< پەیدابوون 39 >
یوسف بەرەو خوار بردرا بۆ میسر. لەوێ پیاوێکی میسری بە ناوی پۆتیفەر کە کاربەدەستی فیرعەون و سەرۆکی پاسەوانەکانی بوو، لە ئیسماعیلییەکانی کڕی کە هێنابوویان بۆ میسر. | 1 |
Now Joseph was taken down to Egypt; and Potiphar the Egyptian, a captain of high position in Pharaoh's house, got him for a price from the Ishmaelites who had taken him there.
یەزدان لەگەڵ یوسف بوو، بۆیە بووە پیاوێکی سەرکەوتوو. ئەو لە ماڵی گەورە میسرییەکەیدا دەژیا. | 2 |
And the Lord was with Joseph, and he did well; and he was living in the house of his master the Egyptian.
کاتێک گەورەکەی بینی کە یەزدانی لەگەڵدایە و دەست بداتە هەر کارێکیش یەزدان سەرکەوتووی دەکات، | 3 |
And his master saw that the Lord was with him, making everything he did go well.
یوسف لەبەرچاوی پەسەند بوو و خزمەتی کرد. پۆتیفەریش کردی بە گەورە لێپرسراوی ماڵەکەی و هەرچییەکی هەبوو دایە دەست ئەم. | 4 |
And having a high opinion of Joseph as his servant, he made him the overseer of his house and gave him control over all he had.
ئیتر لەو کاتەوە کە ئەمی کرد بە گەورە لێپرسراوی ماڵەکەی و هەرچی کە هەیبوو، یەزدان لەبەر یوسف ماڵی ئەو میسرییەی بەرەکەتدار کرد. بەرەکەتەکەی یەزدانیش بۆ هەموو ئەو شتانە بوو کە هی پۆتیفەر بوو، چ لەناو ماڵەکەی و چ لە دەشتودەر. | 5 |
And from the time when he made him overseer and gave him control of all his property, the blessing of the Lord was with the Egyptian, because of Joseph; the blessing of the Lord was on all he had, in the house and in the field.
ئیتر هەرچییەکی هەبوو بۆ یوسفی بەجێهێشت، ئاگاداری هیچی خۆشی نەبوو، تەنها ئەو نانە نەبێت کە دەیخوارد. یوسفیش ڕوخسار جوان و بەژن ڕێک بوو. | 6 |
And he gave Joseph control of all his property, keeping no account of anything, but only the food which was put before him. Now Joseph was very beautiful in form and face.
دوای ماوەیەک ژنی گەورەکەی چاوی بڕییە یوسف و پێی گوت: «وەرە سەرجێییم لەگەڵ بکە.» | 7 |
And after a time, his master's wife, looking on Joseph with desire, said to him, Be my lover.
بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە و بە ژنی گەورەکەی گوت: «تەماشا بکە، گەورەم ئاگای لە هیچ شتێکی ماڵەکەی نییە، هەرچییەکیشی هەیە بە منی سپاردووە. | 8 |
But he would not, and said to her, You see that my master keeps no account of what I do in his house, and has put all his property in my control;
کەسیش لە ماڵەکەدا لە من گەورەتر نییە. هیچیشی لێ قەدەغە نەکردووم، تەنها تۆ نەبێت، چونکە تۆ ژنی ئەویت. ئیتر چۆن دەبێت بەدکارییەکی ئاوا گەورە بکەم و گوناه بەرامبەر بە خودا بکەم؟» | 9 |
So that no one has more authority in this house than I have; he has kept nothing back from me but you, because you are his wife; how then may I do this great wrong, sinning against God?
هەرچەندە ڕۆژانە ئەم داوایەی لە یوسف دەکرد، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە لەگەڵی سەرجێیی بکات یان لەگەڵی بێت. | 10 |
And day after day she went on requesting Joseph to come to her and be her lover, but he would not give ear to her.
ڕۆژێکیان یوسف بۆ ئەنجامدانی کارەکانی هاتە ناو ماڵەکە، لەکاتێکدا هیچ کام لە خزمەتکاران لە ماڵ نەبوون. | 11 |
Now one day he went into the house to do his work; and not one of the men of the house was inside.
ژنەکە کەواکەی یوسفی گرت و گوتی: «سەرجێییم لەگەڵ بکە!» بەڵام یوسف کەواکەی لە دەستی ئەو بەجێهێشت و هەڵات و چووە دەرەوە. | 12 |
And pulling at his coat, she said, Come to my bed; but slipping out of his coat, he went running away.
کە بینی وا کەواکەی لە دەستی ئەم بەجێهێشت و هەڵاتە دەرەوە، | 13 |
And when she saw that he had got away, letting her keep his coat,
بانگی کەسانی ماڵەکەی کرد و پێی گوتن: «سەیر بکەن، پیاوێکی عیبرانی بۆ هێناوین دەستبازیمان لەگەڵ بکات. بۆم هاتووەتە ژوورەوە هەتا لاقەم بکات، بەڵام من بە دەنگی بەرز قیژاندم. | 14 |
She sent for the men of her house and said to them, See, he has let a Hebrew come here and make sport of us; he came to my bed, and I gave a loud cry;
ئیتر کە گوێی لێبوو دەنگم هەڵبڕی و قیژاندم، کەواکەی لەلام بەجێهێشت و هەڵات و چووە دەرەوە.» | 15 |
And hearing it he went running out without his coat.
کەواکەی ئەوی لەلای خۆی دانا هەتا گەورەکەی گەڕایەوە ماڵەوە. | 16 |
And she kept his coat by her, till his master came back.
ئیتر هەمان قسەی بۆ ئەویش گێڕایەوە و پێی گوت: «ئەو خزمەتکارە عیبرانییەی کە تۆ بۆت هێناین، بۆم هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی دەستبازیم لەگەڵ بکات. | 17 |
Then she gave him the same story, saying, The Hebrew servant whom you have taken into our house came in to make sport of me;
بەڵام کە دەنگم هەڵبڕی و قیژاندم، کەواکەی لەلام بەجێهێشت و هەڵاتە دەرەوە.» | 18 |
And when I gave a loud cry he went running out without his coat.
کاتێک گەورەکەی ئەو قسەیەی لە ژنەکەی خۆی بیست کە پێی گوت: «خزمەتکارەکەت ئاوای پێکردم،» تووڕەیی جۆشا. | 19 |
And hearing his wife's account of what his servant had done, he became very angry.
ئینجا گەورەکەی یوسفی هێنا و خستییە زیندانەوە، ئەو شوێنەی زیندانییەکانی پاشای لێ بەند کرابوون. ئیتر لەوێ لە زیندان مایەوە. | 20 |
And Joseph's master took him and put him in prison, in the place where the king's prisoners were kept in chains, and he was there in the prison-house.
بەڵام یەزدان لەگەڵ یوسف بوو و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆی بەسەردا کێشا و لەبەرچاو کارگێڕی زیندانەکە پەسەندی کرد. | 21 |
But the Lord was with Joseph, and was good to him, and made the keeper of the prison his friend.
ئیتر کارگێڕی زیندانەکە هەموو ئەو زیندانییانەی خستە ژێر دەستی یوسف کە لە زیندانەکەدا بوون، کردیشی بە لێپرسراوی هەموو کارەکانی ئەوێ. | 22 |
And the keeper of the prison put all the prisoners under Joseph's control, and he was responsible for whatever was done there.
کارگێڕی زیندانەکەش سەیری هیچ شتێکی نەدەکرد کە بە دەست یوسف بووایە، چونکە یەزدان لەگەڵ یوسف بوو و هەموو کارەکانیشی سەردەخست. | 23 |
And the keeper of the prison gave no attention to anything which was under his care, because the Lord was with him; and the Lord made everything he did go well.