< پەیدابوون 49 >
ئینجا یاقوب کوڕەکانی خۆی بانگکرد و گوتی: «کۆببنەوە تاکو پێتان بڵێم کە لە ڕۆژانی داهاتوودا چیتان بەسەردێت. | 1 |
雅各叫了他的儿子们来,说:“你们都来聚集,我好把你们日后必遇的事告诉你们。
«ئەی کوڕانی یاقوب، کۆببنەوە و گوێ بگرن، گوێ لە ئیسرائیلی باوکتان بگرن. | 2 |
雅各的儿子们,你们要聚集而听, 要听你们父亲以色列的话。
«ڕەئوبێن، تۆ نۆبەرەکەی منیت، هێزی منیت و یەکەم توانامیت، سەری شانازی و سەری هێزی. | 3 |
吕便哪,你是我的长子, 是我力量强壮的时候生的, 本当大有尊荣,权力超众。
هەڵچوو وەک ئاو، باڵادەست نابیت، چونکە چوویتە سەر پێخەفەکەی باوکت، گڵاوت کرد، سەرکەوتیتە سەر نوێنەکەم. | 4 |
但你放纵情欲,滚沸如水, 必不得居首位; 因为你上了你父亲的床, 污秽了我的榻。
«شیمۆن و لێڤی بران، بە چەکی توندوتیژی چەکدارن. | 5 |
西缅和利未是弟兄; 他们的刀剑是残忍的器具。
من ناچمە ناو کۆڕی ڕاوێژیان، سەنگینی من یەک ناگرێتەوە لەگەڵ کۆمەڵەکەیان، چونکە لە کاتی تووڕەبوونیاندا مرۆڤیان کوشت و لە خۆشیشیاندا گایان لە پێ خست. | 6 |
我的灵啊,不要与他们同谋; 我的心哪,不要与他们联络; 因为他们趁怒杀害人命, 任意砍断牛腿大筋。
نەفرەت لە تووڕەییان کەوا توندە، لە هەڵچوونیان کەوا سەختە. لەناو یاقوب بەشیان دەکەم و لەناو ئیسرائیل بڵاوەیان پێ دەکەم. | 7 |
他们的怒气暴烈可咒; 他们的忿恨残忍可诅。 我要使他们分居在雅各家里, 散住在以色列地中。
«یەهودا، براکانت ستایشی تۆ دەکەن، دەستت لەسەر پشتەملی دوژمنانت دەبێت، کوڕانی باوکیشت کڕنۆشت بۆ دەبەن. | 8 |
犹大啊,你弟兄们必赞美你; 你手必掐住仇敌的颈项; 你父亲的儿子们必向你下拜。
بەچکە شێرە یەهودا، لەسەر نێچیر گەڕایتەوە، کوڕی خۆم. خۆی نوشتاندەوە، خۆی مات دا، وەک شێر، وەک شێرە مێ، کێ هەڵیدەستێنێت؟ | 9 |
犹大是个小狮子; 我儿啊,你抓了食便上去。 你屈下身去,卧如公狮, 蹲如母狮,谁敢惹你?
داردەستەکە لە یەهودا دانابڕێت، گۆچانی فەرمانکردنیش لەنێوان قاچەکانی، هەتا ئەو کەسە دێت کە خاوەنیەتی، گەلان هەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن. | 10 |
圭必不离犹大, 杖必不离他两脚之间, 直等细罗来到, 万民都必归顺。
نێرەکەرەکەی بە دار مێو دەبەستێتەوە و ماکەرەکەی بە باشترین لقە مێوەوە. جلەکانی لەناو شەراب دەشوات و پۆشاکەکەی لەناو خوێنی ترێ. | 11 |
犹大把小驴拴在葡萄树上, 把驴驹拴在美好的葡萄树上。 他在葡萄酒中洗了衣服, 在葡萄汁中洗了袍褂。
چاوەکانی لە شەراب تۆخترن و ددانەکانی لە شیر سپیترن. | 12 |
他的眼睛必因酒红润; 他的牙齿必因奶白亮。
«زەبولون لە کەناری دەریا نیشتەجێ دەبێت، دەبێتە بەندەری کەشتییەکان، سنووریشی هەتا سەیدا دەبێت. | 13 |
西布伦必住在海口, 必成为停船的海口; 他的境界必延到西顿。
«یەساخار نێرەکەرێکی زەبەلاحە و لەنێوان دوو هەگبە مات بووە. | 14 |
以萨迦是个强壮的驴, 卧在羊圈之中。
بینی شوێنێکی باشە بۆ پشوودان و زەوییەکەی دڵگیرە، شانی دەچەمێتەوە بۆ بار و دەبێتە کۆیلەی کاری زۆرەملێ. | 15 |
他以安静为佳,以肥地为美, 便低肩背重,成为服苦的仆人。
«دان دادوەری گەلەکەی خۆی دەکات، وەک یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیل. | 16 |
但必判断他的民, 作以色列支派之一。
دان مارێک دەبێت لەسەر ڕێگا، مارێکی ژەهراوی لەسەر ڕێڕەو، بە پاژنەی ئەسپەوە دەدات و سوارەکەی بەرەو دواوە بەردەبێتەوە. | 17 |
但必作道上的蛇,路中的虺, 咬伤马蹄,使骑马的坠落于后。
«ئەی یەزدان، چاوەڕێی ڕزگاریی تۆم. | 18 |
耶和华啊,我向来等候你的救恩。
«چەتە پەلاماری گاد دەدەن، بەڵام ئەو دەگاتە پاژنەی پێیان و پەلاماریان دەدات. | 19 |
迦得必被敌军追逼, 他却要追逼他们的脚跟。
«لە ئاشێر نانی چەور دەبێت، ئەو خواردنی چەور و بەتام دەداتە پاشایان. | 20 |
亚设之地必出肥美的粮食, 且出君王的美味。
«نەفتالی ئاسکێکی دەرپەڕیوە و بەچکەی جوانی دەبێت. | 21 |
拿弗他利是被释放的母鹿; 他出嘉美的言语。
«یوسف مێوێکی بەردارە، مێوێکی بەردارە لەسەر کانیاو، چڵەکانی بەسەر دیوارێکدا هەڵگەڕاون. | 22 |
约瑟是多结果子的树枝, 是泉旁多结果的枝子; 他的枝条探出墙外。
تیرئەندازان دڕندانە پەلاماریان دا و ڕمیان تێگرت و هەراسانیان کرد. | 23 |
弓箭手将他苦害, 向他射箭,逼迫他。
بەڵام کەوانەکەی بە توندوتۆڵی مایەوە، بازووەکانی دەستی لێزان بوون، بە دەستی توانادارەکەی یاقوب، بە ناوی شوانەکە، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل، | 24 |
但他的弓仍旧坚硬; 他的手健壮敏捷。 这是因以色列的牧者,以色列的磐石— 就是雅各的大能者。
بەهۆی خوداکەی باوکتەوە کە یارمەتیت دەدات، بەهۆی هەرە بەتواناوە کە بەرەکەتدارت دەکات، بە بەرەکەتەکانی ئاسمان لە سەرەوە و بەرەکەتەکانی ئەو قووڵاییەی ماتە لە ژێرەوە، بەرەکەتەکانی هەردوو مەمک و منداڵدان. | 25 |
你父亲的 神必帮助你; 那全能者必将天上所有的福, 地里所藏的福,以及生产乳养的福,都赐给你。
بەرەکەتەکانی باوکت مەزنترن لە بەرەکەتەکانی چیای هەتاهەتایی، لە بەخشندەیی گردە دێرینەکان. با بەسەر سەری یوسفەوە بن، بەسەر ناوچەوانی جیاکراوە لە براکانی. | 26 |
你父亲所祝的福 胜过我祖先所祝的福, 如永世的山岭,至极的边界; 这些福必降在约瑟的头上, 临到那与弟兄迥别之人的顶上。
«بنیامین گورگێکی دڕندەیە، بەیانییان نێچیر دەخوات و ئێوارانیش دەستکەوت دابەش دەکات.» | 27 |
便雅悯是个撕掠的狼, 早晨要吃他所抓的, 晚上要分他所夺的。”
هەموو ئەمانە دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیلن. ئەمەش ئەوە بوو کە باوکیان پێی گوتن و داوای بەرەکەتی بۆ کردن، هەریەکەیان بەپێی بەرەکەتەکەی خۆی داوای بەرەکەتی بۆ کردن. | 28 |
这一切是以色列的十二支派;这也是他们的父亲对他们所说的话,为他们所祝的福,都是按着各人的福分为他们祝福。
ئینجا فەرمانی پێدان و پێی گوتن: «من دەچمە پاڵ گەلەکەی خۆم. لەلای باوباپیرانم بمنێژن، لەو ئەشکەوتەی لەناو کێڵگەکەی عەفرۆنی حیتییە، | 29 |
他又嘱咐他们说:“我将要归到我列祖那里,你们要将我葬在赫人以弗 田间的洞里,与我祖我父在一处,
کە لە کێڵگەکەی مەخپێلەیە و ڕووەو مەمرێیە لە خاکی کەنعان، ئەوەی ئیبراهیم لەگەڵ کێڵگەکەدا لە عەفرۆنی حیتی کڕی تاکو بیکات بە گۆڕستان. | 30 |
就是在迦南地幔利前、麦比拉田间的洞;那洞和田是亚伯拉罕向赫人以弗 买来为业,作坟地的。
ئیبراهیم و سارای ژنی لەوێ نێژراون، ئیسحاق و ڕڤقەی ژنیشی لەوێ نێژراون، هەر لەوێش لێئەم ناشت. | 31 |
他们在那里葬了亚伯拉罕和他妻子撒拉,又在那里葬了以撒和他的妻子利百加;我也在那里葬了利亚。
کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناوی لە حیتییەکان کڕدرابوون.» | 32 |
那块田和田间的洞原是向赫人买的。”
کاتێک یاقوب لە ڕاسپاردنی کوڕەکانی تەواو بوو، هەردوو پێی خۆی خستەوە سەر قەرەوێڵەکە و دواهەناسەی دا و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. | 33 |
雅各嘱咐众子已毕,就把脚收在床上,气绝而死,归他列祖那里去了。