< پەیدابوون 5 >
ئەمە تۆماری نەوەکانی ئادەمە. ئەو ڕۆژەی خودا مرۆڤی بەدیهێنا، لەسەر شێوەی خودا دروستی کرد. | 1 |
Detta är boken af menniskones slägt, på den tiden, då Gud skapte menniskona, och gjorde henne efter Guds liknelse.
بە نێر و مێ بەدیهێنان و بەرەکەتداری کردن. ئەو ڕۆژەی بەدیهێنان ناوی لێنان «مرۆڤ». | 2 |
Till man och qvinno skapade han dem, och välsignade dem, och kallade deras namn menniska, på den tiden de vordo skapade.
کاتێک ئادەم تەمەنی سەد و سی ساڵ بوو، کوڕێکی بوو لە وێنەی خۆی و لە خۆی دەچوو، ناوی لێنا شیت. | 3 |
Och Adam var hundrade och tretio år gammal, och han födde en son, som hans beläte lik var, och kallade honom Seth.
دوای لەدایکبوونی شیت، ئادەم هەشت سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 4 |
Och vordo hans dagar, sedan han hade födt Seth, åttahundrade år, och han födde söner och döttrar.
هەموو تەمەنی ئادەم نۆ سەد و سی ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 5 |
Och vardt tiden på allan hans ålder niohundrade och tretio år, och blef död.
کاتێک شیت تەمەنی سەد و پێنج ساڵ بوو، ئەنۆش لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. | 6 |
Seth var hundrade och fem år gammal, och födde Enos;
دوای لەدایکبوونی ئەنۆش، شیت هەشت سەد و حەوت ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 7 |
Och lefde derefter åttahundrade och sju år, och födde söner och döttrar;
هەموو تەمەنی شیت نۆ سەد و دوازدە ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 8 |
Och vardt tiden på allan hans ålder niohundrade och tolf år, och blef död.
کاتێک ئەنۆش تەمەنی نەوەد ساڵ بوو، قێنان لەدایکبوو. | 9 |
Enos var niotio år gammal, och födde Kenan;
دوای لەدایکبوونی قێنان، ئەنۆش هەشت سەد و پازدە ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 10 |
Och lefde derefter åttahundrade och femton år, och födde söner och döttrar;
هەموو تەمەنی ئەنۆش نۆ سەد و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 11 |
Så att hans hela ålder vardt niohundrade och fem år, och blef död.
کاتێک قێنان تەمەنی حەفتا ساڵ بوو، مەهلەلئێل لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. | 12 |
Kenan var sjutio år gammal, och födde Mahalaleel.
دوای لەدایکبوونی مەهلەلئێل، قێنان هەشت سەد و چل ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 13 |
Och lefde derefter åttahundrade och fyratio år, och födde söner och döttrar.
هەموو تەمەنی قێنان نۆ سەد و دە ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 14 |
Så att hans hela ålder vardt niohundrade och tio år, och blef död.
کاتێک مەهلەلئێل تەمەنی شەست و پێنج ساڵ بوو، یارەد لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. | 15 |
Mahalaleel var sextio och fem år gammal, och födde Jared.
دوای لەدایکبوونی یارەد، مەهلەلئێل هەشت سەد و سی ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 16 |
Och lefde sedan åttahundrade och tretio år, och födde söner och döttrar.
هەموو تەمەنی مەهلەلئێل هەشت سەد و نەوەد و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 17 |
Så att hans hela ålder vardt åttahundrade fem och niotio år, och blef död.
کاتێک یارەد تەمەنی سەد و شەست و دوو ساڵ بوو، حەنۆخ لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. | 18 |
Jared var hundrade tu och sextio år gammal, och födde Henoch;
دوای لەدایکبوونی حەنۆخ، یارەد هەشت سەد ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 19 |
Och lefde derefter åttahundrade år, och födde söner och döttrar.
هەموو تەمەنی یارەد نۆ سەد و شەست و دوو ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 20 |
Så att hans hela ålder vardt niohundrade sextio och tu år, och blef död.
کاتێک حەنۆخ تەمەنی شەست و پێنج ساڵ بوو، مەتوشالح لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. | 21 |
Henoch var sextio fem år gammal, och födde Methusalah.
دوای ئەوەی حەنۆخ مەتوشالحی بوو، سێ سەد ساڵ دۆستایەتی خودای کرد، هەروەها کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 22 |
Och förde ett gudeligit lefverne i trehundrade år derefter, och födde söner och döttrar.
ئیتر هەموو ماوەی ژیانی حەنۆخ سێ سەد و شەست و پێنج ساڵ بوو. | 23 |
Så att hans hela ålder vardt trehundrade sextio och fem år.
حەنۆخ دۆستی خودا بوو، ئیتر کەس نەیبینییەوە، چونکە خودا بردی بۆ لای خۆی. | 24 |
Och efter han förde ett gudeligit lefverne, tog Gud honom bort, och han vardt sedan intet sedder.
کاتێک مەتوشالح تەمەنی سەد و هەشتا و حەوت ساڵ بوو، لامەخ لە نەوەی ئەو لەدایکبوو. | 25 |
Methusalah var hundrade åttatio och sju år gammal, och födde Lamech;
دوای لەدایکبوونی لامەخ، مەتوشالح حەوت سەد و هەشتا و دوو ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 26 |
Och lefde derefter i sjuhundrade åttatio och tu år, och födde söner och döttrar;
هەموو تەمەنی مەتوشالح نۆ سەد و شەست و نۆ ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 27 |
Så att hans hela ålder vardt niohundrade sextio och nio år, och blef död.
کاتێک لامەخ تەمەنی سەد و هەشتا و دوو ساڵ بوو، کوڕێکی بوو. | 28 |
Lamech var hundrade åttatio och tu år gammal, och födde en son;
ناوی لێنا نوح و گوتی: «ئەمە لە کار و ماندووبوونی دەستمان دڵنەواییمان دەکات، کە لەو زەوییە دەیچێژین یەزدان نەفرەتی لێ کردووە.» | 29 |
Och kallade honom Noah, och sade: Denne här varder oss tröstandes i våra mödo och arbete på jordene, den Herren förbannat hafver.
دوای لەدایکبوونی نوح، لامەخ پێنج سەد و نەوەد و پێنج ساڵ ژیا، کوڕ و کچی دیکەشی بوو. | 30 |
Derefter lefde han femhundrade niotio och fem år, och födde söner och döttrar;
هەموو تەمەنی لامەخ حەوت سەد و حەفتا و حەوت ساڵ بوو، ئیتر مرد. | 31 |
Så att hans hela ålder vardt sjuhundrade sjutio och sju år, och blef död.
دوای ئەوەی نوح تەمەنی پێنج سەد ساڵ بوو، سام و حام و یافەتی بوو. | 32 |
Noah var femhundrade år gammal, och födde Sem, Ham och Japhet.