< پەیدابوون 49 >

ئینجا یاقوب کوڕەکانی خۆی بانگکرد و گوتی: «کۆببنەوە تاکو پێتان بڵێم کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چیتان بەسەردێت. 1
Then Jacob summoned his sons, and said: "Gather yourselves together so that I may tell you what will happen to you in the days to come.
«ئەی کوڕانی یاقوب، کۆببنەوە و گوێ بگرن، گوێ لە ئیسرائیلی باوکتان بگرن. 2
Assemble yourselves and hear, you sons of Jacob. Listen to Israel, your father.
«ڕەئوبێن، تۆ نۆبەرەکەی منیت، هێزی منیت و یەکەم توانامیت، سەری شانازی و سەری هێزی. 3
Reuben, you are my firstborn, my strength, and the the firstfruits of my virility, preeminent in dignity and preeminent in power.
هەڵچوو وەک ئاو، باڵادەست نابیت، چونکە چوویتە سەر پێخەفەکەی باوکت، گڵاوت کرد، سەرکەوتیتە سەر نوێنەکەم. 4
Uncontrolled as the waters, you will not have excel, because you went up to your father's bed, you went up and defiled my couch.
«شیمۆن و لێڤی بران، بە چەکی توندوتیژی چەکدارن. 5
Simeon and Levi are brothers. Their swords are weapons of violence.
من ناچمە ناو کۆڕی ڕاوێژیان، سەنگینی من یەک ناگرێتەوە لەگەڵ کۆمەڵەکەیان، چونکە لە کاتی تووڕەبوونیاندا مرۆڤیان کوشت و لە خۆشیشیاندا گایان لە پێ خست. 6
May I never enter their council. May my honor never be joined with their assembly. For in their anger they killed men, and for pleasure they hamstrung oxen.
نەفرەت لە تووڕەییان کەوا توندە، لە هەڵچوونیان کەوا سەختە. لەناو یاقوب بەشیان دەکەم و لەناو ئیسرائیل بڵاوەیان پێ دەکەم. 7
Cursed be their anger, for it has been fierce, and their fury, for it was cruel. I will divide them in Jacob, and scatter them in Israel.
«یەهودا، براکانت ستایشی تۆ دەکەن، دەستت لەسەر پشتەملی دوژمنانت دەبێت، کوڕانی باوکیشت کڕنۆشت بۆ دەبەن. 8
Judah, your brothers will praise you. Your hand will be on the neck of your enemies. Your father's sons will bow down before you.
بەچکە شێرە یەهودا، لەسەر نێچیر گەڕایتەوە، کوڕی خۆم. خۆی نوشتاندەوە، خۆی مات دا، وەک شێر، وەک شێرە مێ، کێ هەڵیدەستێنێت؟ 9
Judah is a lion's cub. From the prey, my son, you rise up. Like a lion he crouches and lies down, as a lioness. Who will rouse him up?
داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت، گۆچانی فەرمانکردنیش لەنێوان قاچەکانی، هەتا ئەو کەسە دێت کە خاوەنیەتی، گەلان هەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن. 10
The scepter will not depart from Judah, nor the ruler's staff from between his feet, until he comes to whom it belongs. And it is he whom the peoples will obey.
نێرەکەرەکەی بە دار مێو دەبەستێتەوە و ماکەرەکەی بە باشترین لقە مێوەوە. جلەکانی لەناو شەراب دەشوات و پۆشاکەکەی لەناو خوێنی ترێ. 11
Binding his foal to the vine, and his donkey's colt to the choice vine. He will wash his garments in wine, and his robes in the blood of grapes.
چاوەکانی لە شەراب تۆخترن و ددانەکانی لە شیر سپیترن. 12
His eyes will be darker than wine, and his teeth whiter than milk.
«زەبولون لە کەناری دەریا نیشتەجێ دەبێت، دەبێتە بەندەری کەشتییەکان، سنووریشی هەتا سەیدا دەبێت. 13
Zebulun will dwell at the seashore, and he will be a harbor for ships, and his border will be at Sidon.
«یەساخار نێرەکەرێکی زەبەلاحە و لەنێوان دوو هەگبە مات بووە. 14
Issachar is a strong donkey lying down between the saddlebags.
بینی شوێنێکی باشە بۆ پشوودان و زەوییەکەی دڵگیرە، شانی دەچەمێتەوە بۆ بار و دەبێتە کۆیلەی کاری زۆرەملێ. 15
When he sees a good resting place, that the land is pleasant, he will bend his back to the burden, and become a slave doing forced labor.
«دان دادوەری گەلەکەی خۆی دەکات، وەک یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل. 16
Dan will judge his people as one of the tribes of Israel.
دان مارێک دەبێت لەسەر ڕێگا، مارێکی ژەهراوی لەسەر ڕێڕەو، بە پاژنەی ئەسپەوە دەدات و سوارەکەی بەرەو دواوە بەردەبێتەوە. 17
Dan will be a serpent on the road, a viper by the path, that bites the horse's heels so that his rider falls backward.
«ئەی یەزدان، چاوەڕێی ڕزگاریی تۆم. 18
I wait for your salvation, God.
«چەتە پەلاماری گاد دەدەن، بەڵام ئەو دەگاتە پاژنەی پێیان و پەلاماریان دەدات. 19
Gad will be attacked by raiders, but he will raid at their heels.
«لە ئاشێر نانی چەور دەبێت، ئەو خواردنی چەور و بەتام دەداتە پاشایان. 20
Asher's food will be rich, and he will provide royal delicacies.
«نەفتالی ئاسکێکی دەرپەڕیوە و بەچکەی جوانی دەبێت. 21
Naphtali is a doe set free that bears beautiful fawns.
«یوسف مێوێکی بەردارە، مێوێکی بەردارە لەسەر کانیاو، چڵەکانی بەسەر دیوارێکدا هەڵگەڕاون. 22
Joseph is a fruitful son, a fruitful son by a spring. His branches run over a wall.
تیرئەندازان دڕندانە پەلاماریان دا و ڕمیان تێگرت و هەراسانیان کرد. 23
The archers will attack him with bitterness, and shoot at him, and harass him.
بەڵام کەوانەکەی بە توندوتۆڵی مایەوە، بازووەکانی دەستی لێزان بوون، بە دەستی توانادارەکەی یاقوب، بە ناوی شوانەکە، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل، 24
Yet his bow will remain steady, and his arms will be made agile by the hands of the Mighty One of Jacob, by the name of the Shepherd, the Rock of Israel,
بەهۆی خوداکەی باوکتەوە کە یارمەتیت دەدات، بەهۆی هەرە بەتواناوە کە بەرەکەتدارت دەکات، بە بەرەکەتەکانی ئاسمان لە سەرەوە و بەرەکەتەکانی ئەو قووڵاییەی ماتە لە ژێرەوە، بەرەکەتەکانی هەردوو مەمک و منداڵدان. 25
by the God of your father, who will help you, and El Shaddai, who will bless you with blessings of the sky above, blessings of the deep that lies below, and blessings of the breasts and of the womb.
بەرەکەتەکانی باوکت مەزنترن لە بەرەکەتەکانی چیای هەتاهەتایی، لە بەخشندەیی گردە دێرینەکان. با بەسەر سەری یوسفەوە بن، بەسەر ناوچەوانی جیاکراوە لە براکانی. 26
The blessings of your father are greater than the blessings of the ancient mountains, and the bounty of the everlasting hills. They will be on the head of Joseph, and on the brow of the prince among his brothers.
«بنیامین گورگێکی دڕندەیە، بەیانییان نێچیر دەخوات و ئێوارانیش دەستکەوت دابەش دەکات.» 27
Benjamin is a ravenous wolf. In the morning he will devour the prey, and at evening he will divide the plunder."
هەموو ئەمانە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلن. ئەمەش ئەوە بوو کە باوکیان پێی گوتن و داوای بەرەکەتی بۆ کردن، هەریەکەیان بەپێی بەرەکەتەکەی خۆی داوای بەرەکەتی بۆ کردن. 28
All these are the twelve tribes of Israel, and this is what their father said to them when he blessed them. He blessed each one with his own individual blessing.
ئینجا فەرمانی پێدان و پێی گوتن: «من دەچمە پاڵ گەلەکەی خۆم. لەلای باوباپیرانم بمنێژن، لەو ئەشکەوتەی لەناو کێڵگەکەی عەفرۆنی حیتییە، 29
Then he instructed them, and said to them, "I am to be gathered to my people. Bury me with my fathers in the cave that is in the field of Ephron the Hethite,
کە لە کێڵگەکەی مەخپێلەیە و ڕووەو مەمرێیە لە خاکی کەنعان، ئەوەی ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکەدا لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان. 30
in the cave that is in the field of Machpelah, which is near Mamre in the land of Canaan, which Abraham bought along with the field from Ephron the Hethite as a burial place.
ئیبراهیم و سارای ژنی لەوێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقەی ژنیشی لەوێ نێژراون، هەر لەوێش لێئەم ناشت. 31
There they buried Abraham and his wife Sarah. There they buried Isaac and his wife Rebekah, and there I buried Leah.
کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناوی لە حیتییەکان کڕدرابوون.» 32
The field and the cave that is in it were purchased from the sons of Heth."
کاتێک یاقوب لە ڕاسپاردنی کوڕەکانی تەواو بوو، هەردوو پێی خۆی خستەوە سەر قەرەوێڵەکە و دواهەناسەی دا و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. 33
When Jacob finished instructing his sons, he drew his legs up into the bed and breathed his last, and was gathered to his people.

< پەیدابوون 49 >