< پەیدابوون 4 >

ئادەم لەگەڵ حەوای ژنی جووت بوو، ئەویش سکی پڕ بوو، قایینی بوو. گوتی: «لەلایەن یەزدانەوە پیاوێک بووە بەرهەمم.» 1
And Man knew Eve his wife; and she conceived, and bore Cain, and said, I have acquired a man with Jehovah.
پاشان هابیلی برای بوو. ئیتر هابیل بووە شوانی مێگەل و قایینیش جوتیار بوو. 2
And she further bore his brother Abel. And Abel was a shepherd, but Cain was a husbandman.
دوای ماوەیەک قایین هەندێک بەروبوومی زەوی پێشکەش بە یەزدان کرد. 3
And in process of time it came to pass that Cain brought of the fruit of the ground an offering to Jehovah.
هەروەها هابیل لە چەوری باشترین نۆبەرەی مێگەلەکەی پێشکەش کرد. جا هابیل و قوربانییەکەی جێی ڕەزامەندی یەزدان بوون، 4
And Abel, he also brought of the firstlings of his flock, and of their fat. And Jehovah looked upon Abel, and on his offering;
بەڵام قایین و پێشکەشکراوەکەی جێی ڕەزامەندی یەزدان نەبوون، بۆیە قایین زۆر تووڕە بوو و ڕووی خۆی گرژ کرد. 5
and upon Cain, and on his offering, he did not look. And Cain was very angry, and his countenance fell.
یەزدان بە قایینی فەرموو: «بۆ تووڕە بوویت و ڕووی خۆتت گرژ کردووە؟ 6
And Jehovah said to Cain, Why art thou angry, and why is thy countenance fallen?
ئایا ئەگەر ئەوەی چاکە ئەنجامی بدەیت، قبوڵ ناکرێیت؟ خۆ ئەگەر ئەوەی چاکە ئەنجامی نەدەیت ئەوا گوناه لە بەردەرگا خۆی مات کردووە و ئارەزووت دەکات، بەڵام تۆ دەبێت بەسەریدا زاڵ ببیت.» 7
If thou doest well, will not [thy countenance] look up [with confidence]? and if thou doest not well, sin lieth at the door; and unto thee [shall be] his desire, and thou shalt rule over him.
جا قایین بە هابیلی برای گوت: «با بچینە کێڵگەکە.» کاتێک هەردووکیان لە کێڵگە بوون، قایین پەلاماری هابیلی برای دا و کوشتی. 8
And Cain spoke to Abel his brother, and it came to pass when they were in the field, that Cain rose up against Abel his brother, and slew him.
یەزدان بە قایینی فەرموو: «کوا هابیلی برات؟» ئەویش گوتی: «نازانم، ئایا من پاسەوانی براکەمم؟» 9
And Jehovah said to Cain, Where is Abel thy brother? And he said, I know not: am I my brother's keeper?
جا یەزدان فەرمووی: «چیت کردووە؟ گوێ بگرە! دەنگی خوێنی براکەت لە زەوییەوە هاوارم بۆ دەکات. 10
And he said, What hast thou done? the voice of thy brother's blood is crying to me from the ground.
ئێستاش تۆ نەفرەتلێکراویت لەو زەوییەی کە دەمی بۆ وەرگرتنی خوێنی براکەت کردەوە لە دەستی تۆ. 11
And now be thou cursed from the ground, which hath opened its mouth to receive thy brother's blood from thy hand.
کاتێک ئیش لە زەوییەکەدا دەکەیت، چیتر بەری خۆیت ناداتێ. لەسەر زەوی دەربەدەر و بێ ئۆقرە دەبیت.» 12
When thou tillest the ground, it shall not henceforth yield thee its strength; a wanderer and fugitive shalt thou be on the earth.
قایین بە یەزدانی گوت: «سزاکەم لەوە گەورەترە کە بتوانم بەرگەی بگرم. 13
And Cain said to Jehovah, My punishment is too great to be borne.
ئەمڕۆ لەسەر زەوی دەرتکردم، لەبەر ئامادەبوونی تۆ ون دەبم و دەربەدەر و بێ ئۆقرە دەبم لەسەر زەوی. هەرکەسێکیش تووشم بێت دەمکوژێت.» 14
Behold, thou hast driven me this day from the face of the ground, and from thy face shall I be hid; and I shall be a wanderer and fugitive on the earth; and it will come to pass, [that] every one who finds me will slay me.
بەڵام یەزدان پێی فەرموو: «ناکرێت وابێت، هەرکەسێک قایین بکوژێت ئەوا حەوت ئەوەندە تۆڵەی لێ دەستێنرێتەوە.» ئینجا یەزدان نیشانەیەکی بە قایینەوە کرد تاکو هەرکەسێک تووشی بێت نەیکوژێت. 15
And Jehovah said to him, Therefore, whoever slayeth Cain, it shall be revenged sevenfold. And Jehovah set a mark on Cain, lest any finding him should smite him.
ئیتر قایین لەبەردەمی یەزدان چووە دەرەوە و لە خاکی نۆد لە ڕۆژهەڵاتی عەدەن نیشتەجێ بوو. 16
And Cain went out from the presence of Jehovah, and dwelt in the land of Nod, toward the east of Eden.
قایین لەگەڵ ژنەکەی جووت بوو، ئەویش سکی پڕ بوو و حەنۆخی بوو. ئەو کاتە شارێکی بنیاد دەنا، شارەکەی بە ناوی کوڕەکەیەوە ناونا حەنۆخ. 17
And Cain knew his wife, and she conceived and bore Enoch. And he built a city; and he called the name of the city after the name of his son Enoch.
حەنۆخ عیرادی بوو، عیرادیش مەحویائێلی بوو، مەحویائێلیش مەتوشائێلی بوو، مەتوشائێلیش لامەخی بوو. 18
And to Enoch was born Irad; and Irad begot Mehujael; and Mehujael begot Methushael; and Methushael begot Lemech.
لامەخ دوو ژنی هێنا، یەکێکیان ناوی عادا بوو، ئەوی دیکەشیان ناوی چیلا بوو. 19
And Lemech took two wives: the name of the one was Adah, and the name of the second, Zillah.
لە عاداوە یابال بوو کە باوکی چادرنشینان و خاوەن مەڕوماڵاتەکان بوون. 20
And Adah bore Jabal: he was the father of those who dwell in tents, and [breed] cattle.
براکەشی ناوی یوبال بوو کە باوکی هەموو ئەوانە بوو کە قیسارەیان دەژەند و شمشاڵیان لێدەدا. 21
And his brother's name was Jubal: he was the father of those who handle the harp and pipe.
چیلاش کوڕێکی بوو بە ناوی توبەل قەین، کە وەستای هەموو ئەو جۆرە ئامێرانە بوو کە لە بڕۆنز و ئاسن دروست دەکران. نەعماش خوشکی توبەل قەین بوو. 22
And Zillah, she also bore Tubal-Cain, the forger of every kind of tool of brass and iron. And the sister of Tubal-Cain was Naamah.
لامەخ بە هەردوو ژنەکەی گوت: «عادا و چیلا، گوێتان لێم بێت، ئەی هەردوو ژنەکەی لامەخ، گوێ بۆ قسەکانم شل بکەن. پیاوێکم کوشتووە لەسەر ئەوەی برینداری کردم، لاوێکیش لەسەر ئەوەی زامداری کردم. 23
And Lemech said to his wives: Adah and Zillah, hear my voice, Ye wives of Lemech, listen to my speech. For I have slain a man for my wound, and a youth for my bruise.
ئەو بۆ قایین حەوت جار تۆڵە دەستێنێتەوە، بەڵام بۆ لامەخ، حەفتا و حەوت جار.» 24
If Cain shall be avenged seven-fold; Lemech seventy and seven fold.
جارێکی دیکە ئادەم لەگەڵ ژنەکەی جووت بوو، کوڕێکی بوو و ناوی لێنا شیت. ئینجا گوتی: «لە جیاتی هابیل کە قایین کوشتی، خودا کوڕێکی دیکەی پێبەخشیم.» 25
And Adam knew his wife again, and she bore a son, and called his name Seth: ...For God has appointed me another seed instead of Abel, because Cain has slain him.
هەروەها شیت کوڕێکی بوو ناوی لێنا ئەنۆش. لەو کاتەدا بوو کە خەڵکی دەستیان کرد بە نزاکردن بە ناوی یەزدانەوە. 26
And to Seth, to him also was born a son; and he called his name Enosh. Then people began to call on the name of Jehovah.

< پەیدابوون 4 >