |
And God looked upon the earth and saw that it was corrupt; for all living creatures on the earth had corrupted their ways.
ئیتر خودا بە نوحی فەرموو: «من کۆتایی بە بوونی هەموو ئادەمیزاد دەهێنم، چونکە بەهۆی ئەوانەوە زەوی پڕ بووە لە توندوتیژی. وا لەگەڵ زەوی لەناویان دەبەم. | 13 |
Then God said to Noah, “The end of all living creatures has come before Me, because through them the earth is full of violence. Now behold, I will destroy both them and the earth.
کەشتییەک بۆ خۆت لە تەختەی دار سەروو دروستبکە و بیکە بە لانە و بە قیر دیوی ناوەوە و دەرەوەی سواخ بدە. | 14 |
Make for yourself an ark of gopher wood; make rooms in the ark and coat it with pitch inside and out.
بەم شێوەیەش دروستی بکە: درێژییەکەی سێ سەد باڵ و پانییەکەی پەنجا باڵ و بەرزییەکەی سی باڵ بێت. | 15 |
And this is how you are to build it: The ark is to be 300 cubits long, 50 cubits wide, and 30 cubits high.
لە بەشی سەرەوەی کەشتییەکە بە ئەندازەی باڵێک بۆشایی بەجێ بهێڵە، ئینجا سەربانێکی بۆ دروست بکە. دەرگای کەشتییەکەش لەتەنیشتەوە دابنێ. با سێ نهۆم بێت، خوارەوە و ناوەڕاست و سەرەوە. | 16 |
You are to make a roof for the ark, finish its walls a cubit from the top, place a door in the side of the ark, and build lower, middle, and upper decks.
من وا ئاوی لافاو بەسەر زەویدا دەهێنم، بۆ لەناوبردنی هەموو ژیانێک لەژێر ئاسمان، هەروەها هەموو زیندەوەرێک کە هەناسەی ژیانی تێدایە. هەرچییەک لەسەر زەوییە لەناودەچێت. | 17 |
And behold, I will bring floodwaters upon the earth to destroy every creature under the heavens that has the breath of life. Everything on the earth will perish.
بەڵام من پەیمانی خۆم لەگەڵ تۆ دەچەسپێنم. تۆ دەچیتە ناو کەشتییەکەوە، خۆت و کوڕەکانت و ژنەکەت و بووکەکانیشت لەگەڵت. | 18 |
But I will establish My covenant with you, and you will enter the ark—you and your sons and your wife and your sons’ wives with you.
لە هەموو بوونەوەرێکی زیندوو، نێر و مێ، جووتێک لەگەڵ خۆت دەهێنیتە ناو کەشتییەکەوە، بۆ هێشتنەوەیان بە زیندووێتی. | 19 |
And you are to bring two of every living creature into the ark—male and female—to keep them alive with you.
جووتێک لە هەموو جۆرەکانی باڵندە و ئاژەڵ و بوونەوەرە خشۆکەکانی زەوی دێنە لات، بۆ ئەوەی بە زیندوویی بمێننەوە. | 20 |
Two of every kind of bird and animal and crawling creature will come to you to be kept alive.
تۆش بۆ خۆت لە هەموو جۆرە خواردنێکی گونجاو ببە و لەلای خۆت کۆی بکەرەوە، تاکو ببێتە خواردنی خۆت و ئەوان.» | 21 |
You are also to take for yourself every kind of food that is eaten and gather it as food for yourselves and for the animals.”
جا نوح هەموو ئەوەی خودا فەرمانی پێ کردبوو، ئەنجامی دا. | 22 |
So Noah did everything precisely as God had commanded him.