< پەیدابوون 45 >
ئیتر یوسف نەیتوانی خۆی ڕابگرێت لەبەردەم هەموو ئەوانەی لەلای ڕاوەستابوون، هاواری کرد: «هەمووان لەلام بڕۆنە دەرەوە!» ئیتر کەسی لێ نەمابوو کاتێک خۆی بە براکانی ناساند. | 1 |
Then Joseph couldn’t control himself before all those who stood before him, and he called out, “Cause everyone to go out from me!” No one else stood with him, while Joseph made himself known to his brothers.
بە دەنگێکی وا بەرز گریا کە میسرییەکان گوێیان لێبوو، ماڵی فیرعەونیش ئەمەی بیست. | 2 |
He wept aloud. The Egyptians heard, and the house of Pharaoh heard.
یوسف بە براکانی گوت: «من یوسفم. ئایا باوکم هێشتا ماوە؟» بەڵام براکانی نەیانتوانی وەڵامی بدەنەوە، چونکە لە یوسف تۆقیبوون. | 3 |
Joseph said to his brothers, “I am Joseph! Does my father still live?” His brothers couldn’t answer him; for they were terrified at his presence.
ئینجا یوسف بە براکانی گوت: «لێم وەرنە پێشەوە.» ئەوانیش هاتنە پێشەوە، ئەمیش گوتی: «من یوسفی براتانم کە بە میسرتان فرۆشت. | 4 |
Joseph said to his brothers, “Come near to me, please.” They came near. He said, “I am Joseph, your brother, whom you sold into Egypt.
ئێستاش نە نیگەران بن و نە لۆمەی خۆتان بکەن کە منتان بە ئێرە فرۆشتووە، چونکە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکی بوو کە خودا منی پێش ئێوە نارد. | 5 |
Now don’t be grieved, nor angry with yourselves, that you sold me here, for God sent me before you to preserve life.
ئەمە دوو ساڵە لە خاکەکە قاتوقڕی هەیە، بۆ پێنج ساڵی دیکەش نە کێڵان دەبێت و نە دروێنە. | 6 |
For these two years the famine has been in the land, and there are yet five years, in which there will be no ploughing and no harvest.
بەڵام خودا منی پێش ئێوە نارد بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژتان لە زەوی، بۆ ژیان بۆتان، بۆ دەربازبوونێکی مەزن. | 7 |
God sent me before you to preserve for you a remnant in the earth, and to save you alive by a great deliverance.
«ئێستاش ئێوە نین کە منتان بۆ ئێرە نارد، بەڵکو خودایە منی کردووەتە باوک بۆ فیرعەون و گەورەی هەموو ماڵەکەی و فەرمانڕەوای هەموو خاکی میسر. | 8 |
So now it wasn’t you who sent me here, but God, and he has made me a father to Pharaoh, lord of all his house, and ruler over all the land of Egypt.
پەلە بکەن و بڕۆنە لای باوکم و پێی بڵێن:”یوسفی کوڕت دەڵێت خودا منی کردووە بە گەورەی هەموو میسر. بەرەو خوار وەرە بۆ لام و ڕامەوەستە. | 9 |
Hurry, and go up to my father, and tell him, ‘This is what your son Joseph says, “God has made me lord of all Egypt. Come down to me. Don’t wait.
لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ دەبیت و لە من نزیک دەبیت، خۆت و کوڕەکانت و کوڕی کوڕەکانت و ڕانە مەڕەکەت و گاگەلەکەت و هەرچییەکت هەیە. | 10 |
You shall dwell in the land of Goshen, and you will be near to me, you, your children, your children’s children, your flocks, your herds, and all that you have.
لەوێ خۆم بەخێوت دەکەم، چونکە قاتوقڕییەکە هێشتا پێنج ساڵی ماوە. ئەگینا خۆت و ماڵەکەت و هەرچیشت هەیە هەژار دەبن.“ | 11 |
There I will provide for you; for there are yet five years of famine; lest you come to poverty, you, and your household, and all that you have.”’
«وا بە چاوی خۆتان دەبینن و بنیامینی براشم دەمبینێت کە بەڕاستی ئەوە منم قسەتان لەگەڵ دەکەم. | 12 |
Behold, your eyes see, and the eyes of my brother Benjamin, that it is my mouth that speaks to you.
بە باوکم ڕابگەیەنن کە من لە میسر خاوەنی چ شکۆ و دەسەڵاتێکم، هەروەها باسی هەموو ئەو شتانەشی بۆ بکەن کە بینیوتانە. بە پەلەش باوکم بۆ ئێرە بهێنن.» | 13 |
You shall tell my father of all my glory in Egypt, and of all that you have seen. You shall hurry and bring my father down here.”
ئینجا باوەشی بە بنیامیندا کرد و گریا. بنیامینیش ئەوی لە ئامێز گرت و گریا. | 14 |
He fell on his brother Benjamin’s neck and wept, and Benjamin wept on his neck.
ئینجا هەموو براکانی ماچکرد و لەگەڵیان گریا. لەدوای ئەوە براکانی قسەیان لەگەڵی کرد. | 15 |
He kissed all his brothers, and wept on them. After that his brothers talked with him.
کاتێک ماڵی فیرعەون هەواڵی هاتنی براکانی یوسفیان بیست، فیرعەون و دەستوپێوەندەکەی دڵخۆش بوون. | 16 |
The report of it was heard in Pharaoh’s house, saying, “Joseph’s brothers have come.” It pleased Pharaoh well, and his servants.
فیرعەون بە یوسفی گوت: «بە براکانت بڵێ:”ئەمە بکەن: وڵاخەکانتان بار بکەن و بڕۆن بۆ خاکی کەنعان. | 17 |
Pharaoh said to Joseph, “Tell your brothers, ‘Do this: Load your animals, and go, travel to the land of Canaan.
باوکتان و خانەوادەکانتان هەڵبگرن و وەرن بۆ لای من. منیش باشترین خاکی میسرتان دەدەمێ و دەتوانن لە پیت و فەڕی زەوییەکە بخۆن.“ | 18 |
Take your father and your households, and come to me, and I will give you the good of the land of Egypt, and you will eat the fat of the land.’
«هەروەها فەرمانت پێکراوە کە پێیان بڵێی،”ئەمە بکەن: لە خاکی میسرەوە عەرەبانە ببەن بۆ ژن و منداڵەکانتان، باوکیشتان سەربخەن و وەرن. | 19 |
Now you are commanded to do this: Take wagons out of the land of Egypt for your little ones, and for your wives, and bring your father, and come.
با چاویشتان لەدوای کەلوپەلەکانتان نەبێت، چونکە چاکی هەموو خاکی میسر بۆ ئێوە دەبێت.“» | 20 |
Also, don’t concern yourselves about your belongings, for the good of all the land of Egypt is yours.”
کوڕەکانی ئیسرائیلیش بەم جۆرەیان کرد. یوسفیش لەسەر فەرمانی فیرعەون، عەرەبانەی پێ دان، هەروەها ئازووقەشی بۆ ڕێگا پێ دان. | 21 |
The sons of Israel did so. Joseph gave them wagons, according to the commandment of Pharaoh, and gave them provision for the way.
قاتێک جلی بە هەریەکەیان دا، بەڵام سێ سەد شاقل زیو و پێنج قات جلی بە بنیامین دا. | 22 |
He gave each one of them changes of clothing, but to Benjamin he gave three hundred pieces of silver and five changes of clothing.
ئەمانەشی بۆ باوکی نارد: دە گوێدرێژی بارکراو لە خێروبێری میسر، لەگەڵ دە ماکەری بارکراو لە گەنم و نان و خۆراک بۆ گەشتەکەی باوکی. | 23 |
He sent the following to his father: ten donkeys loaded with the good things of Egypt, and ten female donkeys loaded with grain and bread and provision for his father by the way.
ئینجا براکانی بەڕێ کرد و پێش ڕۆیشتنیان پێی گوتن: «لە ڕێگا بەگژ یەکدا مەچن!» | 24 |
So he sent his brothers away, and they departed. He said to them, “See that you don’t quarrel on the way.”
ئەوانیش لە میسرەوە چوون و هاتنەوە خاکی کەنعان بۆ لای یاقوبی باوکیان. | 25 |
They went up out of Egypt, and came into the land of Canaan, to Jacob their father.
پێیان ڕاگەیاند و گوتیان: «یوسف هێشتا زیندووە، خۆی فەرمانڕەوای هەموو خاکی میسرە!» یاقوبیش بوورایەوە، چونکە بڕوای پێ نەکردن. | 26 |
They told him, saying, “Joseph is still alive, and he is ruler over all the land of Egypt.” His heart fainted, for he didn’t believe them.
بەڵام کاتێک هەموو ئەو قسانەی یوسفیان پێ گوت کە پێی گوتبوون، هەروەها چاویشی بەو عەرەبانانە کەوت کە یوسف ناردبوونی بۆ ئەوەی بیهێننە میسر، ڕۆحی یاقوبی باوکیان ژیایەوە. | 27 |
They told him all the words of Joseph, which he had said to them. When he saw the wagons which Joseph had sent to carry him, the spirit of Jacob, their father, revived.
ئیسرائیل گوتی: «بەسە! یوسفی کوڕم هێشتا ماوە، دەچم و پێش ئەوەی بمرم دەیبینم.» | 28 |
Israel said, “It is enough. Joseph my son is still alive. I will go and see him before I die.”