< پەیدابوون 36 >

ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە. 1
Hæ sunt autem generationes Esau, ipse est Edom.
ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو، 2
Esau accepit uxores de filiabus Chanaan: Ada filiam Elon Hethæi, et Oolibama filiam Anæ filiæ Sebeon Hevæi:
هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو. 3
Basemath quoque filiam Ismael sororem Nabaioth.
عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو. 4
Peperit autem Ada, Eliphaz: Basemath genuit Rahuel:
ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون. 5
Oolibama genuit Iehus et Ihelon et Core. hi filii Esau qui nati sunt ei in terra Chanaan.
ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای. 6
Tulit autem Esau uxores suas et filios et filias, et omnem animam domus suæ, et substantiam, et pecora, et cuncta quæ habere poterat in terra Chanaan: et abiit in alteram regionem, recessitque a fratre suo Iacob.
سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی. 7
Divites enim erant valde, et simul habitare non poterant: nec sustinebat eos terra peregrinationis eorum præ multitudine gregum.
ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو. 8
Habitavitque Esau in monte Seir, ipse est Edom.
ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە: 9
Hæ autem sunt generationes Esau patris Edom in monte Seir,
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن: ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ. 10
et hæc nomina filiorum eius: Eliphaz filius Ada uxoris Esau: Rahuel quoque filius Basemath uxoris eius.
کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز. 11
Fueruntque Eliphaz filii: Theman, Omar, Sepho, et Gatham, et Cenez.
تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون. 12
Erat autem Thamna, concubina Eliphaz filii Esau: quæ peperit ei Amalech. hi sunt filii Ada uxoris Esau.
کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. 13
Filii autem Rahuel: Nahath et Zara, Samma et Meza. hi filii Basemath uxoris Esau.
ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون: یەعوش، یەعلام و قۆرەح. 14
Isti quoque erant filii Oolibama filiæ Anæ filiæ Sebeon, uxoris Esau, quos genuit ei Iehus et Ihelon et Core.
ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن: کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ: میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز، 15
Hi duces filiorum Esau: Filii Eliphaz primogeniti Esau: dux Theman, dux Omra, dux Sepho, dux Cenez,
میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون. 16
dux Core, dux Gathan, dux Amalech. hi filii Eliphaz in terra Edom, et hi filii Ada.
کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ: میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. 17
Hi quoque filii Rahuel filii Esau: dux Nahath, dux Zara, dux Samma, dux Meza. hi autem duces Rahuel in terra Edom: isti filii Basemath uxoris Esau.
کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ: میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون. 18
Hi autem filii Oolibama uxoris Esau: dux Iehus, dux Ihelon, dux Core. hi duces Oolibama filiæ Anæ uxoris Esau.
ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون. 19
Isti sunt filii Esau, et hi duces eorum: ipse est Edom.
ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، 20
Isti sunt filii Seir Horræi, habitatores terræ: Lotan, et Sobal, et Sebeon, et Ana,
دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم. 21
et Dison, et Eser, et Disan. hi duces Horræi, filii Seir in Terra Edom.
کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو. 22
Facti sunt autem filii Lotan: Hori et Heman. erat autem soror Lotan, Thamna.
کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. 23
Et isti filii Sobal: Alvan et Manahat et Ebal, et Sepho et Onam.
کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو. 24
Et hi filii Sebeon: Aia et Ana. Iste est Ana qui invenit aquas calidas in solitudine, cum pasceret asinos Sebeon patris sui:
نەوەکانی عەنا: دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا. 25
habuitque filium Dison, et filiam Oolibama.
کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران. 26
Et isti filii Dison: Hamdan, et Eseban, et Iethram, et Charan.
کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان. 27
Hi quoque filii Eser: Balaan, et Zavan, et Acan.
کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران. 28
Habuit autem filios Disan: Hus, et Aram.
ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن: میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا، 29
Hi duces Horræorum: dux Lotan, dux Sobal, dux Sebeon, dux Ana,
میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان. ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر. 30
dux Dison, dux Eser, dux Disan: isti duces Horræorum qui imperaverunt in Terra Seir.
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات. 31
Reges autem qui regnaverunt in Terra Edom antequam haberent regem filii Israel, fuerunt hi:
بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو. 32
Bela filius Beor, nomenque urbis eius Denaba.
کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە. 33
Mortuus est autem Bela, et regnavit pro eo Iobab filius Zaræ de Bosra.
کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە. 34
Cumque mortuus esset Iobab, regnavit pro eo Husam de terra Themanorum.
کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو. 35
Hoc quoque mortuo, regnavit pro eo Adad filius Badad, qui percussit Madian in regione Moab: et nomen urbis eius Avith.
کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە. 36
Cumque mortuus esset Adad, regnavit pro eo Semla de Masreca.
کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. 37
Hoc quoque mortuo regnavit pro eo Saul de fluvio Rohoboth.
کە شائوول مرد، بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە. 38
Cumque et hic obiisset, successit in regnum Balanan filius Achobor.
کە بەعل‌حانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو. 39
Isto quoque mortuo regnavit pro eo Adar, nomenque urbis eius Phau: et appellabatur uxor eius Meetabel, filia Matred filiæ Mezaab.
ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، 40
Hæc ergo nomina ducum Esau in cognationibus, et locis, et vocabulis suis: dux Thamna, dux Alva, dux Ietheth,
ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن، 41
dux Oolibama, dux Ela, dux Phinon,
قەنەز، تێمان، میبسار، 42
dux Cenez, dux Theman, dux Mabsar,
مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان. ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو. 43
dux Magdiel, dux Hiram: hi duces Edom habitantes in terra imperii sui, ipse est Esau pater Idumæorum.

< پەیدابوون 36 >