< پەیدابوون 3 >
مار لە هەموو ئاژەڵی کێوی سەر زەوی، ئەوانەی یەزدانی پەروەردگار دروستی کردبوون زۆرزانتر و تەڵەکەبازتر بوو. بە ئافرەتەکەی گوت: «ئایا ڕاستە خودا فەرموویەتی:”بۆتان نییە لە هیچ درەختێکی باخچەکە بخۆن؟“» | 1 |
Og Slangen var træskere end alle vilde Dyr paa Marken, hvilke Gud Herren havde gjort; og den sagde til Kvinden: Mon Gud skulde have sagt: I maa ikke æde af hvert Træ i Haven?
ئافرەتەکەش بە مارەکەی گوت: «بۆمان هەیە لە بەری درەختەکانی باخچەکە بخۆین، | 2 |
Da sagde Kvinden til Slangen: Vi maa æde af Havens Træers Frugt;
بەڵام خودا فەرمووی:”بۆتان نییە لە بەری ئەو درەختە بخۆن، کە لەناوەڕاستی باخچەکەیە، هەروەها بۆتان نییە دەستی لێ بدەن، ئەگینا دەمرن.“» | 3 |
men om det Træs Frugt, som er midt i Haven, sagde Gud: Æder ikke deraf og rører ikke derved, at I ikke skulle dø.
مارەکە بە ئافرەتەکەی گوت: «نا بەڕاستی نامرن، | 4 |
Da sagde Slangen til Kvinden: I skulle ikke dø Døden;
چونکە خودا دەزانێت ئەو ڕۆژەی کە دەیخۆن چاوتان دەکرێتەوە و ئیتر وەک خوداتان لێدێت و چاکە و خراپە دەزانن.» | 5 |
men Gud ved, at hvilken Dag I æde deraf, da skulle eders Øjne oplades, og I skulle blive ligesom Gud og kende godt og ondt.
کاتێک ئافرەتەکە بینی بەری درەختەکە بۆ خواردن باشە، چاو ئارەزووی دەکات و وای لێ دەکات دانا بێت، لە بەرەکەی کردەوە و خواردی، دایە مێردەکەشی کە لەگەڵی بوو، ئەویش خواردی. | 6 |
Og Kvinden saa, at Træet var godt at æde af, og at det var lysteligt at se til og et ønskeligt Træ til at faa Forstand af, og hun tog af dets Frugt og aad; og hun gav ogsaa sin Mand med sig, og han aad.
پاشان هەردووکیان چاویان کرایەوە و زانییان کە ڕووتن، ئیتر گەڵای هەنجیریان لێک دووری و پۆشاکیان بۆ خۆیان دروستکرد. | 7 |
Da oplodes begges Øjne, og de kendte, at de vare nøgne, og de hæftede Figenblade sammen og gjorde sig Bælter.
ئینجا پیاوەکە و ژنەکەی گوێیان لە دەنگی یەزدانی پەروەردگار بوو کە لە کاتی هەڵکردنی شنەبای ڕۆژدا لە باخچەکەدا هاتوچۆی دەکرد، ئەوانیش لەنێو درەختەکانی باخچەکە خۆیان لە یەزدانی پەروەردگاریان شاردەوە. | 8 |
Og de hørte Gud Herrens Røst, som gik i Haven, der Dagen blev sval; da skjulte Adam og hans Hustru sig for Gud Herrens Ansigt iblandt Træerne i Haven.
بەڵام یەزدانی پەروەردگاریش پیاوەکەی بانگ کرد و فەرمووی: «لەکوێیت؟» | 9 |
Og Gud Herren kaldte ad Adam og sagde til ham: Hvor er du?
ئەویش وەڵامی دایەوە: «لە باخچەکە گوێم لە دەنگت بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ڕووت بووم، ترسام؛ ئیتر خۆمم شاردەوە.» | 10 |
Og han sagde: Jeg hørte din Røst i Haven og frygtede; thi jeg var nøgen, og jeg skjulte mig.
ئەویش فەرمووی: «کێ بە تۆی گوت کە ڕووتیت؟ لەو درەختەت نەخواردبێت کە فەرمانم پێ کردبوویت لێی نەخۆیت؟» | 11 |
Og han sagde: Hvo gav dig til Kende, at du var nøgen? har du ædet af det Træ, om hvilket jeg bød dig, at du skulde ikke æde deraf?
پیاوەکەش گوتی: «ئەو ئافرەتەی پێت دام لەگەڵم بێت، ئەو لە بەری ئەو درەختەی پێدام، منیش خواردم.» | 12 |
Og Adam sagde: Kvinden, som du gav til at være hos mig, hun gav mig af Træet, og jeg aad.
ئینجا یەزدانی پەروەردگار بە ئافرەتەکەی فەرموو: «ئەمە چییە تۆ کردووتە؟» ئافرەتەکەش گوتی: «مارەکە فریوی دام و منیش خواردم.» | 13 |
Da sagde Gud Herren til Kvinden: Hvi har du gjort dette? Og Kvinden sagde: Slangen forførte mig, og jeg aad.
یەزدانی پەروەردگار بە مارەکەی فەرموو: «لەبەر ئەوەی ئەمەت کرد، «تۆ لە هەموو ئاژەڵێکی ماڵی و کێوی نەفرەتلێکراوتر دەبیت. هەموو تەمەنیشت لەسەر سکت دەخشێیت و خۆڵ دەخۆیت. | 14 |
Da sagde Gud Herren til Slangen: Efterdi du gjorde dette, da vær forbandet fremfor alt Kvæget og fremfor alle vilde Dyr paa Marken; du skal gaa paa din Bug og æde Støv alle dit Livs Dage.
دوژمنایەتیش دەخەمە نێوان تۆ و ئافرەتەکە، نێوان نەوەی تۆ و نەوەی ئەوەوە. نەوەی ئەو سەرت پان دەکاتەوە و تۆش پاژنەی پێی دەکوتیت.» | 15 |
Og jeg vil sætte Fjendskab imellem dig og imellem Kvinden og imellem din Sæd og imellem hendes Sæd; den skal sønderknuse dit Hoved, men du skal sønderknuse hans Hæl.
بە ئافرەتەکەشی فەرموو: «ئازاری سکپڕیت زۆر زیاتر دەکەم، بە ژانەوە منداڵت دەبێت. ئارەزووت بۆ پیاوەکەت دەبێت و ئەویش بەسەرتدا زاڵ دەبێت.» | 16 |
Til Kvinden sagde han: Jeg vil meget mangfoldiggøre din Kummer og din Undfangelse, med Smerte skal du føde Børn; og din Attraa skal være til din Mand, men han skal herske over dig.
ئینجا بە پیاوەکەشی فەرموو: «لەبەر ئەوەی تۆش گوێت لە ژنەکەت گرت و لەو درەختەت خوارد کە فەرمانم پێ کردبوویت،”نابێت لێی بخۆیت،“«ئەوا زەویش بەهۆی تۆوە نەفرەت لێکراوە. بە ڕەنجکێشانیش هەموو ڕۆژانی ژیانت لێی دەخۆیت. | 17 |
Og til Adam sagde han: Efterdi du lød din Hustrus Røst og aad af det Træ, om hvilket jeg bød dig og sagde: Du skal ikke æde deraf, da være Jorden forbandet for din Skyld, med Kummer skal du æde deraf alle dit Livs Dage.
دڕکوداڵت بۆ بەرهەم دێنێت و ڕووەکی کێڵگە دەخۆیت. | 18 |
Og den skal bære dig Torn og Tidsel, og du skal æde Urter paa Marken.
بە ئارەقەی ناوچەوانت نان دەخۆیت، هەتا دەگەڕێیتەوە بۆ زەوی، کە لێیەوە وەرگیراویت، لەبەر ئەوەی تۆ خۆڵیت و بۆ خۆڵیش دەگەڕێیتەوە.» | 19 |
I dit Ansigts Sved skal du æde dit Brød, indtil du bliver til Jord igen, thi deraf er du tagen; thi du er Støv, og du skal blive til Støv igen.
ئادەم ناوی ژنەکەی نا حەوا، چونکە دەبێتە دایکی هەموو زیندووان. | 20 |
Og Adam kaldte sin Hustrus Navn Eva, thi hun er bleven alle levendes Moder.
یەزدانی پەروەردگار بۆ ئادەم و ژنەکەی جلی لە پێست دروستکرد و لەبەری کردن. | 21 |
Og Gud Herren gjorde Adam og hans Hustru Kjortler af Skind og iførte dem.
ئینجا یەزدانی پەروەردگار فەرمووی: «ئێستا مرۆڤ بووە بە یەکێکی وەک خۆمان، چاکە و خراپە دەزانێت، ئێستاش ڕێگەی پێ نادرێت دەستی درێژ بکات و لە درەختی ژیانیش بکاتەوە و بیخوات و بۆ هەتاهەتایە بژیێت.» | 22 |
Og Gud Herren sagde: Se, Adam er bleven som en af os til at kende godt og ondt; men nu, paa det han ikke skal udrække sin Haand og tage ogsaa af Livsens Træ og æde og leve evindeligen:
ئیتر یەزدانی پەروەردگار لە باخچەی عەدەن دەریکرد، بۆ ئەوەی لەو زەوییە ئیش بکات کە لێوەی وەرگیراوە. | 23 |
da forviste Gud Herren ham af Edens Have til at dyrke Jorden, som han var tagen af.
دوای ئەوەی مرۆڤی دەرکرد، بۆ پاسەوانی ڕێگای درەختی ژیان لە دیوی ڕۆژهەڵاتی باخچەی عەدەن کەڕوبەکانی دانا، لەگەڵ شمشێری گڕدار کە بە هەموو لایەکدا دەسووڕایەوە. | 24 |
Og han drev Mennesket ud og satte Keruber Østen for Edens Have med et blinkende Sværd, som vendte sig hid og did, til at vogte Vejen til Livsens Træ.