< پەیدابوون 40 >

دوای ماوەیەک ساقیی پاشای میسر و نانەواکەی هەڵەیان بەرامبەر بە پاشای میسری گەورەیان کرد. 1
En tid härefter hände sig att den egyptiske konungens munskänk och hans bagare försyndade sig mot sin herre, konungen av Egypten.
جا فیرعەون لە دوو کاربەدەستەکەی، واتە لە سەرۆکی ساقییەکان و سەرۆکی نانەواکان تووڕە بوو. 2
Och Farao blev förtörnad på sina två hovmän, överste munskänken och överste bagaren,
ئیتر هەردووکیانی خستە ئەو زیندانەی کە لەناو ماڵی سەرۆکی پاسەوانەکان بوو، هەمان ئەو شوێنەی کە یوسفی تێدا زیندانی کرابوو. 3
och lät sätta dem i förvar i drabanthövitsmannens hus, i samma fängelse där Josef satt fången.
سەرۆکی پاسەوانەکانیش کاروباری ئەوانی بە یوسف سپارد، ئەویش خزمەتی کردن. ئیتر ماوەیەک لە زیندانەکەدا مانەوە. 4
Och hövitsmannen för drabanterna anställde Josef hos dem till att betjäna dem; och de sutto där i förvar en tid.
ئینجا ساقیی پاشای میسر و نانەواکەی کە زیندانی کرابوون، هەردووکیان لە یەک شەودا خەونیان بینی. خەوی هەریەکەیان لێکدانەوەیەکی تایبەت بە خۆی هەبوو. 5
Medan nu den egyptiske konungens munskänk och bagare sutto fångna i fängelset, hade de båda under samma natt var sin dröm, vardera med sin särskilda betydelse.
کاتێک بەیانی یوسف هاتە لایان، هەردووکیانی بە ماتومەلوولی بینی. 6
Och när Josef om morgonen kom in till dem, fick han se att de voro bedrövade.
ئەویش پرسیاری لە هەردوو کاربەدەستەکەی فیرعەون کرد کە لەگەڵ خۆی لە زیندانی ماڵی گەورەکەیدان، گوتی: «بۆچی ئەمڕۆ ڕووتان خەمگینە؟» 7
Då frågade han Faraos hovmän, som med honom sutto i förvar i hans herres hus: "Varför sen I så sorgsna ut i dag?"
وەڵامیان دایەوە: «هەردووکمان خەونمان بینیوە، بەڵام کەس نییە بۆمان لێکبداتەوە.» یوسفیش پێی گوتن: «ئایا لێکدانەوە هی خودا نییە؟ خەونەکانتانم بۆ بگێڕنەوە.» 8
De svarade honom: "Vi hava haft en dröm, och ingen finnes, som kan uttyda den." Josef sade till dem: "Att giva uttydningen är ju Guds sak; förtäljen drömmen för mig."
سەرۆکی ساقییەکان خەونەکەی بۆ یوسف گێڕایەوە و گوتی: «لە خەونمدا دار مێوێک لەبەردەمم بوو. 9
Då förtäljde överste munskänken sin dröm för Josef och sade till honom: "Jag drömde att ett vinträd stod framför mig;
سێ چڵ بە دار مێوەکەوە بوو، هەرکە چرۆیان کرد، گوڵیان گرت و هێشووەکانیان پێگەیشتن و بوونە ترێ. 10
på vinträdet voro tre rankor, och knappt hade det skjutit skott, så slogo dess blommor ut och dess klasar buro mogna druvor.
جامەکەی فیرعەونیشم بەدەستەوە بوو، ترێیەکەم هێنا و گوشیمە ناو جامەکەی فیرعەون و جامەکەم دایە دەستی.» 11
Och jag hade Faraos bägare i min hand, och jag tog druvorna och pressade ut dem i Faraos bägare och gav Farao bägaren i handen."
یوسفیش پێی گوت: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی: سێ چڵەکە سێ ڕۆژن. 12
Då sade Josef till honom: "Detta är uttydningen: de tre rankorna betyda tre dagar;
لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا، فیرعەون سەرت بەرز دەکات و دەتگەڕێنێتەوە شوێنەکەی خۆت. جامەکەی فیرعەونیش دەدەیتەوە دەست خۆی، هەروەک جاری جاران کە ساقی بوویت. 13
om tre dagar skall Farao upphöja ditt huvud och sätta dig åter på din plats, så att du får giva Farao bägaren i handen likasom förut, då du var hans munskänk.
بەڵام کاتێک هەموو شتێکت بە باشی بەرەو پێش چوو، منت بێتەوە یاد، چاکەیەکم لەگەڵ بکە و لەلای فیرعەون ناوم بهێنە و لەم زیندانە دەرمبهێنە. 14
Men tänk på mig, när det går dig väl, så att du gör barmhärtighet med mig och nämner om mig för Farao och skaffar mig ut från detta hus;
من لە خاکی عیبرانییەکانەوە دزراوم و لێرەش بێ ئەوەی هیچم کردبێت خراومەتە زیندانەوە.» 15
ty jag är med orätt bortförd från hebréernas land, och icke heller här har jag gjort något varför jag borde sättas i fängelse."
کە سەرۆکی نانەواکان بینی باشی لێکدایەوە، بە یوسفی گوت: «منیش لە خەونمدا سێ سەبەتە نانی سپی لەسەر سەرم بوو. 16
Då nu överste bagaren såg att Josef hade givit en god uttydning, sade han till honom: "Också jag hade en dröm. Jag tyckte att jag bar tre vetebrödskorgar på mitt huvud.
سەبەتەکەی سەرەوەیان هەموو جۆرە خواردنێکی فیرعەونی تێدابوو لەوانەی نانەوا دروستیان دەکات، بەڵام باڵندەکان لەسەر سەبەتەکەی سەر سەرمەوە دەیانخوارد.» 17
Och i den översta korgen funnos bakverk av alla slag, sådant som Farao plägar äta; men fåglarna åto därav ur korgen på mitt huvud."
یوسفیش وەڵامی دایەوە: «ئەمە لێکدانەوەکەیەتی: سێ سەبەتەکە سێ ڕۆژن. 18
Då svarade Josef och sade: "Detta är uttydningen: de tre korgarna betyda tre dagar;
لە ماوەی سێ ڕۆژیشدا، فیرعەون سەرت لێدەکاتەوە و تەرمەکەت لە داردا دەدات و باڵندەش گۆشتەکەت دەخۆن.» 19
om tre dagar skall Farao upphöja ditt huvud och taga det av dig; han skall upphänga dig på trä, och fåglarna skola äta ditt kött."
ئەوە بوو لە ڕۆژی سێیەم کە ڕۆژی لەدایکبوونی فیرعەون بوو، فیرعەون خوانێکی بۆ هەموو دەستوپێوەندەکانی سازکرد. سەری سەرۆکی ساقییەکان و سەری سەرۆکی نانەواکانی لەنێو دەستوپێوەندەکانی بڵند کرد. 20
På tredje dagen därefter, då det var Faraos födelsedag, gjorde denne ett gästabud för alla sina tjänare. Då upphöjde han, bland sina tjänare, såväl överste munskänkens huvud som överste bagarens.
سەرۆکی ساقییەکانی گەڕاندەوە بۆ مەیگێڕییەکەی خۆی، ئەویش جامی دایەوە دەستی فیرعەون. 21
Han insatte överste munskänken åter i hans ämbete, så att han fick giva Farao bägaren i handen;
بەڵام سەرۆکی نانەواکانی لە دار دا، وەک چۆن یوسف بۆی لێکدابوونەوە. 22
men överste bagaren lät han upphänga, såsom Josef hade sagt dem i sin uttydning.
سەرۆکی ساقییەکانیش یوسفی بیر نەکەوتەوە، بەڵکو لە یادی کرد. 23
Men överste munskänken tänkte icke på Josef, utan glömde honom.

< پەیدابوون 40 >