یەهودا لەو سەردەمەدا براکانی بەجێهێشت و چوو بۆ لای پیاوێکی عەدولامی کە ناوی حیرە بوو. | 1 |
در همان روزها بود که یهودا خانهٔ پدر خود را ترک نموده، به عدولام رفت و نزد شخصی به نام حیره ساکن شد. |
لەوێ یەهودا چاوی بە کچی پیاوێکی کەنعانی کەوت بە ناوی شوەع. ئیتر ئەو کچەی خواست و لەگەڵی نوست. | 2 |
در آنجا او دختر مردی کنعانی به نام شوعا را به زنی گرفت |
ئەویش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو ناوی لێنا ئێر. | 3 |
و از او صاحب پسری شد که او را عیر نامید. |
جارێکی دیکە سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا ئۆنان. | 4 |
شوعا بار دیگر حامله شد و پسری زایید و او را اونان نام نهاد. |
دیسان سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا شالەح. کاتێک یەهودا لە کەزیب بوو، ئەم کوڕەی بوو. | 5 |
وقتی آنها در کزیب بودند، زن یهودا پسر سوم خود را به دنیا آورد و او را شیله نامید. |
یەهودا ژنێکی بۆ ئێری کوڕە نۆبەرەی خۆی هێنا، ناوی تامار بوو. | 6 |
وقتی عیر، پسر ارشد یهودا، بزرگ شد پدرش دختری را به نام تامار برای او به زنی گرفت. |
بەڵام ئێری کوڕە نۆبەرەی یەهودا لەبەردەم یەزدان بەدکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. | 7 |
اما چون عیر شخص شروری بود، خداوند او را کُشت. |
ئینجا یەهودا بە ئۆنانی گوت: «ژنی براکەت بخوازەوە و سەرجێیی لەگەڵ بکە، بە ئەرکی برایەتی هەستە و نەوە بۆ براکەت بخەرەوە.» | 8 |
آنگاه یهودا به اونان برادر عیر گفت: «مطابق رسم ما، تو باید با زن برادرت تامار ازدواج کنی تا نسل برادرت از بین نرود.» |
بەڵام ئۆنان دەیزانی کە منداڵەکە نابێتە هی خۆی، بۆیە هەر کاتێک سەرجێیی لەگەڵ ژنی براکەی دەکرد، تۆوەکەی خۆی دەڕژاندە سەر زەوی، بۆ ئەوەی نەوە بۆ براکەی نەخاتەوە. | 9 |
اونان با تامار ازدواج کرد، اما چون نمیخواست فرزندش از آنِ کس دیگری باشد، هر وقت با او نزدیکی میکرد، جلوگیری نموده، نمیگذاشت تامار بچهای داشته باشد که از آنِ برادر مردهاش شود. |
ئەم کردارەی ئەو بەلای یەزدانەوە کارێکی خراپ بوو، ئیتر ئەویشی مراند. | 10 |
این کار اونان در نظر خداوند ناپسند آمد و خدا او را نیز کشت. |
یەهودا بە تاماری بووکی خۆی گوت: «لە ماڵی باوکت بە بێوەژنی دابنیشە، هەتا شالەحی کوڕم گەورە دەبێت.» لەبەر ئەوەی بیری کردەوە و گوتی: «نەوەک ئەمیشیان وەک دوو براکەی بمرێت.» تاماریش چوو لە ماڵی باوکی دانیشت. | 11 |
یهودا به عروس خود تامار گفت: «به خانهٔ پدرت برو و بیوه بمان تا وقتی که پسر کوچکم شیله بزرگ شود. آن وقت میتوانی با او ازدواج کنی.» (ولی یهودا قلباً راضی به این کار نبود، چون میترسید شیله نیز مثل دو برادر دیگرش بمیرد.) پس تامار به خانۀ پدرش رفت. |
دوای ماوەیەکی زۆر کچەکەی شوەع کە ژنی یەهودا بوو مرد. پاش ئەوەی خەم و پەژارەیی لە دڵی یەهودا ڕەوییەوە، لەگەڵ حیرەی عەدولامی چوو بۆ تیمنا، بۆ لای ئەوانەی خوری مەڕەکانیان بۆ دەبڕییەوە. | 12 |
پس از مدتی، زن یهودا مُرد. وقتی که روزهای سوگواری سپری شد، یهودا با دوستش حیرهٔ عدولامی برای نظارت بر پشمچینی گوسفندان به تمنه رفت. |
کاتێک بە تاماریان ڕاگەیاند: «وا خەزوورت هاتووە بۆ تیمنا، بۆ بڕینەوەی خوری مەڕەکانی،» | 13 |
به تامار خبر دادند که پدر شوهرش برای چیدنِ پشمِ گوسفندان به طرف تمنه حرکت کرده است. |
ئەویش جلوبەرگی بێوەژنیی داکەند و ڕووی خۆی داپۆشی و خۆی پێچایەوە. پاشان لەبەر دەروازەی عێینەیم دانیشت، کە لەسەر ڕێگای تیمنایە، چونکە بینی وا شالەح گەورە بووە، کەچی ئەمیان نەدایێ ببێتە ژنی. | 14 |
تامار لباس بیوگی خود را از تن درآورد و برای این که شناخته نشود چادری بر سر انداخته، دم دروازهٔ عینایم سر راه تمنه نشست، زیرا او دید که هر چند شیله بزرگ شده ولی او را به عقد وی در نیاوردهاند. |
کە یەهودا تاماری بینی، وایزانی لەشفرۆشە، چونکە ڕووی خۆی داپۆشیبوو. | 15 |
یهودا او را دید، ولی چون او روی خود را پوشانیده بود، او را نشناخت و پنداشت زن بدکارهای است. |
ئیتر لەسەر ڕێگاکە لایدا بەلای ئەودا و پێی گوت: «وەرە با سەرجێییت لەگەڵ بکەم،» چونکە نەیزانی ئەوە بووکەکەیەتی. ئەویش پێی گوت: «چیم پێدەدەیت بۆ ئەوەی سەرجێییم لەگەڵ بکەیت؟» | 16 |
پس به کنار جاده به طرف او رفته، به او پیشنهاد کرد که با وی همبستر شود، غافل از این که عروس خودش میباشد. تامار به او گفت: «چقدر میخواهی به من بدهی؟» |
ئەویش گوتی: «لە ماڵاتەکەم گیسکێکت بۆ دەنێرم.» ئەمیش گوتی: «ئەی شتێکم وەک بارمتە دەدەیتێ هەتا دەینێریت؟» | 17 |
یهودا گفت: «بزغالهای از گلهام برایت خواهم فرستاد.» زن گفت: «برای این که مطمئن شوم که بزغاله را میفرستی باید چیزی نزد من گرو بگذاری.» |
ئەویش گوتی: «چ بارمتەیەکت بدەمێ؟» ئەمیش گوتی: «مۆر و قەیتان و گۆچانەکەی دەستت.» ئەویش ئەمانەی دایێ و سەرجێیی لەگەڵی کرد، ئیتر سکی لێی پڕبوو. | 18 |
یهودا گفت: «چه چیزی را گرو بگذارم؟» زن جواب داد: «مُهر و بند آن و عصایت را.» پس یهودا آنها را به او داد و با وی همبستر شد و در نتیجه تامار آبستن گردید. |
ئینجا هەستا و ڕۆیشت، ڕووپۆشەکەی لە خۆی کردەوە و جلوبەرگی بێوەژنی لەبەرکردەوە. | 19 |
پس از این واقعه، تامار به خانه بازگشت و روبند خود را برداشت و دوباره لباس بیوِگی خود را پوشید. |
هەر لەو ماوەیەدا یەهودا گیسکەکەی بە هاوڕێ عەدولامییەکەیدا نارد بۆ ئەوەی بارمتەکە لە دەست ژنەکە وەربگرێتەوە. بەڵام ئەو نەیبینییەوە. | 20 |
یهودا بزغاله را به دوستش حیرهٔ عدولامی سپرد تا آن را برای آن زن ببرد و اشیاء گرویی را پس بگیرد، اما حیره آن زن را نیافت. |
ئیتر پرسیاری لە خەڵکی ئەو ناوە کرد و گوتی: «ئەرێ ئەو ئافرەتە لەشفرۆشەی لە نزرگە لە کەناری ڕێی عێینەیم بوو لەکوێیە؟» ئەوانیش گوتیان: «ئەم ناوە هیچ ئافرەتێکی لەشفرۆشی لێ نەبووە.» | 21 |
پس، از مردم آنجا پرسید: «آن روسپی بتکده که دمِ دروازه، سر راه نشسته بود کجاست؟» به او جواب دادند: «ما هرگز چنین زنی در اینجا ندیدهایم.» |
ئەویش گەڕایەوە لای یەهودا و پێی گوت: «نەمبینییەوە. خەڵکەکەی ئەو ناوەش گوتیان:”هیچ ئافرەتی لەشفرۆش لەو ناوەدا نییە.“» | 22 |
حیره نزد یهودا بازگشت و به او گفت: «او را نیافتم و مردمان آنجا هم میگویند چنین زنی را در آنجا ندیدهاند.» |
یەهوداش گوتی: «با بۆ خۆی هەڵیانبگرێت نەوەک ڕیسوا بین. ئەوەتا ئەم گیسکەم بۆ ناردووە، بەڵام تۆ ئەوت نەبینییەوە.» | 23 |
یهودا گفت: «بگذار آن اشیاء مال او باشد، مبادا رسوا شویم. به هر حال من بزغاله را برای او فرستادم، ولی تو نتوانستی او را پیدا کنی.» |
نزیکەی سێ مانگ دوای ئەوە بە یەهودا ڕاگەیەنرا و گوترا: «تاماری بووکت لەشفرۆشی کردووە، بەهۆی ئەو لەشفرۆشییەوە سکیشی پڕە.» یەهوداش گوتی: «بیهێننە دەرەوە بۆ ئەوەی بسووتێنرێت!» | 24 |
حدود سه ماه بعد از این واقعه، به یهودا خبر دادند که عروسش تامار زنا کرده و حامله است. یهودا گفت: «او را بیرون آورید و بسوزانید.» |
ئەوە بوو کە هێنرایە دەرەوە، ناردییە لای خەزووری و گوتی: «سکم لەو پیاوە پڕە کە خاوەنی ئەمانەیە.» هەروەها گوتی: «وردبەرەوە و بزانە ئەم مۆر و قەیتان و گۆچانە هی کێیە؟» | 25 |
در حالی که تامار را بیرون میآوردند تا او را بکشند این پیغام را برای پدر شوهرش فرستاد: «مردی که صاحب این مُهر و بند آن و عصا میباشد، پدر بچهٔ من است، آیا او را میشناسی؟» |
یەهوداش ئەوانی ناسییەوە و گوتی: «ئەو لە من ڕاستودروستترە، لەبەر ئەوەی نەمداوە بە شالەحی کوڕم.» دوای ئەمە ئیتر سەرجێیی لەگەڵی نەکردەوە. | 26 |
یهودا مُهر و عصا را شناخت و گفت: «او تقصیری ندارد، زیرا من به قول خود وفا نکردم و او را برای پسرم شیله نگرفتم.» یهودا دیگر با او همبستر نشد. |
کە هاتە سەر منداڵبوون، دووانەیەک لە سکی بوو. | 27 |
چون وقت وضع حمل تامار رسید، دوقلو زایید. |
لە کاتی منداڵبوونی یەکێکیان دەستی هێنایە دەرەوە، مامانەکەش دەزووێکی سووری لە دەستی بەست و گوتی: «ئەمەیان یەکەم جار هاتە دەرەوە.» | 28 |
در موقع زایمان، یکی از پسرها دستش را بیرون آورد و قابله نخ قرمزی به مچ دست او بست و گفت: «این اول بیرون آمد.» |
بەڵام کە دەستی کێشایەوە دواوە، براکەی هاتە دەرەوە، مامانەکەش گوتی: «ئەوە بۆ هەڵتکوتا، دەک هەڵبکوترێتە سەرت!» ئەمەیان ناونرا پێرێز. | 29 |
اما او دست خود را عقب کشید و پسر دیگر، اول به دنیا آمد. قابله گفت: «چگونه بیرون آمدی؟» پس او را فارص نامیدند. |
لەدوای براکەی، کە دەزووە سوورەکە بە دەستییەوە بوو، هاتە دەرەوە. ئەمەشیان ناونرا زەرەح. | 30 |
اندکی بعد، پسری که نخ قرمز به دستش بسته شده بود متولد شد و او را زارح نامیدند. |