< پەیدابوون 32 >

یاقوبیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و فریشتەکانی خودا بەرەوپیری هاتن. 1
Jacob went on his way and some angels of God came to meet him.
کاتێک یاقوب ئەوانی بینی، گوتی: «ئەمە لەشکری خودایە.» ئیتر ئەو شوێنەی ناو نا مەحەنەیم. 2
When he saw them he said, “This must be God's camp!” He named the place “Two Camps.”
یاقوب لەپێش خۆیەوە نێردراوی ناردە لای عیسۆی برای بۆ خاکی سێعیر لە وڵاتی ئەدۆم. 3
He sent messengers on ahead to meet his brother Esau who was living in the region of Seir in the country of Edom.
فەرمانی پێدان و گوتی: «ئاوا بە عیسۆی گەورەم ڕادەگەیەنن:”یاقوبی خزمەتکارت دەڵێت ئاوارەی لای لابان بووم و هەتا ئێستاش لەلای ئەو نیشتەجێ بووم. 4
He told them, “This is what you are to say to my lord Esau. Your servant Jacob sends you this message. I've been staying with Laban up till now,
بووشم بە خاوەنی گا و گوێدرێژ، مەڕ و بزن، خزمەتکار و کەنیزە. ئەوا ناردیشمە لای گەورەی خۆم هەتا پێی ڕابگەیەنم، بۆ ئەوەی لەبەرچاوی تۆ پەسەند بم.“» 5
and I have cattle and donkeys and sheep and goats, and male and female slaves. I've sent these messengers to explain this to you my lord, hoping you'll be pleased to see me.”
نێردراوەکان گەڕانەوە لای یاقوب و گوتیان: «چووینە لای عیسۆی برات. وا بە چوار سەد پیاوەوە دێت بۆ لات.» 6
The messengers returned to Jacob and told him, “Your brother Esau is coming to meet you with 400 armed men!”
بەمە یاقوب ترسێکی گەورەی لێ نیشت و پەرێشان بوو. ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون لەگەڵ مەڕ و مانگا و وشترەکان دابەشی کردن بۆ دوو لەشکر. 7
When Jacob heard this, he was absolutely terrified. He split all the people with him, along with the sheep, goats, cattle, and camels, into two groups,
گوتی: «ئەگەر عیسۆ هاتە سەر لەشکرێکیان و لێیدا، ئەوا لەشکرەکەی دیکە دەمێنێتەوە بۆ دەربازبوون.» 8
saying to himself, “If Esau comes and destroys one group, the other one can get away.”
ئینجا یاقوب لە خودا پاڕایەوە و گوتی: «ئەی خودای ئیبراهیم و ئیسحاقی باوکم، ئەو یەزدانەی کە پێی فەرمووم:”بگەڕێوە خاکی خۆت و بۆ لای کەسوکارەکەت، باش دەبم لەگەڵت.“ 9
Jacob prayed, “God of my grandfather Abraham, God of my father Isaac! Lord, you were the one who told me, ‘Return to your own country and your family home, and I will treat you well.’
من شایستەی ئەو هەمووە خۆشەویستییە نەگۆڕ و دڵسۆزییە نیم کە لەگەڵ خزمەتکارەکەی خۆتدا کردووتە. بە خۆم و گۆچانەکەمەوە لەم ڕووباری ئوردونە پەڕیمەوە، بەڵام ئێستا بوومەتە دوو لەشکر. 10
I don't deserve all the trustworthy love and faithfulness you have shown your servant. I crossed the Jordan years ago with just my walking stick, and now I have two large camps.
لە چنگی عیسۆی برام فریام بکەوە، چونکە دەترسم بێت و هێرش بکاتە سەر من و دایک و منداڵەکان. 11
Please save me from my brother; defend me from Esau! I'm terrified that he's coming to attack me, my wives, and my children.
بەڵام تۆ خۆت فەرمووت:”باش دەبم لەگەڵت و نەوەکەت وەک لمی دەریا لێ دەکەم، کە لەبەر زۆری لە ژماردن نەیێت.“» 12
You yourself told me, ‘I will definitely treat you well. I will make your descendants as numerous as the sand of the seashore—too many to count.’”
ئیتر ئەو شەوەی لەوێ بەسەربرد، لەوەشی لەگەڵ دەستی خۆیدا هێنابووی، ئەم دیارییانەی بۆ عیسۆی برای هەڵبژارد: 13
Jacob stayed the night there. Then he picked out animals as a gift to his brother Esau:
دوو سەد بزن و بیست تەگە، دوو سەد مەڕ و بیست بەران، 14
200 female goats, 20 male goats; 200 ewes, 20 rams;
سی وشتری مێی شیردەر بە بەچکەکانیانەوە، چل مانگا و دە گا لەگەڵ بیست ماکەر و دە نێرەکەر. 15
30 female camels with their young, 40 cows, 10 bulls; 20 female donkeys, 10 male donkeys.
هەموو ئەمانەی مێگەل مێگەل بە جیا دایە دەست خزمەتکارەکانی و پێی گوتن: «پێشم بکەون و بواریش بخەنە نێوان مێگەلەکانەوە.» 16
He put his servants in charge of each of the separate herds and told them, “Go on ahead of me, and keep a good distance between the herds.”
فەرمانیشی بەوەی یەکەمیان دا و گوتی: «ئەگەر عیسۆی برام پێت گەیشت و لێی پرسیت:”سەر بە کێیت و بۆ کوێ دەچیت، ئەوەی لەپێشتەوەیە هی کێیە؟“ 17
He gave these instructions to those with the first herd: “When my brother Esau meets you and asks, ‘Who is your master, and where are you going, and whose are these animals with you?’
دەڵێیت:”هی یاقوبی خزمەتکارتن. دیارییە و نێردراوە بۆ عیسۆی گەورەم، خۆی لەدوای ئێمەوە دێت.“» 18
you are to say to him, ‘Your servant Jacob sends these as a gift to my lord Esau, and he's following us.’”
هەروەها فەرمانی دا بە دووەمیان و سێیەمیان و هەموو ئەوانەی بەدوای مێگەل و گاگەلەکاندا دەڕۆیشتن، پێی گوتن: «ئێوەش کاتێک عیسۆتان بینی، هەمان شتی پێ بڵێن. 19
He gave the same instructions to those with the second and third and all the subsequent herds, telling them, “This what you are to say to Esau when he meets you.
هەروەها بیرتان نەچێت بڵێن:”یاقوبی خزمەتکارت لەدوای ئێمە دێت.“» یاقوب بیری کردەوە و گوتی: «بەم دیارییەی کە لەپێش خۆمەوە دەینێرم ئاشتی دەکەمەوە، دوای ئەمە ڕووبەڕووی دەبمەوە، بەڵکو قبوڵم بکات.» 20
You must also tell him, ‘Your servant Jacob is right behind us.’” Jacob said to himself, “Maybe by sending these gifts on ahead Esau won't be angry with me and when I meet him he'll be kind to me.”
ئیتر دیارییەکان پێش خۆی کەوتن، بەڵام خۆی ئەو شەوەی لە ئۆردوگاکە بەسەربرد. 21
So the gifts went on ahead while Jacob spent the night at the camp.
یاقوب ئەو شەوە هەستا و هەردوو ژنەکەی و هەردوو کەنیزەکەی و هەر یازدە کوڕەکەی هەڵگرت و لە تەنکاییەکەی ڕووباری یەبۆق پەڕییەوە. 22
He got up during the night and took his two wives and the two personal maids and his eleven sons and crossed the Jabbok River at the ford.
دوای ئەوەی کە ئەوانی لە جۆگەکە پەڕاندەوە، هەموو ئەوەشی کە هەیبوو ناردە ئەوبەرەوە. 23
After helping them cross he also sent over everything that belonged to him.
ئیتر یاقوب هەر خۆی مایەوە، پیاوێکیش هەتا بەرەبەیان زۆرانبازی لەگەڵ کرد. 24
But Jacob stayed there alone. A man came and wrestled with him until dawn.
کە بینی دەرەقەتی نایەت، لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانی دا و ڕانی یاقوب لە زۆرانبازیەکەدا لەجێ چوو. 25
When the man realized he couldn't beat Jacob, he hit Jacob's hip socket and put it out of joint as he wrestled with him.
ئینجا فەرمووی: «بەرمدە، وا بەرەبەیان دەرکەوت.» بەڵام یاقوب گوتی: «ئەگەر بەرەکەتدارم نەکەیت بەرت نادەم.» 26
Then the man said, “Let me go because it's almost dawn.” “I won't let you go unless you bless me,” Jacob replied.
پیاوەکە لێی پرسی: «ناوت چییە؟» یاقوب وەڵامی دایەوە: «یاقوب.» 27
“What's your name?” the man asked. “Jacob,” he replied.
ئینجا پیاوەکە پێی فەرموو: «لەمەودوا ئیتر ناوت بە یاقوب ناهێنرێت، بەڵکو بە ئیسرائیل، چونکە لەگەڵ خودا و مرۆڤدا تێکۆشایت و سەرکەوتیت.» 28
“Jacob will no longer be you name,” said the man. “Instead you will be called Israel, because you fought with God and with men and you won.”
یاقوبیش پێی گوت: «تکایە، ناوی خۆتم پێ بڵێ.» بەڵام ئەو فەرمووی: «بۆچی پرسیار لە ناوم دەکەیت؟» ئیتر لەوێ بەرەکەتداری کرد. 29
“Please tell me your name,” Jacob asked. “Why do you ask me my name?” the man replied. Then he blessed Jacob there.
ئیتر یاقوب ناوی لەو شوێنە نا پەنیێل، چونکە گوتی: «ڕوو بە ڕوو خودام بینی و گیانیشم دەرباز بوو.» 30
Jacob named the place Peniel, saying, “I saw God face to face and I'm still alive!”
کاتێک لە پەنیێل دەپەڕییەوە خۆری لێ هەڵهات، لەبەر ڕانی دەشەلی. 31
The sun came up as Jacob left Peniel, limping along because of his damaged hip.
هەر لەبەر ئەوەشە کە نەوەی ئیسرائیل هەتا ئەمڕۆش ئەو ماسوولکە ژێیە ناخۆن کە لەلای سەرەوەی ئێسکی ڕانە و گرژ دەبێتەوە، چونکە سەرەوەی ئێسکی ڕانی یاقوب، نزیک لەو ماسوولکە ژێیەی گرژ دەبێتەوە ئازاری پێ گەیشت. 32
(That's why, even today, Israelites don't eat the thigh tendon attached to the hip socket, because that's where the man hit Jacob's hip socket.)

< پەیدابوون 32 >