< پەیدابوون 48 >

ئەوە بوو دوای ئەمانە بە یوسف گوترا: «باوکت نەخۆشە.» ئەویش مەنەشە و ئەفرایمی کوڕی لەگەڵ خۆی برد. 1
And it came to pass after these things, that one said to Joseph: 'Behold, thy father is sick.' And he took with him his two sons, Manasseh and Ephraim.
بە یاقوب ڕاگەیەنرا و گوترا: «وا یوسفی کوڕت هاتووە بۆ لات.» ئیسرائیلیش هێزی دایە بەرخۆی و لەسەر قەرەوێڵەکە دانیشت. 2
And one told Jacob, and said: 'Behold, thy son Joseph cometh unto thee.' And Israel strengthened himself, and sat upon the bed.
ئینجا یاقوب بە یوسفی گوت: «خودای هەرە بەتوانام لە لوزی خاکی کەنعان بۆ دەرکەوت و بەرەکەتداری کردم. 3
And Jacob said unto Joseph: 'God Almighty appeared unto me at Luz in the land of Canaan, and blessed me,
پێی فەرمووم:”وا من بەردارت دەکەم و ژمارەت زۆر دەکەم و دەتکەمە چەندین نەتەوە. ئەم خاکەش بە موڵکی هەتاهەتایی لەدوای خۆت دەدەمە نەوەکەت.“ 4
and said unto me: Behold, I will make thee fruitful, and multiply thee, and I will make of thee a company of peoples; and will give this land to thy seed after thee for an everlasting possession.
«ئێستاش دوو کوڕەکەت کە پێش هاتنی من بۆ لات بۆ خاکی میسر بۆت لەدایک بوون، بۆ من دەبن. واتە ئەفرایم و مەنەشە وەک ڕەئوبێن و شیمۆن دەبن بۆم. 5
And now thy two sons, who were born unto thee in the land of Egypt before I came unto thee into Egypt, are mine; Ephraim and Manasseh, even as Reuben and Simeon, shall be mine.
بەڵام منداڵەکانی دیکەت کە لەدوای ئەمانەوە لەدایک دەبن، دەبنە هی تۆ و لەژێر ناوی دوو براکەیان بەشە میراتیان دەبێت. 6
And thy issue, that thou begettest after them, shall be thine; they shall be called after the name of their brethren in their inheritance.
کاتێک لە پەدان دەگەڕامەوە، لە ڕێگا لە خاکی کەنعان کە هێندەم نەمابوو بگەمە ئەفرات، ڕاحێل مرد، هەر لەوێ لەسەر ڕێگای ئەفرات ناشتم،» واتە لە بێت‌لەحم. 7
And as for me, when I came from Paddan, Rachel died unto me in the land of Canaan in the way, when there was still some way to come unto Ephrath; and I buried her there in the way to Ephrath — the same is Beth-lehem.'
ئینجا ئیسرائیل دوو کوڕەکەی یوسفی بینی و گوتی: «ئەمانە کێن؟» 8
And Israel beheld Joseph's sons, and said: 'Who are these?'
یوسفیش بە باوکی گوت: «ئەوانە دوو کوڕەکەی منن کە خودا لێرە پێی بەخشیوم.» ئەمیش گوتی: «بیانهێنە لام تاکو داوای بەرەکەتیان بۆ بکەم.» 9
And Joseph said unto his father: 'They are my sons, whom God hath given me here.' And he said: 'Bring them, I pray thee, unto me, and I will bless them.'
هەردوو چاوی ئیسرائیل بەهۆی پیرییەوە کز ببوون و پەکی بینینیان کەوتبوو. بۆیە یوسف هەردووکیانی هێنایە لای، ئەویش ماچی کردن و باوەشی پێدا کردن. 10
Now the eyes of Israel were dim for age, so that he could not see. And he brought them near unto him; and he kissed them, and embraced them.
ئینجا ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «چاوەڕوان نەبووم ڕووی تۆ ببینم، کەچی ئێستا خودا نەوەکەی تۆشی نیشان دام.» 11
And Israel said unto Joseph: 'I had not thought to see thy face; and, lo, God hath let me see thy seed also.'
یوسف هەردووکیانی لەنێوان ئەژنۆی دەرهێنا و لەبەردەمی کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی. 12
And Joseph brought them out from between his knees; and he fell down on his face to the earth.
ئینجا یوسف دەستی دایە هەردووکیان، ئەفرایمی لەلای ڕاستی خۆی بەرامبەر دەستی چەپی ئیسرائیل و مەنەشەشی لەلای چەپی خۆی بەرامبەر دەستی ڕاستی ئیسرائیل و لێ نزیک کردنەوە. 13
And Joseph took them both, Ephraim in his right hand toward Israel's left hand, and Manasseh in his left hand toward Israel's right hand, and brought them near unto him.
بەڵام ئیسرائیل دەستی ڕاستی خۆی درێژکرد و خستییە سەر سەری ئەفرایم، کە بچووکەکەیان بوو، دەستی چەپیشی خستە سەر سەری مەنەشە، دەستەکانی ژیرانە دانا، چونکە مەنەشە نۆبەرەکە بوو. 14
And Israel stretched out his right hand, and laid it upon Ephraim's head, who was the younger, and his left hand upon Manasseh's head, guiding his hands wittingly; for Manasseh was the first-born.
ئینجا داوای بەرەکەتی بۆ یوسف کرد و گوتی: «ئەو خودایەی کە باوانم دۆستایەتییان لەگەڵی کرد، ئیبراهیم و ئیسحاق، ئەو خودایەی کە شوانایەتی کردووم لە بوونمەوە هەتا ئەمڕۆ، 15
And he blessed Joseph, and said: 'The God before whom my fathers Abraham and Isaac did walk, the God who hath been my shepherd all my life long unto this day,
ئەو فریشتەیەی لە هەموو خراپەیەک منی کڕییەوە، ئەم دوو کوڕە بەرەکەتدار بکات. با بە ناوی خۆم و بە ناوی باوانم ئیبراهیم و ئیسحاقەوە ناوببرێن، با لەناو خاکەکەش زۆر زیاد بن.» 16
the angel who hath redeemed me from all evil, bless the lads; and let my name be named in them, and the name of my fathers Abraham and Isaac; and let them grow into a multitude in the midst of the earth.'
کە یوسف بینی باوکی دەستی ڕاستی خستووەتە سەر سەری ئەفرایم، ئەوەی پێ ناخۆش بوو، ئیتر دەستی باوکی گرت تاکو لەسەر سەری ئەفرایمەوە بیخاتە سەر سەری مەنەشە. 17
And when Joseph saw that his father was laying his right hand upon the head of Ephraim, it displeased him, and he held up his father's hand, to remove it from Ephraim's head unto Manasseh's head.
یوسف بە باوکی گوت: «ئاوا نا، باوکە، چونکە ئەمە نۆبەرەکەیە، دەستی ڕاستی خۆت بخەرە سەر سەری.» 18
And Joseph said unto his father: 'Not so, my father, for this is the first-born; put thy right hand upon his head.'
بەڵام باوکی ڕازی نەبوو و گوتی: «دەزانم کوڕی خۆم، دەزانم. هەروەها ئەویش دەبێتە نەتەوەیەک و مەزنیش دەبێت. بەڵام برا بچووکەکەی لەو مەزنتر دەبێت و نەوەشی دەبێتە چەندین نەتەوە.» 19
And his father refused, and said: 'I know it, my son, I know it; he also shall become a people, and he also shall be great; howbeit his younger brother shall be greater than he, and his seed shall become a multitude of nations.'
ئیتر لەو ڕۆژەدا داوای بەرەکەتی بۆ کردن و گوتی: «بە ناوی تۆوە نەوەی ئیسرائیل داوای ئەم بەرەکەتە دەکات:”خودا وەک ئەفرایم و مەنەشەت لێ بکات.“» بەو شێوەیە ئەفرایمی خستە پێش مەنەشە. 20
And he blessed them that day, saying: 'By thee shall Israel bless, saying: God make thee as Ephraim and as Manasseh.' And he set Ephraim before Manasseh.
ئیسرائیل بە یوسفی گوت: «ئەوا دەمرم، بەڵام خودا لەگەڵتان دەبێت و دەتانگەڕێنێتەوە خاکی باوباپیرانتان. 21
And Israel said unto Joseph: 'Behold, I die; but God will be with you, and bring you back unto the land of your fathers.
منیش بەشێک زیاتر لە بەشی براکانت دەدەمە تۆ، ئەوەی بە شمشێرەکەم و کەوانەکەم لە چنگی ئەمۆرییەکان وەرمگرت.» 22
Moreover I have given to thee one portion above thy brethren, which I took out of the hand of the Amorite with my sword and with my bow.'

< پەیدابوون 48 >