ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە. | 1 |
ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو، | 2 |
هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو. | 3 |
عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو. | 4 |
ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون. | 5 |
ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای. | 6 |
سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی. | 7 |
ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو. | 8 |
ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە: | 9 |
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن: ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ. | 10 |
کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز. | 11 |
تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون. | 12 |
کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. | 13 |
ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون: یەعوش، یەعلام و قۆرەح. | 14 |
ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن: کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ: میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز، | 15 |
میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون. | 16 |
کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ: میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. | 17 |
کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ: میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون. | 18 |
ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون. | 19 |
ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، | 20 |
دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم. | 21 |
کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو. | 22 |
کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. | 23 |
کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو. | 24 |
نەوەکانی عەنا: دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا. | 25 |
کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران. | 26 |
کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان. | 27 |
کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران. | 28 |
ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن: میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا، | 29 |
میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان. ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر. | 30 |
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات. | 31 |
بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو. | 32 |
کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 33 |
کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 34 |
کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو. | 35 |
کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 36 |
کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 37 |
کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە. | 38 |
کە بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو. | 39 |
ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، | 40 |
ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن، | 41 |
قەنەز، تێمان، میبسار، | 42 |
مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان. ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو. | 43 |