< پەیدابوون 50 >

یوسف خۆی دا بەسەر ڕووی باوکیدا و بەسەریدا گریا و ماچی کرد. 1
Then Joseph hugged his father's face, and wept over him, and kissed him.
ئینجا یوسف فەرمانی دا بە خزمەتکارە پزیشکەکانی کە باوکی مۆمیا بکەن. پزیشکەکانیش ئیسرائیلیان مۆمیا کرد. 2
Joseph commanded his servants the physicians to embalm his father. So the physicians embalmed Israel.
مۆمیاکردنەکە چل ڕۆژی پێچوو، چونکە بەوەندە ڕۆژە کارەکە تەواو دەبوو. میسرییەکانیش حەفتا ڕۆژ بۆی گریان. 3
Forty days were required for it, for that is how many the days it takes for embalming. The Egyptians mourned for him for seventy days.
کە ڕۆژانی گریان بەسەرچوو، یوسف لەگەڵ ماڵی فیرعەون قسەی کرد و گوتی: «ئەگەر جێی ڕەزامەندیتانم، ئەوا قسە لەگەڵ فیرعەون بکەن و پێی بڵێن، 4
When the days for mourning for him had passed, Joseph spoke to the house of Pharaoh, saying, "If now I have found favor in your sight, please speak in the ears of Pharaoh, saying,
کە باوکم سوێندی داوم و گوتوویەتی:”وا من دەمرم، لەو گۆڕەدا بمنێژن کە لە خاکی کەنعان بۆ خۆمم هەڵکەندووە.“ئێستاش ڕێگام بدە کە بچم باوکم بنێژم و بگەڕێمەوە.» 5
'My father made me take an oath, saying, "Look, I am dying. Bury me in the tomb that I dug for myself in the land of Canaan." Now therefore, please let me go up and bury my father, and I will return again.'"
فیرعەونیش پێی گوت: «بڕۆ و بەو جۆرەی سوێندی داویت، باوکت بنێژە.» 6
And Pharaoh said, "Go up, and bury your father, in keeping with your oath."
ئیتر یوسف بۆ ناشتنی باوکی چوو. لەگەڵی هەموو خزمەتکارانی فیرعەون، پیرانی ماڵەکەی و هەموو پیرانی خاکی میسر چوون، 7
So Joseph went up to bury his father, and all the officials of Pharaoh went up with him, the elders of his household, and all the elders of the land of Egypt,
لەگەڵ تێکڕای ماڵی یوسف و براکانی و ماڵی باوکی. تەنها منداڵەکان و ڕانە مەڕ و گاگەلیان لە خاکی گۆشەن بەجێهێشت. 8
all the household of Joseph, his brothers, and his father's household. Only their little ones, and their flocks, and their herds, they left in the land of Goshen.
کۆمەڵێکی زۆر گالیسکە و ئەسپ سواریش لەگەڵی چوون. 9
And there went up with him both chariots and horsemen. It was a very large company.
ئینجا گەیشتنە سەر جۆخینەکەی ئاتاد، کە لەوبەری ڕووباری ئوردونە، لەوێ شیوەنێکی زۆر گەورە و توندیان گێڕا. یوسف حەوت ڕۆژ ماتەمی بۆ باوکی دانا. 10
Then they came to the threshing floor of Atad which is across the Jordan, and they mourned there with a great and very bitter lamentation. And he observed seven days of mourning for his father.
کاتێک کەنعانییەکانی دانیشتووی ئەو خاکە ئەم ماتەمەیان لەسەر جۆخینەکەی ئاتاد بینی، گوتیان: «ئەمە ماتەمێکی گەورەی میسرییەکانە.» لەبەر ئەوە ناونرا ئابێل میسرایم کە لەوبەری ڕووباری ئوردونە. 11
When the inhabitants of the land, the Canaanites, saw the mourning at the threshing floor of Atad, they said, "This is a deep mourning by the Egyptians." Therefore, its name was called Abel Mizraim, which is across the Jordan.
کوڕەکانی یاقوبیش چۆنی ڕاسپاردبوون ئاوایان بۆ کرد. 12
So his sons did to him just as he commanded them,
جا کوڕەکانی هەڵیانگرت و بردیان بۆ خاکی کەنعان و لە ئەشکەوتەکەی ئەو کێڵگەیەی لە مەخپێلە ناشتیان، ئەوەی کە ڕووەو مەمرێیە و ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکە لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان. 13
for his sons carried him into the land of Canaan and buried him in the cave of the field of Machpelah near Mamre, which Abraham bought along with the field as a burial site from Ephron the Hethite.
ئیتر یوسف و براکانی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بۆ ناشتنی باوکی چوون، دوای ناشتنی باوکی گەڕانەوە بۆ میسر. 14
Then after he had buried his father, Joseph returned to Egypt, he and his brothers and all that went up with him to bury his father.
کاتێک براکانی یوسف بینییان باوکیان مرد، گوتیان: «نەکات یوسف قینمان لێ هەڵبگرێت و هەموو ئەو خراپەیەی بەرامبەری کردوومانە بەسەرمانی بهێنێتەوە.» 15
When Joseph's brothers saw that their father was dead, they said, "It may be that Joseph will hate us, and will pay us back in full for all of the evil that we did to him."
ئیتر پەیامیان بۆ یوسف نارد و گوتیان: «باوکت پێش مردنی ڕایسپاردووین و گوتوویەتی: 16
So they sent a message to Joseph, saying, "Your father gave this command before he died, saying,
”ئاوا بە یوسف دەڵێن: داواکارم لێت لە تاوانی براکانت و گوناهەکەیان ببوریت، چونکە خراپەیان لەگەڵت کرد.“ئێستاش لە تاوانی بەندەکانی خودای باوکت خۆشبە.» کاتێک پەیامەکەیان گەیشت، یوسف دەستی بە گریان کرد. 17
Thus you are to tell Joseph, "Now please forgive the transgression of your brothers and their sin, because they did evil to you."' And now, please forgive the transgression of the servants of the God of your father." And Joseph wept when they spoke to him.
دوای ئەوە براکانی هاتن و لەبەردەمیدا کەوتن و گوتیان: «ئەوەتاین، ئێمە کۆیلەی تۆین.» 18
Then his brothers also went and fell down in front of him, and they said, "Look, we are your slaves."
بەڵام یوسف پێی گوتن: «مەترسن. ئایا من لە جێی خودام؟ 19
But Joseph said to them, "Do not be afraid, for am I in the place of God?
مەبەستی ئێوە خراپە بوو بۆم، بەڵام خودا کردی بە چاکە تاکو وەک ئەمڕۆ بکات، بۆ بە زیندوو هێشتنەوەی خەڵکێکی زۆر. 20
As for you, you meant evil against me, but God turned it into good in order to bring about this present result, to save the lives of many people.
ئێستاش مەترسن. من خۆتان و منداڵەکانتان بەخێو دەکەم.» ئیتر دڵنەوایی کردن و قسەی دڵخۆشکەرەی بۆ کردن. 21
So therefore, do not be afraid. I will provide for you and your little ones." And he consoled them and spoke kindly to them.
یوسف خۆی و ماڵی باوکی لە میسر نیشتەجێ بوون. یوسف سەد و دە ساڵ ژیا 22
So Joseph lived in Egypt, he, and his father's household. And Joseph lived one hundred ten years.
و منداڵەکانی ئەفرایمیشی بینی، کە دەکاتە نەوەی سێیەم. هەروەها ئەوەندە ژیا کە منداڵەکانی ماکیری کوڕی مەنەشەی بینی ناوی ئەویان وەرگرتووە. 23
Joseph saw Ephraim's descendants to the third generation. The children also of Makir, the son of Manasseh, were counted as Joseph's own.
ئینجا یوسف بە براکانی گوت: «من دەمرم، بەڵام خودا خۆی بەسەرتان دەکاتەوە و لەم خاکەوە دەتانباتەوە ئەو خاکەی کە بە سوێند بەڵێنی داوە بیداتە ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب.» 24
And Joseph said to his brothers, "I am about to die, but God will surely take care of you and bring you up out of this land to the land which he promised to Abraham, to Isaac, and to Jacob."
ئیتر یوسف نەوەی ئیسرائیلی سوێند دا و گوتی: «بێگومان خودا بەسەرتان دەکاتەوە، دەبێت ئێوەش لێرەوە ئێسقانەکانم ببەنەوە.» 25
Then Joseph made the sons of Israel take an oath, saying, "God will surely take care of you. Then you must carry up my bones from here."
دوای ئەوە یوسف لە تەمەنی سەد و دە ساڵیدا مرد. ئیتر مۆمیایان کرد و لە میسر خرایە تابووتەوە. 26
So Joseph died, being one hundred ten years old, and they embalmed him and placed him in a coffin in Egypt.

< پەیدابوون 50 >