یاقوب گوێی لە کوڕەکانی لابان بوو کە دەیانگوت: «هەموو ئەوەی هی باوکمان بوو یاقوب بردی و لە ڕێگەی ماڵ و سامانی باوکمانەوە ئەم هەموو سامانەی پێکەوە نا.» | 1 |
روزی یعقوب شنید که پسران لابان میگفتند: «یعقوب همهٔ دارایی پدر ما را گرفته و از اموال پدر ماست که اینچنین ثروتمند شده است.» |
هەروەها یاقوب بینی کە هەڵسوکەوتی لابان بەرامبەری گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە. | 2 |
یعقوب بهزودی دریافت که رفتار لابان با وی مثل سابق دوستانه نیست. |
یەزدان بە یاقوبی فەرموو: «بگەڕێوە بۆ خاکی باوکانت و بۆ لای کەسوکارەکەت، منیش لەگەڵت دەبم.» | 3 |
در این موقع خداوند به یعقوب فرمود: «به سرزمین پدرانت و نزد خویشاوندانت بازگرد و من با تو خواهم بود.» |
یاقوبیش بەدوای ڕاحێل و لێئەدا ناردی کە بێن بۆ لای بۆ ئەو لەوەڕگایەی مەڕوماڵاتەکەی لێیە. | 4 |
پس یعقوب، برای راحیل و لیه پیغام فرستاد که به صحرا، جایی که گله او هست، بیایند تا با آنها صحبت کند. |
پێی گوتن: «دەبینم باوکتان بەرامبەر بە من گۆڕاوە و وەک جاران نەماوە، بەڵام خودای باوکم لەگەڵ من بووە. | 5 |
وقتی آمدند یعقوب به آنها گفت: «من متوجه شدهام که رفتار پدر شما با من مثل سابق دوستانه نیست، ولی خدای پدرم مرا ترک نکرده است. |
خۆتان دەزانن کە من بە هەموو توانامەوە خزمەتی باوکتانم کردووە، | 6 |
شما میدانید که با چه کوشش طاقت فرسایی به پدرتان خدمت کردهام، |
کەچی باوکتان هەڵیخەڵەتاندم و دە جار کرێیەکەی منی گۆڕی. بەڵام خودا ڕێی پێنەدا کە خراپەم لەگەڵ بکات. | 7 |
اما او بارها حق مرا پایمال کرده و مرا فریب داده است. ولی خدا نگذاشت او به من ضرری برساند؛ |
کاتێک دەیگوت:”بزنە خاڵدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خاڵداریان دەبوو. بەڵام کاتێک ڕای خۆی دەگۆڕی و دەیگوت:”بزنە خەتدارەکان کرێی تۆ دەبن،“ئەوا هەموو بزنەکان کاریلەی خەتداریان دەبوو. | 8 |
زیرا هر وقت پدرتان میگفت:”حیواناتِ خالدار از آن تو باشند،“تمامی گله برههای خالدار میآوردند و موقعی که از این فکر منصرف میشد و میگفت:”تمام خطدارها مال تو باشند،“آنگاه تمام گله برههای خطدار میزاییدند! |
خودا مەڕوماڵاتی باوکتانی برد و دایە من. | 9 |
بدین طریق خدا اموال پدر شما را گرفته و به من داده است. |
«لە کاتی پەڕینی ئاژەڵەکاندا خەونێکم دیت کە تێیدا چاوم هەڵبڕی و بینیم کە ئەو تەگانەی کە لە بزنەکان دەپەڕن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن. | 10 |
«هنگامی که فصل جفتگیری گله فرا رسید، در خواب دیدم قوچهایی که با میشها جفتگیری میکردند خطدار، خالدار و ابلق بودند. |
فریشتەی خوداش لە خەونەکە پێی فەرمووم:”یاقوب.“منیش گوتم:”ئەوەتام.“ | 11 |
آنگاه فرشتۀ خدا در خواب به من گفت:”یعقوب!“و من گفتم:”بله، امر بفرما!“ |
ئەویش فەرمووی:”چاو هەڵبڕە و بڕوانە، وا هەموو ئەو تەگانەی لەگەڵ بزنەکان جووت دەبن خەتدار و خاڵدار و بەڵەکن. هەموو ئەوەم بینیوە کە لابان بە تۆی کردووە. | 12 |
گفت:”ببین، تمام قوچهایی که با میشها جفتگیری میکنند خطدار، خالدار و ابلق هستند، زیرا از آنچه که لابان به تو کرده است آگاه هستم. |
من خودای بێتئێلم، ئەو شوێنەی تێیدا بەردێکت بە ستوونی ڕاگیر کرد و زەیتت بەسەریدا کرد، لەوێ نەزرت بۆ کردم. ئێستاش هەستە و لەم خاکە بڕۆ دەرەوە و بگەڕێوە بۆ خاکی لەدایکبوونەکەت.“» | 13 |
من همان خدایی هستم که در بیتئیل به تو ظاهر شدم، جایی که ستونی از سنگ بر پا نموده بر آن روغن ریختی و نذر کردی که مرا پیروی کنی. اکنون این دیار را ترک کن و به وطن خود بازگرد.“» |
ئینجا ڕاحێل و لێئە وەڵامیان دایەوە و پێیان گوت: «ئایا لە ماڵی باوکمان بەش و میراتمان هەیە؟ | 14 |
راحیل و لیه در جواب یعقوب گفتند: «در هر حال چیزی از ثروت پدرمان به ما نخواهد رسید، |
مەگەر لای ئەو بە بێگانە دانەنراوین؟ نە تەنها ئێمەی فرۆشت، بەڵکو ئەو پارەیەشی خوارد کە پێمان درابوو. | 15 |
زیرا او با ما مثل بیگانه رفتار کرده است. او ما را فروخته و پولی را که از این بابت دریافت داشته، تماماً تصاحب کرده است. |
هەموو ئەو سامانەی خودا لە باوکمانی برد بۆ ئێمە و منداڵەکانمانە. ئێستاش هەرچی خودا پێی فەرموویت بیکە.» | 16 |
ثروتی که خدا از اموال پدرمان به تو داده است، به ما و فرزندانمان تعلق دارد. پس آنچه خدا به تو فرموده است انجام بده.» |
ئیتر یاقوب هەستا و منداڵەکانی و ژنەکانی سواری وشترەکان کرد. | 17 |
روزی هنگامی که لابان برای چیدن پشم گلهٔ خود بیرون رفته بود، یعقوب بدون اینکه او را از قصد خود آگاه سازد، زنان و فرزندان خود را بر شترها سوار کرده، تمام گلهها و اموال خود را که در فَدّاناَرام فراهم آورده بود برداشت تا نزد پدرش اسحاق به زمین کنعان برود. پس با آنچه که داشت گریخت. او با خانواده از رود فرات عبور کرد و به سوی کوهستان جلعاد پیش رفت. (در ضمن راحیل بُتهای خاندان پدرش را دزدید و با خود برد.) |
هەموو مەڕوماڵات و ئەو شتانەی لە پەدان ئارام دەستی کەوتبوو دایە پێش خۆی و بەرەو خاکی کەنعان بۆ لای ئیسحاقی باوکی کەوتە ڕێ. | 18 |
کاتێک لابان بۆ بڕینەوەی مەڕەکانی چووبوو، ڕاحێل بتەکانی باوکی دزی. | 19 |
هەروەها یاقوبیش لابانی ئارامی هەڵخەڵەتاند، چونکە پێی ڕانەگەیاند کە ڕادەکات. | 20 |
ئیتر بە هەموو ئەو شتانەوە کە هەیبوو هەڵات، لە ڕووباری فورات پەڕییەوە و ڕووی کردە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد. | 21 |
ڕۆژی سێیەم بە لابان ڕاگەیەنرا کە یاقوب هەڵاتووە. | 22 |
سه روز بعد، به لابان خبر دادند که یعقوب فرار کرده است. |
ئەویش پیاوەکانی لەگەڵ خۆی برد و بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دوای کەوت، هەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد پێی گەیشتەوە. | 23 |
پس او چند نفر را با خود برداشت و با شتاب به تعقیب یعقوب پرداخت و پس از هفت روز در کوهستان جلعاد به او رسید. |
خودا لە شەودا هاتە خەونی لابانی ئارامی و پێی گوت: «وریا بە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.» | 24 |
همان شب، خدا در خواب بر لابان ظاهر شد و فرمود: «مراقب باش حرفی به یعقوب نزنی.» |
کاتێک لابان گەیشتە یاقوب، یاقوب لە چیاکە چادرەکەی هەڵدابوو، لابانیش لەگەڵ پیاوەکانی لە ناوچە شاخاوییەکانی گلعاد چادریان هەڵدا. | 25 |
یعقوب در کوهستانِ جلعاد خیمه زده بود که لابان با افرادش به او رسید. او نیز در آنجا خیمۀ خود را بر پا کرد. |
لابان بە یاقوبی گوت: «ئەمە چییە کردووتە؟ هەڵتخەڵەتاندووم و کچەکانی منیشت وەک ڕاپێچکراو داوەتە پێش خۆت. | 26 |
لابان از یعقوب پرسید: «چرا مرا فریب دادی و دختران مرا مانند اسیران جنگی برداشتی و رفتی؟ |
بۆچی بەدزییەوە ڕاتکرد و هەڵتخەڵەتاندم؟ بۆچی ئاگادارت نەکردمەوە بۆ ئەوەی بە شادی و گۆرانییەوە، بە دەف و بە قیسارەوە بەڕێت بکەم؟ | 27 |
چرا به من خبر ندادی تا جشنی برایتان بر پا کنم و با ساز و آواز شما را روانه سازم؟ |
تەنانەت ڕێگات پێنەدام کە نەوە و کچەکانم ماچ بکەم. تۆ ڕەفتارێکی گێلانەت کرد. | 28 |
لااقل میگذاشتی نوهها و دخترانم را ببوسم و با آنها خداحافظی کنم! کار احمقانهای کردی! |
لە دەسەڵاتمدایە خراپتان پێ بکەم، بەڵام خودای باوکتان دوێنێ پێی گوتم:”وریابە! نە بە چاک و نە بە خراپ هیچ بە یاقوب نەڵێیت.“ | 29 |
قدرت آن را دارم که به تو صدمه برسانم، ولی شبِ گذشته خدای پدرت بر من ظاهر شده، گفت:”مراقب باش حرفی به یعقوب نزنی.“ |
ئێستاش وا ڕۆیشتی، چونکە تامەزرۆی ماڵی باوکتی، بەڵام بۆچی بتەکانی منت دزی؟» | 30 |
از همهٔ اینها گذشته، تو که میخواستی بروی و اینقدر آرزو داشتی که به زادگاه خویش بازگردی، دیگر چرا بُتهای مرا دزدیدی؟» |
یاقوبیش وەڵامی دایەوە و بە لابانی گوت: «ترسام نەوەک بە زۆرەملێ کچەکانتم لێ بستێنیتەوە. | 31 |
یعقوب در جواب وی گفت: «علّت فرار پنهانی من این بود که میترسیدم به زور دخترهایت را از من پس بگیری. |
بەڵام ئەوەی کە بتەکانتی لەلا دەبینیتەوە، نابێت بژیێت. لەبەردەم کەسوکاریشماندا ببینە چی تۆم لەلایە، بیبە بۆ خۆت.» بەڵام یاقوب نەیدەزانی کە ڕاحێل بتەکانی دزیوە. | 32 |
اما در مورد بُتهایت، هر که از ما آنها را دزدیده باشد، کُشته شود. اگر از مال خودت چیزی در اینجا پیدا کردی، در حضور این مردان قسم میخورم آن را بدون چون و چرا به تو پس بدهم.» (یعقوب نمیدانست که راحیل بُتها را با خود آورده است.) |
ئیتر لابان چووە ناو هەر یەک لە چادرەکانی یاقوب و لێئە و هەردوو کەنیزەکەوە، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە. ئینجا لە چادرەکەی لێئە هاتە دەرەوە و چووە ناو چادرەکەی ڕاحێل. | 33 |
لابان به جستجو پرداخت. اول خیمهٔ یعقوب، بعد خیمهٔ لیه و سپس خیمهٔ کنیزان یعقوب را جستجو کرد، ولی بُتها را نیافت. سرانجام به خیمهٔ راحیل رفت. |
ڕاحێل بتەکانی بردبوو و خستبوویە ناو کورتانی وشترەکەوە و لەسەریان دانیشتبوو. لابان بە تەواوی ناو چادرەکەی پشکنی، بەڵام هیچی نەدۆزییەوە. | 34 |
راحیل که بُتها را دزدیده بود، آنها را زیر جهاز شتر پنهان نموده، روی آن نشسته بود! پس با این که لابان با دقت داخل خیمه را جستجو کرد چیزی پیدا نکرد. |
ڕاحێل بە باوکی گوت: «گەورەم، تووڕە مەبە کە ناتوانم لەبەردەمت هەستم، چونکە خوێنلێچوونی ژنان و سووڕی مانگانەم هەیە.» ئەویش پشکنینی خۆی کرد، بەڵام بتەکانی نەدۆزییەوە. | 35 |
راحیل به پدرش گفت: «پدر، از این که نمیتوانم در حضور تو بایستم مرا ببخش، چون عادت زنان بر من است.» |
یاقوب تووڕە بوو، بۆیە بەگژ لاباندا چوو و پێی گوت: «تاوانم چییە؟ چ گوناهێکم کردووە کە ئاوا گڕت گرت و بەدوامدا هاتیت؟ | 36 |
یعقوب دیگر طاقت نیاورد و با عصبانیت به لابان گفت: «چه جرمی مرتکب شدهام که مرا اینچنین تعقیب کردی؟ |
ئەوا هەموو شتەکانم گەڕایت، چ شتێکی ماڵەکەی خۆتت تێدا دۆزییەوە؟ ئا لێرە بیخەرە بەردەم پیاوەکانم و پیاوەکانت، با ئەوان دادوەری نێوان هەردووکمان بکەن. | 37 |
حال که تمام اموالم را تفتیش کردی، چه چیزی یافتی؟ اگر از مال خود چیزی یافتهای آن را پیش همهٔ مردان خودت و مردان من بیاور تا آنها ببینند و قضاوت کنند که از آن کیست! |
«ئەوە بیست ساڵە من لەگەڵ تۆم، نە مەڕەکانت بەریان خست، نە بزنەکانیشت، نە منیش لە بەرانی مێگەلەکەی تۆم خوارد. | 38 |
در این بیست سال که نزد تو بودهام و از گلهٔ تو مراقبت نمودهام، حتی یکی از بچههای حیواناتت تلف نشد و هرگز یکی از آنها را نخوردم. |
ئەوانەی دەبوونە نێچیری ئاژەڵ بۆم نەدەهێنایتەوە، بەڵکو لەسەر من دەکەوتن. لە منت داوا دەکردەوە، ئەگەر بە ڕۆژ بدزرابوونایە یان بە شەو. | 39 |
اگر حیوان درندهای به یکی از آنها حمله میکرد و آن را میکشت، حتی بدون این که به تو بگویم، تاوانش را میدادم. اگر گوسفندی از گله در روز یا در شب دزدیده میشد، مرا مجبور میکردی پولش را بدهم. |
بە ڕۆژ گەرما دەیخواردم و بە شەویش سەرما. خەویش لە چاوم بڕابوو. | 40 |
در گرمای سوزان روز و سرمای شدید شب، بدون این که خواب به چشمانم راه دهم، برای تو کار کردم. |
ئەوا بیست ساڵە لە ماڵەکەی تۆم، چواردە ساڵ لەبری دوو کچەکەت خزمەتم بۆ کردیت و شەش ساڵیش لەبری مەڕەکانت، دە جاریش کرێیەکەی منت گۆڕی. | 41 |
آری، بیست سال تمام برای تو زحمت کشیدم، چهارده سال به خاطر دو دخترت و شش سال برای به دست آوردن این گلهای که دارم! تو بارها حق مرا پایمال کردی. |
ئەگەر خوداکەی باوکم، خودای ئیبراهیم و ئەوەی ئیسحاق لێی دەترسا لەگەڵ من نەبووایە، ئەوا بە دڵنیاییەوە بە دەستی بەتاڵ بەڕێت دەکردم. بەڵام خودا ڕوانییە ڕەنجکێشیم و ماندووبوونی دەستم، دوێنێ شەو سەرزەنشتی کردیت.» | 42 |
اگر رحمت خدای جدم ابراهیم و هیبت خدای پدرم اسحاق با من نمیبود، اکنون مرا تهیدست روانه میکردی. ولی خدا مصیبت و زحمات مرا دیده و به همین سبب دیشب بر تو ظاهر شده است.» |
لابانیش وەڵامی یاقوبی دایەوە و گوتی: «کچەکان کچی خۆمن و منداڵەکانیشیان منداڵی خۆمن، مەڕەکانیش مەڕی خۆمن، هەرچییەکیش تۆ دەیبینیت هی منە. بەڵام ئەمڕۆ چی بکەم لە کچەکانم و لەو منداڵانەی بوویانە؟ | 43 |
لابان گفت: «زنان تو، دختران من و فرزندانت، فرزندان من و گلهها و هر آنچه که داری از آن من است. پس امروز چگونه میتوانم به دختران و نوههایم ضرر برسانم؟ |
ئێستاش وەرە با من و تۆ پەیمانێک ببەستین تاکو ببێتە شایەتییەک لەنێوانماندا.» | 44 |
حال بیا با هم عهد ببندیم و از این پس طبق آن عمل کنیم.» |
یاقوبیش بەردێکی هێنا و بە ستوونی داینا. | 45 |
پس یعقوب سنگی برداشت و آن را به عنوان نشانهٔ عهد، به صورت ستونی بر پا کرد |
ئینجا یاقوب بە پیاوەکانی خۆی گوت: «بەرد کۆبکەنەوە.» ئەوانیش بەردیان هێنا و کەڵەکەیان کرد و لە تەنیشت کەڵەکە بەردەکە نانیان خوارد. | 46 |
و به همراهان خود گفت که سنگها گرد آورند و آنها را به صورت تودهای بر پا کنند. آنگاه یعقوب و لابان با هم در پای تودهٔ سنگها غذا خوردند. |
لابان ئەوێی ناونا «یەگەر ساهەدوتا»، یاقوبیش ناوی لێنا گەلعید. | 47 |
آنها آن تودهٔ سنگها را «تودهٔ شهادت» نامیدند که به زبان لابان یجرسهدوتا و به زبان یعقوب جَلعید خوانده میشد. لابان گفت: «اگر یکی از ما شرایط این عهد را رعایت نکند، این سنگها علیه او شهادت خواهند داد.» |
لابان گوتی: «ئەمڕۆ ئەم کۆمەڵە بەردە شایەتی نێوان من و تۆن.» بۆیە ناونرا گەلعید. | 48 |
هەروەها ناویش نرا میچپا، چونکە لابان گوتی: «با یەزدان چاودێری نێوان من و تۆ بکات، کاتێک لەبەرچاوی یەکتر ون دەبین. | 49 |
همچنین آن تودۀ سنگها را مِصفَه (یعنی «برج دیدبانی») نام نهادند، چون لابان گفت: «وقتی که ما از یکدیگر دور هستیم، خداوند بر ما دیدبانی کند. |
ئەگەر بەدڕەفتاری لەگەڵ کچەکانم بکەیت یان ژنیان بەسەربهێنیت، هەرچەندە کەسمان لەگەڵ نییە، بەڵام خودا شایەتی نێوان من و تۆیە.» | 50 |
اگر تو با دخترانم با خشونت رفتار کنی یا زنان دیگری بگیری، من نخواهم فهمید، ولی خدا آن را خواهد دید.» |
هەروەها لابان بە یاقوبی گوت: «تەماشای ئەم کۆمەڵە بەرد و ستوونە بکە کە لەنێوان خۆم و خۆت دامنا. | 51 |
لابان افزود: «این توده و این ستون را ببین که آن را میان ما برپا داشتهام. |
ئەم کەڵەکە بەرد و ستوونە شایەتن کە من لەم کەڵەکە بەردە تێناپەڕم بۆ ئەوەی خراپەت لەگەڵ بکەم، تۆش لەم کەڵەکە بەرد و ستوونە تێناپەڕیت بۆ ئەوەی خراپەم لەگەڵ بکەیت. | 52 |
اینها شاهد عهد ما خواهند بود. هیچیک از ما نباید به قصد حمله به دیگری از این توده بگذرد. |
با خودای ئیبراهیم و ناحۆر و باوکیان دادوەری لەنێوانمان بکات.» ئیتر یاقوب بە ناوی ئەو خودایە سوێندی خوارد کە ئیسحاقی باوکی لێی دەترسا. | 53 |
خدای جد ما ابراهیم و خدای جد ما ناحور میان ما داوری کند.» سپس یعقوب به هیبت خدای پدرش اسحاق قسم یاد نمود که این عهد را نگه دارد. |
ئینجا یاقوب لەو ناوچە شاخاوییەدا قوربانی سەربڕی و کەسوکاری بانگهێشتی نانخواردن کرد. ئەوانیش نانیان خوارد و لە کێوەکە شەویان بەسەربرد. | 54 |
آنگاه یعقوب در همان کوهستان برای خداوند قربانی کرد و همراهانش را به مهمانی دعوت نموده، با ایشان غذا خورد و همگی شب را در آنجا به سر بردند. |
لابان بەرەبەیان لە خەو هەستا و کچەزاکانی و کچەکانی ماچکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کردن. ئیتر لابان بەرەو شوێنی خۆی گەڕایەوە. | 55 |
لابان صبح زود برخاسته، دختران و نوههایش را بوسید و آنها را برکت داد و به خانهٔ خویش مراجعت نمود. |