< پەیدابوون 47 >

یوسف چوو و بە فیرعەونی گوت: «باوکم و براکانم، بە ڕانە مەڕ و مانگایان و هەرچی هەیانە، لە خاکی کەنعانەوە هاتوون، ئێستا ئەوان لە خاکی گۆشەنن.» 1
Och Josef kom och berättade för Farao och sade: »Min fader och mina bröder hava kommit från Kanaans land med sina får och fäkreatur och allt vad de äga; och de äro nu i landet Gosen.»
لەنێو براکانی پێنج پیاوی برد و لەبەردەم فیرعەون ڕایگرتن. 2
Och han hade bland sina bröder tagit ut fem män; dem ställde han fram inför Farao.
فیرعەونیش لە براکانی پرسی: «کارتان چییە؟» ئەوانیش بە فیرعەونیان گوت: «خزمەتکارانت شوانی مەڕن، خۆشمان و باوباپیرانیشمان.» 3
Då frågade Farao hans bröder: »Vad är edert yrke?» De svarade Farao: »Dina tjänare äro fårherdar, såsom ock våra fäder hava varit.»
هەروەها بە فیرعەونیان گوت: «هاتووین بۆ ئەوەی ماوەیەک لەم خاکە نیشتەجێ بین، چونکە لەوەڕگا نەماوە بۆ مەڕەکانی خزمەتکارانت، لەبەر ئەوەی قاتوقڕییەکە لە خاکی کەنعان سەختە، ئێستاش ڕێگا بدە با خزمەتکارانت لە خاکی گۆشەن نیشتەجێ بن.» 4
Och de sade ytterligare till Farao: »Vi hava kommit för att bo någon tid här i landet; ty dina tjänare hade intet bete för sina får, eftersom hungersnöden är så svår i Kanaans land. Så låt nu dina tjänare bo i landet Gosen.»
فیرعەون لەگەڵ یوسف قسەی کرد و پێی گوت: «باوکت و براکانت هاتوون بۆ لای تۆ. 5
Då sade Farao till Josef: »Din fader och dina bröder hava alltså nu kommit till dig.
خاکی میسر لەبەردەمتە، باوکت و براکانت لە باشترین خاک نیشتەجێ بکە. با لە خاکی گۆشەن نیشتەجێ بن. ئەگەر زانیشت لەنێویان کەسانی بە توانا هەیە، ئەوا بیانکە بە سەرکاری ئەو ماڵاتەی هی خۆمن.» 6
Egyptens land ligger öppet för dig; i den bästa delen av landet må du låta din fader och dina bröder bo. Må de bo i landet Gosen, och ifall du vet om några bland dem att de äro dugande män, så sätt dessa till uppsyningsmän över min boskap.»
ئینجا یوسف یاقوبی باوکی هێنایە ژوورەوە و بە فیرعەونی ناساند. یاقوبیش داوای بەرەکەتی بۆ فیرعەون کرد. 7
Sedan hämtade Josef sin fader Jakob och förde honom fram inför Farao, och Jakob hälsade Farao.
فیرعەون بە یاقوبی گوت: «تەمەنت چەند ساڵە؟» 8
Men Farao frågade Jakob: »Huru hög är din ålder?»
یاقوبیش بە فیرعەونی گوت: «سەد و سی ساڵە گەڕۆکم. تەمەنم کەم و سەخت بووە، هێشتا تەمەنم تەمەنی گەڕۆکی باوباپیرانمی تێنەپەڕاندووە.» 9
Jakob svarade Farao: »Min vandringstid har varat ett hundra trettio år. Få och onda hava mina levnadsår varit, de nå icke upp till antalet av mina fäders levnadsår under deras vandringstid.»
ئیتر یاقوب داوای بەرەکەتی بۆ فیرعەون کرد و لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە. 10
Och Jakob tog avsked av Farao och gick ut ifrån honom.
ئینجا یوسف بەپێی فەرمانی فیرعەون باوکی و براکانی لە خاکی میسر نیشتەجێ کرد و لە باشترین زەوی لە خاکی میسر، کە دەکاتە خاکی ڕەعمسێس، موڵکی پێدان. 11
Men Josef lät sin fader och sina bröder bo i Egyptens land och gav dem besittning där, i den bästa delen av landet, i landet Rameses, såsom Farao hade bjudit.
هەروەها یوسف خۆراکی بۆ باوک و براکانی و هەموو ماڵی باوکیشی بەپێی ژمارەی منداڵەکانیان دابین کرد. 12
Och Josef försörjde sin fader och sina bröder och hela sin faders hus, och gav var och en underhåll efter antalet av hans barn.
لە هەموو خاکەکەدا نان نەبوو، چونکە قاتوقڕییەکە زۆر سەخت بوو. خاکی میسر و کەنعان بەهۆی قاتوقڕییەکەوە لە کەڵک کەوتبوون. 13
Men ingenstädes i landet fanns bröd, ty hungersnöden var mycket svår, så att Egyptens land och Kanaans land försmäktade av hunger.
یوسف هەموو ئەو زیوەی کۆکردەوە کە خەڵکی میسر و کەنعان گەنمیان پێ دەکڕی. ئینجا زیوەکەی هێنایە ماڵی فیرعەون. 14
Och för den säd som folket köpte samlade Josef till sig alla penningar som funnos i Egyptens land och i Kanaans land; och Josef lät föra penningarna in i Faraos hus.
کاتێک کە زیو لە خاکی میسر و لە خاکی کەنعان نەما، هەموو میسرییەکان هاتنە لای یوسف و گوتیان: «نانمان بۆ پێبدە! بۆچی لەبەردەمت بمرین؟ زیوەکان تەواو بوو.» 15
Men när penningarna togo slut i Egyptens land och i Kanaans land, kommo alla egyptier till Josef och sade: »Giv oss bröd; icke vill du väl att vi skola dö i din åsyn? Vi hava ju inga penningar mer.»
یوسفیش پێی گوتن: «ئەگەر زیو تەواو بووە، ماڵاتەکانتان بهێنن. لە جیاتی ماڵاتەکانتان، نانتان دەدەمێ.» 16
Josef svarade: »Fören hit eder boskap, så skall jag giva eder bröd i utbyte mot eder boskap, om I icke mer haven några penningar.»
ئینجا ماڵاتەکانیان بۆ یوسف هێنا. ئەویش لە بەرامبەر ئەسپ، مەڕ، بزن، چێڵ و گوێدرێژەکانیان نانی پێدان. ئیتر بە درێژایی ئەو ساڵە لە بەرامبەر هەموو ماڵاتەکانیان نانی دان. 17
Då förde de sin boskap till Josef, och Josef gav dem bröd i utbyte mot deras hästar, får, fäkreatur och åsnor. Så underhöll han dem det året och gav dem bröd i utbyte mot all deras boskap.
کە ئەو ساڵە تەواو بوو، بۆ ساڵی دووەم هاتنەوە بۆ لای و پێیان گوت: «لە گەورەمانی ناشارینەوە زیوەکانمان تەواو بوون، ماڵاتەکانیشمان لەلای گەورەمانە، ئیتر هیچ لەپێش گەورەمان نەماوە تەنها لەشمان و زەوییەکەمان نەبێت. 18
Så gick detta år till ända. Men det följande året kommo de åter till honom och sade till honom: »Vi vilja icke dölja det för min herre: penningarna äro slut, och den boskap vi ägde har kommit i min herres ägo; intet annat finnes nu kvar att giva åt min herre än våra kroppar och vår jord.
بۆچی خۆمان و زەوییەکەشمان لەپێش چاوت بمرین؟ بە نان خۆمان و زەوییەکەمان بکڕە، ئیتر خۆمان و زەوییەکەشمان دەبینە کۆیلەی فیرعەون. تۆویشمان بدەرێ بۆ ئەوەی بژین و نەمرین، با زەوییەکەشمان نەبێتە چۆڵەوانی.» 19
Icke vill du att vi skola förgås inför dina ögon, vi med vår åkerjord? Köp oss och vår jord för bröd, så vilja vi med vår jord bliva Faraos trälar; giv oss allenast utsäde, för att vi må leva och icke dö, och för att jorden icke må läggas öde.»
یوسفیش هەموو خاکی میسری بۆ فیرعەون کڕی. خەڵکی میسر تەواوی کێڵگەکانیان فرۆشت، لەبەر ئەوەی قاتوقڕییەکە زۆر سەخت بوو لەسەریان. ئیتر خاکەکە بووە هی فیرعەون. 20
Då köpte Josef all jord i Egypten åt Farao; ty egyptierna sålde var och en sin åker, eftersom hungersnöden så svårt tryckte dem. Så blev jorden Faraos egendom.
یوسف خەڵکەکەشی لەم سەری میسرەوە هەتا ئەو سەری کردە کۆیلە. 21
Och folket förflyttade han till städerna, från den ena ändan av Egyptens område till den andra.
تەنها زەوی کاهینەکانی نەکڕی، چونکە کاهینەکان لەلایەن فیرعەونەوە بەشە خۆراکیان هەبوو، ئیتر بەشە خۆراکەکەی خۆیان دەخوارد کە فیرعەون دەیدانێ. لەبەر ئەوە زەوییەکەی خۆیان نەفرۆشت. 22
Allenast prästernas jord köpte han icke, ty prästerna hade sitt bestämda underhåll av Farao, och de levde av det bestämda underhåll som Farao gav dem; därför behövde de icke sälja sin jord.
ئینجا یوسف بە خەڵکەکەی گوت: «ئێستا کە خۆتان و زەوییەکەتانم بۆ فیرعەون کڕیوە، ئەوە تۆو، بڕۆن و لە زەوی بیچێنن. 23
Och Josef sade till folket: »Se, jag har nu köpt eder och eder jord åt Farao. Där haven I utsäde; besån nu jorden.
بەڵام لە کاتی خەرماندا پێنج یەکی خەرمانەکەتان دەدەنە فیرعەون. چوار بەشەکەی دیکە بۆ خۆتان دەبێت، بۆ بنەتۆ و بۆ خۆراکی خۆتان و ئەوانەی لە ماڵەکانتانن و بۆ خۆراکی منداڵەکانتان.» 24
Och när grödan kommer in, skolen I giva en femtedel åt Farao; men fyra femtedelar skolen I själva hava till utsäde på åkern och till föda för eder och dem som I haven i edra hus och till föda för edra barn.»
ئەوانیش گوتیان: «تۆ ئێمەت بە زیندوویی هێشتەوە. ئەگەر گەورەمان لێمان ڕازی بێت، ئێمە کۆیلەی فیرعەونین.» 25
De svarade: »Du har behållit oss vid liv; låt oss finna nåd för min herres ögon, så vilja vi vara Faraos trälar.»
ئیتر یوسف ئەمەی لەسەر خاکی میسر کردە یاسا، کە هەتا ئەمڕۆش پێنج یەکی بەرهەمی کشتوکاڵ بۆ فیرعەونە. ئەم یاسایە تەنها زەوی کاهینەکانی نەگرتەوە، چونکە نەبووە هی فیرعەون. 26
Så gjorde Josef det till en stadga, som ännu i dag gäller för Egyptens jord, att man skulle giva femtedelen åt Farao. Allenast prästernas jord blev icke Faraos egendom.
نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ بوون. لەوێ بوونە خاوەن موڵک و گەشەیان کرد، زۆریش زیادیان کرد. 27
Så bodde nu Israel i Egyptens land, i landet Gosen; och de fingo sina besittningar där och voro fruktsamma och förökade sig storligen.
یاقوب حەڤدە ساڵ لە خاکی میسر ژیانی بردە سەر. هەموو تەمەنی یاقوب بووە سەد و چل و حەوت ساڵ. 28
Och Jakob levde sjutton år i Egyptens land, så att hans levnadsålder blev ett hundra fyrtiosju år.
کە کاتی مردنی ئیسرائیل نزیک بووەوە، یوسفی کوڕی بانگکرد و پێی گوت: «ئەگەر جێی ڕەزامەندیتم ئەوا دەستت بخەرە ژێر ڕانمەوە و چاکە و وەفاداریم لەگەڵ بکە، لە میسر مەمنێژە، 29
Då nu tiden närmade sig att Israel skulle dö, kallade han till sig sin son Josef och sade till honom: »Om jag har funnit nåd för dina ögon, så lägg din hand under min länd och lova att visa mig din kärlek och trofasthet därmed att du icke begraver mig i Egypten;
بەڵکو کاتێک لەگەڵ باوباپیرانم ڕادەکشێم، لە میسرەوە هەڵمبگرە و لە گۆڕستانی ئەواندا بمنێژە.» ئەمیش گوتی: «داواکارییەکەت جێبەجێ دەکەم.» 30
fastmer, när jag har gått till vila hos mina fäder, skall du föra mig från Egypten och begrava mig i deras grav.» Han svarade: »Jag skall göra såsom du har sagt.»
ئەویش پێی گوت: «سوێندم بۆ بخۆ.» یوسفیش سوێندی بۆ خوارد. ئیسرائیلیش لەسەر قەرەوێڵەکەی کڕنۆشی برد. 31
Men han sade: »Giv mig din ed därpå.» Och han gav honom sin ed. Då tillbad Israel, böjd mot sängens huvudgärd.

< پەیدابوون 47 >