< پەیدابوون 37 >

یاقوب لە خاکی ئاوارەیی باوکی، لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو. 1
Jacob lived in the land where his father was staying, in the land of Canaan.
ئەمە چیرۆکی نەوەکانی یاقوبە. یوسف کە هەرزەکارێکی تەمەن حەڤدە ساڵان بوو، لەگەڵ براکانی کە دەکاتە کوڕەکانی بیلهە و زیلپەی دوو ژنەکەی باوکی، شوانایەتی مەڕەکانی دەکرد. یوسف هەڵسوکەوتە خراپەکانی ئەمانی بە باوکی ڕاگەیاند. 2
These were the events concerning Jacob. Joseph, who was a young man seventeen years old, was guarding the flock with his brothers. He was with the sons of Bilhah and with the sons of Zilpah, his father's wives. Joseph brought an unfavorable report about them to their father.
ئیسرائیلیش یوسفی لە هەموو کوڕەکانی دیکەی خۆشتر دەویست، چونکە ئەو منداڵەی لە پیریدا ببوو، کەوایەکی درێژی ڕەنگاوڕەنگیشی بۆ دروستکرد. 3
Now Israel loved Joseph more than all his sons because he was the son of his old age. He made him a beautiful garment.
کە براکانی بینییان باوکیان ئەوی لە هەموویان خۆشتر دەوێت، ڕقیان لێی دەبووەوە و سڵاویان لێی نەدەکرد. 4
His brothers saw that their father loved him more than all his brothers. They hated him and would not speak kindly to him.
یوسف خەونێکی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە، ئیتر زیاتر ڕقیان لێی بووەوە. 5
Joseph dreamed a dream, and he told his brothers about it. They hated him even more.
پێی گوتن: «گوێ لەم خەونە بگرن کە بینیومە: 6
He said to them, “Please listen to this dream which I dreamed.
لە خەونەکەم لەناو کێڵگە خەریکی مەڵۆ کۆکردنەوە بووین، لەناکاو مەڵۆیەکەی من ڕاست بووەوە و وەستا، مەڵۆیەکانی ئێوەش دەوریان دا و کڕنۆشیان بۆ برد.» 7
Behold, we were tying bundles of grain in the field and behold, my bundle rose and stood upright, and behold, your bundles came around and bowed down to my bundle.”
براکانی پێیان گوت: «ئایا حەز دەکەیت ببیتە پاشامان؟ ئایا فەرمانڕەوایەتیمان دەکەیت؟» ئیتر لەبەر قسە و خەونەکانی، زیاتر ڕقیان لێ بووەوە. 8
His brothers said to him, “Will you really reign over us? Will you actually rule over us?” They hated him even more for his dreams and for his words.
ئینجا خەونێکی دیکەی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە و گوتی: «گوێ بگرن، خەونێکی دیکەم بینیوە، بینیم خۆر و مانگ و یازدە ئەستێرە کڕنۆشیان بۆم بردووە.» 9
He dreamed another dream and told it to his brothers. He said, “Look, I have dreamed another dream: The sun and the moon and eleven stars bowed down to me.”
کە ئەمەی بۆ باوکی و براکانی گێڕایەوە، باوکی سەرزەنشتی کرد و پێی گوت: «ئەمە چ خەونێکە کە تۆ بینیوتە؟ ئایا من و دایکت و براکانت بێین و کڕنۆشت بۆ ببەین؟» 10
He told it to his father just as to his brothers, and his father rebuked him. He said to him, “What is this dream that you have dreamed? Will your mother and I and your brothers actually come to bow down to the ground to you?”
براکانیشی بەغیلییان پێ برد، بەڵام باوکی ئەم شتەی لە دڵی خۆیدا هێشتەوە. 11
His brothers were jealous of him, but his father kept the matter in mind.
براکانی یوسف بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی باوکیان، چوون بۆ دەوروبەری شەخەم. 12
His brothers went to tend their father's flock in Shechem.
ئیسرائیلیش بە یوسفی گوت: «تۆ دەزانیت کە براکانت لە دەوروبەری شەخەم خەریکی لەوەڕاندنن. وەرە با بتنێرمە لایان.» ئەویش گوتی: «باشە.» 13
Israel said to Joseph, “Are not your brothers tending the flock in Shechem? Come, and I will send you to them.” Joseph said to him, “I am ready.”
ئینجا پێی گوت: «بڕۆ و بزانە براکانت سەلامەتن و مەڕەکانیش سەلامەتن، ئینجا وەرەوە و هەواڵم بدەرێ.» ئیتر یوسفی لە دۆڵی حەبرۆنەوە نارد. کە یوسف چوو بۆ شەخەم، 14
He said to him, “Go now, see whether it is well with your brothers and well with the flock, and bring me word.” So Jacob sent him out of the Valley of Hebron, and Joseph went to Shechem.
پیاوێک بینییەوە و بینی وا لە چۆڵەوانی ون بووە، پرسیاری لێکرد: «ئەوە بەدوای چیدا دەگەڕێیت؟» 15
A certain man found Joseph. Behold, Joseph was wandering in a field. The man asked him, “What do you seek?”
ئەویش گوتی: «بەدوای براکانمدا دەگەڕێم. پێم بڵێ لەکوێ خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانن؟» 16
Joseph said, “I am seeking my brothers. Tell me, please, where they are tending the flock.”
پیاوەکەش گوتی: «لێرە ڕۆیشتن، چونکە گوێم لێیان بوو گوتیان:”با بچینە دوسان.“» یوسفیش بەدوای براکانیدا چوو، ئەوانی لە دوسان بینییەوە. 17
The man said, “They left this place, for I heard them say, 'Let us go to Dothan.'” Joseph went after his brothers and found them at Dothan.
بەڵام لە دوورەوە بینییان و پێش ئەوەی لێیان نزیک بێتەوە، پیلانیان بۆی دانا بۆ ئەوەی بیکوژن. 18
They saw him from a distance, and before he came near to them, they plotted against him to kill him.
ئیتر بە یەکتریان گوت: «وا خاوەنی خەونەکان دێت! 19
His brothers said to one another, “Look, this dreamer is approaching.
دەی با ئێستا بیکوژین و فڕێیبدەینە یەکێک لەم ئەمباراوانە و دەڵێین گیاندارێکی دڕندە خواردی. ئینجا با ببینین خەونەکانی چییان لێدێت.» 20
Come now, therefore, let us kill him and cast him into one of the pits. We will say, 'A wild animal has devoured him.' We will see what will become of his dreams.”
کە ڕەئوبێن گوێی لەمە بوو، هەوڵی دا لە دەستیان ڕزگاری بکات. بۆیە گوتی: «با نەیکوژین!» 21
Reuben heard it and rescued him from their hand. He said, “Let us not take his life.”
ئینجا ڕەئوبێن پێی گوتن: «خوێن مەڕێژن. فڕێیبدەنە ناو ئەم ئەمباراوە کە لە چۆڵەوانییە بەڵام دەستی لێ مەدەن.» ڕەئوبێن ئەمەی گوت بۆ ئەوەی لە دەستیان فریای بکەوێت و بیگەڕێنێتەوە لای باوکی. 22
Reuben said to them, “Shed no blood. Throw him into this pit that is in the wilderness, but lay no hand upon him”—that he might rescue him out of their hand to bring him back to his father.
ئیتر کە یوسف هاتە لای براکانی، کەوا درێژە ڕەنگینەکەیان لەبەری دادڕاند، 23
It came about that when Joseph reached his brothers, they stripped him of his beautiful garment.
ئینجا بردیان و فڕێیاندایە ناو ئەمباراوەکە، کە بەتاڵ بوو و ئاوی تێدا نەبوو. 24
They took him and threw him into the pit. The pit was empty with no water in it.
دوای ئەوەی کە دانیشتن بۆ نانخواردن، چاویان هەڵبڕی و بینییان وا کاروانی ئیسماعیلییەکان لە گلعادەوە دێت، کە وشترەکانیان باری بەهارات و هەتووان و موڕیان پێیە و بەرەو میسر دەڕۆن. 25
They sat down to eat bread. They lifted up their eyes and looked, and, behold, a caravan of Ishmaelites was coming from Gilead, with their camels bearing spices and balm and myrrh. They were traveling to carry them down to Egypt.
ئینجا یەهودا بە براکانی گوت: «چ سوودێکی هەیە براکەی خۆمان بکوژین و خوێنەکەی بشارینەوە؟ 26
Judah said to his brothers, “What profit is it if we kill our brother and cover up his blood?
وەرن با بە ئیسماعیلییەکانی بفرۆشین و دەستی لێ نەدەین، چونکە برامانە و لە گۆشت و خوێنمانە.» براکانیشی بە قسەیان کرد. 27
Come, and let us sell him to the Ishmaelites and not lay our hands upon him. For he is our brother, our flesh.” His brothers listened to him.
کاتێک بازرگانە میدیانییەکان گەیشتن، براکانی یوسفیان لە ئەمباراوەکە هێنایە دەرەوە و بە بیست شاقل زیو بە ئیسماعیلییەکانیان فرۆشت. ئەوانیش یوسفیان بۆ میسر برد. 28
The Midianite merchants passed by. His brothers drew Joseph up and lifted him up out of the pit. They sold Joseph to the Ishmaelites for twenty pieces of silver. The Ishmaelites carried Joseph into Egypt.
ئینجا ڕەئوبێن گەڕایەوە لای ئەمباراوەکە و سەیری کرد یوسف لە ئەمباراوەکە نەبوو، ئیتر جلەکانی بەری خۆی دادڕی. 29
Reuben returned to the pit, and, behold, Joseph was not in the pit. He tore his clothes.
گەڕایەوە لای براکانی و گوتی: «کوڕەکە لەوێ نەماوە! من بۆ کوێ بچم؟» 30
He returned to his brothers and said, “The boy is not there! And I, where can I go?”
ئەوانیش گیسکێکیان سەربڕی و کەواکەی یوسفیان هێنا و لە خوێنیان هەڵکێشا. 31
They slaughtered a goat and then took Joseph's garment and dipped it into the blood.
ئینجا کەوا ڕەنگینەکەیان بۆ باوکیان هێنایەوە و گوتیان: «ئەمەمان دۆزیوەتەوە، لێی وردبەرەوە و بزانە کەوای کوڕەکەتە یان نا؟» 32
Then they brought it to their father and said, “We found this. Please see whether it is your son's clothing or not.”
ئەویش لێی ورد بووەوە و گوتی: «کەوای کوڕەکەمە! گیاندارێکی دڕندە خواردوویەتی، یوسفی پارچەپارچە کردووە.» 33
Jacob recognized it and said, “It is my son's clothing. A wild animal has devoured him. Joseph has certainly been torn to pieces.”
ئیتر یاقوب جلەکانی بەری خۆی دادڕی و جلوبەرگی گوشی پۆشی و ماوەیەکی زۆر شیوەنی بۆ کوڕەکەی گێڕا. 34
Jacob tore his garments and put sackcloth upon his loins. He mourned for his son many days.
ئینجا هەموو کوڕ و کچەکانی هەستان چوونە لای بۆ دڵدانەوەی، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە دڵی بدرێتەوە و گوتی: «بە لاواندنەوە دادەبەزمە لای کوڕەکەم بۆ ناو جیهانی مردووان.» ئیتر باوکی دایە پڕمەی گریان بۆی. (Sheol h7585) 35
All his sons and daughters rose up to comfort him, but he refused to be comforted. He said, “Indeed I will go down to Sheol mourning for my son.” His father wept for him. (Sheol h7585)
هەر لەو ماوەیەدا میدیانییەکان لە میسر یوسفیان فرۆشت بە پۆتی‌فەر، کە کاربەدەستی فیرعەون و سەرۆکی پاسەوانەکان بوو. 36
The Midianites sold him in Egypt to Potiphar, an officer of Pharaoh, the captain of the bodyguard.

< پەیدابوون 37 >