< پەیدابوون 4 >
ئادەم لەگەڵ حەوای ژنی جووت بوو، ئەویش سکی پڕ بوو، قایینی بوو. گوتی: «لەلایەن یەزدانەوە پیاوێک بووە بەرهەمم.» | 1 |
Och mannen kände sin hustru Eva, och hon blev havande och födde Kain; då sade hon: "Jag har fött en man genom HERRENS hjälp."
پاشان هابیلی برای بوو. ئیتر هابیل بووە شوانی مێگەل و قایینیش جوتیار بوو. | 2 |
Och hon födde åter en son, Abel, den förres broder. Och Abel blev en fårherde, men Kain blev en åkerman.
دوای ماوەیەک قایین هەندێک بەروبوومی زەوی پێشکەش بە یەزدان کرد. | 3 |
Och efter någon tid hände sig att Kain av markens frukt bar fram en offergåva åt HERREN.
هەروەها هابیل لە چەوری باشترین نۆبەرەی مێگەلەکەی پێشکەش کرد. جا هابیل و قوربانییەکەی جێی ڕەزامەندی یەزدان بوون، | 4 |
Också Abel bar fram sin gåva, av det förstfödda i hans hjord, av djurens fett. Och HERREN såg till Abel och hans offergåva;
بەڵام قایین و پێشکەشکراوەکەی جێی ڕەزامەندی یەزدان نەبوون، بۆیە قایین زۆر تووڕە بوو و ڕووی خۆی گرژ کرد. | 5 |
men till Kain och hans offergåva såg han icke. Då blev Kain mycket vred, och hans blick blev mörk.
یەزدان بە قایینی فەرموو: «بۆ تووڕە بوویت و ڕووی خۆتت گرژ کردووە؟ | 6 |
Och HERREN sade till Kain: "Varför är du vred, och varför är din blick så mörk?
ئایا ئەگەر ئەوەی چاکە ئەنجامی بدەیت، قبوڵ ناکرێیت؟ خۆ ئەگەر ئەوەی چاکە ئەنجامی نەدەیت ئەوا گوناه لە بەردەرگا خۆی مات کردووە و ئارەزووت دەکات، بەڵام تۆ دەبێت بەسەریدا زاڵ ببیت.» | 7 |
Är det icke så: om du har gott i sinnet, då ser du frimodigt upp; men om du icke har gott i sinnet, då lurar synden vid dörren; till dig står hennes åtrå, men du bör råda över henne."
جا قایین بە هابیلی برای گوت: «با بچینە کێڵگەکە.» کاتێک هەردووکیان لە کێڵگە بوون، قایین پەلاماری هابیلی برای دا و کوشتی. | 8 |
Och Kain talade med sin broder Abel; och när de voro ute på marken, överföll Kain sin broder Abel och dräpte honom.
یەزدان بە قایینی فەرموو: «کوا هابیلی برات؟» ئەویش گوتی: «نازانم، ئایا من پاسەوانی براکەمم؟» | 9 |
Då sade HERREN till Kain: "Var är din broder Abel?" Han svarade: "Jag vet icke; skall jag taga vara på min broder?"
جا یەزدان فەرمووی: «چیت کردووە؟ گوێ بگرە! دەنگی خوێنی براکەت لە زەوییەوە هاوارم بۆ دەکات. | 10 |
Då sade han: "Vad har du gjort! Hör, din broders blod ropar till mig från jorden.
ئێستاش تۆ نەفرەتلێکراویت لەو زەوییەی کە دەمی بۆ وەرگرتنی خوێنی براکەت کردەوە لە دەستی تۆ. | 11 |
Så vare du nu förbannad och förvisad ifrån åkerjorden, som har öppnat sin mun för att mottaga din broders blod av din hand.
کاتێک ئیش لە زەوییەکەدا دەکەیت، چیتر بەری خۆیت ناداتێ. لەسەر زەوی دەربەدەر و بێ ئۆقرە دەبیت.» | 12 |
När du brukar jorden, skall den icke mer giva dig sin gröda. Ostadig och flyktig skall du bliva på jorden."
قایین بە یەزدانی گوت: «سزاکەم لەوە گەورەترە کە بتوانم بەرگەی بگرم. | 13 |
Då sade Kain till HERREN: "Min missgärning är större än att jag kan bära den.
ئەمڕۆ لەسەر زەوی دەرتکردم، لەبەر ئامادەبوونی تۆ ون دەبم و دەربەدەر و بێ ئۆقرە دەبم لەسەر زەوی. هەرکەسێکیش تووشم بێت دەمکوژێت.» | 14 |
Se, du driver mig nu bort ifrån åkerjorden, och jag måste gömma mig undan för ditt ansikte. Ostadig och flyktig skall jag bliva på jorden, och så skall ske att vemhelst som möter mig, han dräper mig."
بەڵام یەزدان پێی فەرموو: «ناکرێت وابێت، هەرکەسێک قایین بکوژێت ئەوا حەوت ئەوەندە تۆڵەی لێ دەستێنرێتەوە.» ئینجا یەزدان نیشانەیەکی بە قایینەوە کرد تاکو هەرکەسێک تووشی بێت نەیکوژێت. | 15 |
Men HERREN sade till honom: "Nej, ty Kain skall bliva hämnad sjufalt, vemhelst som dräper honom." Och HERREN satte ett tecken till skydd för Kain, så att ingen som mötte honom skulle slå honom ihjäl.
ئیتر قایین لەبەردەمی یەزدان چووە دەرەوە و لە خاکی نۆد لە ڕۆژهەڵاتی عەدەن نیشتەجێ بوو. | 16 |
Så gick Kain bort ifrån HERRENS ansikte och bosatte sig i landet Nod, öster om Eden.
قایین لەگەڵ ژنەکەی جووت بوو، ئەویش سکی پڕ بوو و حەنۆخی بوو. ئەو کاتە شارێکی بنیاد دەنا، شارەکەی بە ناوی کوڕەکەیەوە ناونا حەنۆخ. | 17 |
Och Kain kände sin hustru, och hon blev havande och födde Hanok. Och han byggde en stad och kallade den staden Hanok, efter sin sons namn.
حەنۆخ عیرادی بوو، عیرادیش مەحویائێلی بوو، مەحویائێلیش مەتوشائێلی بوو، مەتوشائێلیش لامەخی بوو. | 18 |
Och åt Hanok föddes Irad, och Irad födde Mehujael, och Mehujael födde Metusael, och Metusael födde Lemek.
لامەخ دوو ژنی هێنا، یەکێکیان ناوی عادا بوو، ئەوی دیکەشیان ناوی چیلا بوو. | 19 |
Men Lemek tog sig två hustrur; den ena hette Ada, den andra Silla.
لە عاداوە یابال بوو کە باوکی چادرنشینان و خاوەن مەڕوماڵاتەکان بوون. | 20 |
Och Ada födde Jabal; han blev stamfader för dem som bo i tält och idka boskapsskötsel.
براکەشی ناوی یوبال بوو کە باوکی هەموو ئەوانە بوو کە قیسارەیان دەژەند و شمشاڵیان لێدەدا. | 21 |
Och hans broder hette Jubal; han blev stamfader för alla dem som hantera harpa och pipa.
چیلاش کوڕێکی بوو بە ناوی توبەل قەین، کە وەستای هەموو ئەو جۆرە ئامێرانە بوو کە لە بڕۆنز و ئاسن دروست دەکران. نەعماش خوشکی توبەل قەین بوو. | 22 |
Men Silla födde ock en son, Tubal-Kain; han var smed och gjorde alla slags redskap av koppar och järn. Och Tubal-Kains syster var Naama.
لامەخ بە هەردوو ژنەکەی گوت: «عادا و چیلا، گوێتان لێم بێت، ئەی هەردوو ژنەکەی لامەخ، گوێ بۆ قسەکانم شل بکەن. پیاوێکم کوشتووە لەسەر ئەوەی برینداری کردم، لاوێکیش لەسەر ئەوەی زامداری کردم. | 23 |
Och Lemek sade till sina hustrur: "Ada och Silla, hören mina ord; I Lemeks hustrur, lyssnen till mitt tal: Se, en man dräper jag för vart sår jag får, och en yngling för var blånad jag får.
ئەو بۆ قایین حەوت جار تۆڵە دەستێنێتەوە، بەڵام بۆ لامەخ، حەفتا و حەوت جار.» | 24 |
Ja, sjufalt hämnad bliver Kain, men Lemek sju- och sjuttiofalt."
جارێکی دیکە ئادەم لەگەڵ ژنەکەی جووت بوو، کوڕێکی بوو و ناوی لێنا شیت. ئینجا گوتی: «لە جیاتی هابیل کە قایین کوشتی، خودا کوڕێکی دیکەی پێبەخشیم.» | 25 |
Och Adam kände åter sin hustru, och hon födde en son och gav honom namnet Set, i det hon sade: "Gud har beskärt mig en annan livsfrukt, till ersättning för Abel, eftersom Kain dräpte honom."
هەروەها شیت کوڕێکی بوو ناوی لێنا ئەنۆش. لەو کاتەدا بوو کە خەڵکی دەستیان کرد بە نزاکردن بە ناوی یەزدانەوە. | 26 |
Men åt Set föddes ock en son, och han gav honom namnet Enos. Vid denna tid begynte man åkalla HERRENS namn.