< پەیدابوون 28 >

ئیسحاق یاقوبی بانگکرد و داوای بەرەکەتی بۆ کرد. ئینجا فەرمانی پێدا و پێی گوت: «لەگەڵ کچی کەنعانییەکان هاوسەرگیری مەکە. 1
Isaac called for Jacob and blessed him. “Don't marry a Canaanite woman,” he ordered him.
هەستە بڕۆ بۆ پەدان ئارام بۆ ماڵی بتوئێلی باوکی دایکت، لەوێ لە کچەکانی لابانی برای دایکت ژنێک بۆ خۆت بخوازە. 2
“Leave right away and go to Paddan-aram, to the home of Bethuel, your mother's father. Find yourself a wife there—a daughter of Laban, your mother's brother.
با خودای هەرە بەتوانا بەرەکەتدار و بەردار و زۆرت بکات، هەتا دەبیتە کۆمەڵێک گەل. 3
God Almighty bless you and may your descendants be so numerous that you become the ancestor of many nations.
با خودا بەرەکەتی ئیبراهیم بە خۆت و نەوەکانت بدات، تاکو ببیتە میراتگری ئەو خاکەی کە خودا دابوویە ئیبراهیم و ئێستا تۆ وەکو بێگانە لەسەری دەژیت.» 4
May he grant you and your descendants the same blessing he gave to Abraham, so that you may take over the land where you now live as a foreigner, the land God gave to Abraham.”
ئیتر ئیسحاق یاقوبی نارد، ئەویش چوو بۆ پەدان ئارام بۆ لای لابانی کوڕی بتوئێلی ئارامی، برای ڕڤقەی دایکی یاقوب و عیسۆ. 5
So Isaac sent Jacob on his way. He traveled to Paddan-aram, to Laban, son of Bethuel the Aramean. Laban was the brother of Rebekah, the mother of Jacob and Esau.
عیسۆ بۆی دەرکەوت کە ئیسحاق داوای بەرەکەتی بۆ یاقوب کردووە و ناردوویەتی بۆ پەدان ئارام تاکو لەوێ ژن بهێنێت، ئینجا کاتێک داوای بەرەکەتی بۆ کردووە، فەرمانی پێداوە و گوتوویەتی: «لە کچانی کەنعان ژن نەخوازیت،» 6
Esau found out that Isaac had blessed Jacob and had sent him to Paddan-aram to find a wife there, and that when he blessed him he ordered him, “Don't marry a Canaanite woman.”
ئیتر یاقوبیش گوێڕایەڵی دایک و باوکی بووە و چووە بۆ پەدان ئارام. 7
He also discovered that Jacob had done what his father and mother told him and had left for Paddan-aram.
کاتێک کە عیسۆ زانی کچە کەنعانییەکان جێی پەسەندی ئیسحاقی باوکی نین و لەلای ئەو خراپن، 8
This made Esau realize how much his father disliked Canaanite women.
چوو بۆ لای ئیسماعیل و ماحەلەتی خوشکی نەبایۆت و کچی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی بەسەر ژنەکانی دیکەیدا خواست. 9
So he went to Ishmael's family and married an additional wife—Mahalath, the daughter of Ishmael, Abraham's son, the sister of Nebaioth.
یاقوب بیری شابەعی بەجێهێشت و بەرەو حەڕان ڕۆیشت. 10
In the meantime Jacob had set off from Beersheba on his way to Haran.
ئیتر ڕێی کەوتە شوێنێک و لەبەر خۆرئاوابوون لەوێ مایەوە. ئینجا بەردێکی لە بەردەکانی ئەو شوێنە هێنا و خستییە ژێر سەری و ڕاکشا. 11
He arrived after sunset at a particular place and stopped there for the night. He picked up a stone, put it under his head, lay down and went to sleep.
یاقوب خەونێکی بینی کە تێیدا پێپلیکانەیەک لەسەر زەوی ڕاگیراوە کە سەری لە ئاسمان دەدات و فریشتەکانی خودا پێیدا سەردەکەون و دێنە خوارەوە. 12
He dreamed he saw a stairway that started on earth, and the top reached all the way into heaven. He saw God's angels going up and down on it.
وا یەزدان وەستاوە و دەفەرموێت: «من یەزدانم، خودای ئیبراهیمی باوکت و خودای ئیسحاق. ئەو خاکەی لەسەری ڕاکشاویت دەیدەمە خۆت و نەوەکانت. 13
Then he saw the Lord standing over him, who said, “I am the Lord, the God of your father Abraham, and the God of Isaac. I'm giving you and your descendants the land you're lying on.
نەوەکەت وەک خۆڵی زەوی دەبێت، بەرەو ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوور بڵاو دەبیتەوە. هەموو هۆزەکانی زەویش لە ڕێگەی تۆ و نەوەی تۆوە بەرەکەتدار دەبن. 14
Your descendants will be as numerous as the dust of the earth, and will spread out west and east, and north and south. Everyone on earth will be blessed by your descendants.
من لەگەڵتدام و بۆ هەر لایەک بچیت دەتپارێزم، دەشتگەڕێنمەوە بۆ ئەم خاکە، چونکە وازت لێ ناهێنم هەتا ئەوە ئەنجام نەدەم کە پێم فەرموویت.» 15
Listen! I am with you and will take care of you wherever you go. I will bring you back to this country. I won't leave you because I'm going to do what I've promised you.”
کاتێک یاقوب خەبەری بووەوە، گوتی: «بێگومان یەزدان لەم شوێنەیە، منیش نەمزانی!» 16
When Jacob woke up he said to himself, “The Lord is right here, in this place, and I didn't realize it!”
ترسیش دایگرت و گوتی: «ئەم شوێنە چەند ترسناکە! ئەمە هیچی دیکە نییە ماڵی خودا نەبێت، ئێرەش دەروازەی ئاسمانە.» 17
He became frightened and said, “This is a scary place! It must be the house of God and the entrance to heaven.”
یاقوب بەیانی زوو لە خەو هەستا و ئەو بەردەی هێنا کە لەژێر سەری خۆی داینابوو بە ستوونی ڕاگیری کرد و زەیتی بەسەردا کرد. 18
When Jacob got up in the morning he took the stone he'd put under his head and set it upright as a stone pillar and poured some olive oil on it.
ئەو شوێنەشی ناونا بێت‌ئێل، هەرچەندە پێشتر شارەکە ناوی لوز بوو. 19
He named the place “Bethel,” (previously it was called Luz).
یاقوب نەزرێکی کرد و گوتی: «ئەگەر خودا لەگەڵ من بێت و لەم ڕێگایە بمپارێزێت کە پێیدا دەڕۆم و نانی دامێ بیخۆم و جلوبەرگیش بیپۆشم، 20
Jacob also made a solemn promise, saying, “God, if you will be with me, and take care of me on my journey, and give me food to eat and clothes to wear
بە سەلامەتیش گەڕامەوە لای ماڵی باوکم، ئەوا یەزدان دەبێتە خودای من. 21
so I can return safely to my father's home, then you Lord will be my God.
ئەم بەردەش کە بە ستوونی ڕاگیرم کردووە، دەبێتە ماڵی خودا و هەرچییەکیشم پێ ببەخشیت ئەوا دەیەکی لێ دەبەخشم.» 22
This stone pillar that I've set up will be the house of God, and I will give you one tenth of all you give me.”

< پەیدابوون 28 >