< پەیدابوون 25 >

ئیبراهیم ژنێکی دیکەی هێنا کە ناوی قەتورە بوو. 1
Now Abraham had taken another wife, named Keturah,
لەویش زیمران، یۆقشان، مەدان، میدیان، یەشباق و شوەحی بوو. 2
and she bore him Zimran, Jokshan, Medan, Midian, Ishbak, and Shuah.
یۆقشان باوکی شەبا و دیدان بوو. وەچەکانی دیدانیش، ئەشووری و لەتوشی و لەئومییەکان بوون. 3
Jokshan was the father of Sheba and Dedan. And the sons of Dedan were the Asshurites, the Letushites, and the Leummites.
کوڕەکانی میدیانیش عێفا، عێفەر، حەنۆک، ئەبیداع و ئەلداعە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی قەتورە بوون. 4
The sons of Midian were Ephah, Epher, Hanoch, Abida, and Eldaah. All these were descendants of Keturah.
ئیبراهیم هەرچی ماڵوموڵکی هەبوو دایە ئیسحاق، 5
Abraham left everything he owned to Isaac.
بەڵام کاتێک هێشتا لە ژیاندا بوو، دیاری بەو کوڕانەی دا کە لە کەنیزەکانی بوون و بەرەو خاکی ڕۆژهەڵات ناردنی، دوور لە ئیسحاقی کوڕی. 6
But while he was still alive, Abraham gave gifts to the sons of his concubines and sent them away from his son Isaac to the land of the east.
ئیبراهیم سەد و حەفتا و پێنج ساڵ ژیا. 7
Abraham lived a total of 175 years.
ئینجا ئیبراهیم لە تەمەنێکی باشی پیریدا، دواهەناسەی دا و مرد، پیرەمێردێکی تێر لە ژیان خواردوو، ئیتر چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. 8
And at a ripe old age he breathed his last and died, old and contented, and was gathered to his people.
هەردوو کوڕەکەشی، ئیسحاق و ئیسماعیل، باوکیان لە ئەشکەوتەکەی مەخپێلە کە بەرامبەر مەمرێیە و لە کێڵگەکەی عەفرۆنی کوڕی چۆحەری حیتیدایە، بە خاک سپارد. 9
His sons Isaac and Ishmael buried him in the cave of Machpelah near Mamre, in the field of Ephron son of Zohar the Hittite.
ئیبراهیم ئەو کێڵگەیەی لە حیتییەکان کڕیبوو. لەوێ ئیبراهیم لەگەڵ سارای ژنی بە خاک سپێردرا. 10
This was the field that Abraham had bought from the Hittites. Abraham was buried there with his wife Sarah.
دوای مردنی ئیبراهیم، خودا ئیسحاقی کوڕی بەرەکەتدار کرد. ئیسحاقیش لەلای بیری لەحەی ڕۆئییەوە نیشتەجێ بوو. 11
After Abraham’s death, God blessed his son Isaac, who lived near Beer-lahai-roi.
ئەمانەش نەوەکانی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمن کە هاجەری میسری، کەنیزەکەی سارا، بۆ ئیبراهیمی بوو. 12
This is the account of Abraham’s son Ishmael, whom Hagar the Egyptian, Sarah’s maidservant, bore to Abraham.
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی ئیسماعیلن، ناویان بەپێی لەدایکبوونیان: نەبایۆت کە نۆبەرەی ئیسماعیل بوو، هەروەها قێدار، ئەدبەئێل، میبسام، 13
These are the names of the sons of Ishmael in the order of their birth: Nebaioth the firstborn of Ishmael, then Kedar, Adbeel, Mibsam,
میشماع، دوما، مەسسا، 14
Mishma, Dumah, Massa,
حەدەد، تێما، یەتور، نافیش و قێدما. 15
Hadad, Tema, Jetur, Naphish, and Kedemah.
ئەمانە کوڕەکانی ئیسماعیل بوون، هەروەها ناوی دوازدە میرە خێڵەکییەکەن بەپێی هەوار و خێوەتگاکانیان. 16
These were the sons of Ishmael, and these were their names by their villages and encampments—twelve princes of their tribes.
ئیسماعیل سەد و سی و حەوت ساڵ ژیا، ئینجا دواهەناسەی دا و مرد و چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. 17
Ishmael lived a total of 137 years. Then he breathed his last and died, and was gathered to his people.
نەوەکانی ئیسماعیل لە حەڤیلاوە هەتا شوور نیشتەجێ بوون، لە نزیک سنووری میسر لەسەر ڕێگای ئەشوور. ئەوان دژی هەموو براکانیان بوون. 18
Ishmael’s descendants settled from Havilah to Shur, which is near the border of Egypt as you go toward Asshur. And they lived in hostility toward all their brothers.
ئەمانەش نەوەکانی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیمن. ئیبراهیم ئیسحاقی بوو. 19
This is the account of Abraham’s son Isaac. Abraham became the father of Isaac,
ئیسحاق تەمەنی چل ساڵ بوو کاتێک ڕڤقەی کچی بتوئێلی ئارامی کە خوشکی لابانی ئارامی بوو لە پەدان ئارامەوە هێنای تاکو ببێتە ژنی. 20
and Isaac was forty years old when he married Rebekah, the daughter of Bethuel the Aramean from Paddan-aram and the sister of Laban the Aramean.
ئیسحاق لە پێناو ژنەکەی لە یەزدان پاڕایەوە، چونکە نەزۆک بوو. یەزدانیش وەڵامی دایەوە و ڕڤقەی ژنی سکپڕ بوو. 21
Later, Isaac prayed to the LORD on behalf of his wife, because she was barren. And the LORD heard his prayer, and his wife Rebekah conceived.
هەردوو کوڕەکە لە سکیدا ململانێی یەکتریان دەکرد، ئەویش گوتی: «بۆچی ئەمە لە من ڕوودەدات؟» ئیتر چوو هەتا پرسیار لە یەزدان بکات. 22
But the children inside her struggled with each other, and she said, “Why is this happening to me?” So Rebekah went to inquire of the LORD,
یەزدانیش پێی فەرموو: «دوو نەتەوە لە منداڵدانتن، دوو گەل لە هەناوتەوە لە یەک جیا دەبنەوە، گەلێکیان لە گەلەکەی دیکە بەهێزتر دەبێت، گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.» 23
and He declared to her: “Two nations are in your womb, and two peoples from within you will be separated; one people will be stronger than the other, and the older will serve the younger.”
کە ڕۆژانی خۆی تەواو کرد و هاتە سەر منداڵبوون، بێگومان دووانەیەک لە منداڵدانی بوو. 24
When her time came to give birth, there were indeed twins in her womb.
ئەوەیان کە یەکەم جار لەدایک بوو سوور بوو، هەموو لەشی وەک کەوڵێکی تووکن وابوو، بۆیە ناویان لێنا عیسۆ. 25
The first one came out red, covered with hair like a fur coat; so they named him Esau.
دوای ئەم براکەی لەدایک بوو، کە بە دەستی پاژنە پێی عیسۆی گرتبوو، بۆیە ناویان لێنا یاقوب. ئیسحاق لە تەمەنی شەست ساڵیدا بوو کاتێک ڕڤقە ئەمانی بوو. 26
After this, his brother came out grasping Esau’s heel; so he was named Jacob. And Isaac was sixty years old when the twins were born.
هەردوو کوڕەکە گەورە بوون. عیسۆ بووە ڕاوکەرێکی شارەزا و پیاوی دەشتودەر، بەڵام یاقوب پیاوێکی لەسەرخۆ و چادرنشین بوو. 27
When the boys grew up, Esau became a skillful hunter, a man of the field, while Jacob was a quiet man who stayed at home.
ئیسحاق عیسۆی زیاتر خۆشدەویست، چونکە حەزی لە گۆشتی نێچیر بوو، بەڵام ڕڤقە یاقوبی زیاتر خۆشدەویست. 28
Because Isaac had a taste for wild game, he loved Esau; but Rebekah loved Jacob.
ڕۆژێک یاقوب چێشتی لێدەنا، عیسۆ لە دەشتودەر هاتەوە و پەکی کەوتبوو. 29
One day, while Jacob was cooking some stew, Esau came in from the field and was famished.
عیسۆ بە یاقوبی گوت: «هەندێکم لەو چێشتە سوورە بدەرێ! پەکم کەوتووە.» لەبەر ئەمەیە ناوی لێنرا ئەدۆم. 30
He said to Jacob, “Let me eat some of that red stew, for I am famished.” (That is why he was also called Edom.)
یاقوبیش گوتی: «تۆش ئەمڕۆ نۆبەرایەتییەکەی خۆتم پێ بفرۆشە.» 31
“First sell me your birthright,” Jacob replied.
عیسۆ گوتی: «من وا خەریکە دەمرم، ئیتر نۆبەرایەتیم بۆ چییە؟» 32
“Look,” said Esau, “I am about to die, so what good is a birthright to me?”
بەڵام یاقوب گوتی: «ئادەی ئەمڕۆ سوێندم بۆ بخۆ.» ئەویش سوێندی بۆ خوارد و نۆبەرایەتییەکەی خۆی فرۆشتە یاقوب. 33
“Swear to me first,” Jacob said. So Esau swore to Jacob and sold him the birthright.
ئینجا یاقوب نان و نیسکی دایە عیسۆ. ئیتر عیسۆ خواردی و خواردیەوە، پاشان هەستا و ڕۆیشت. بەو شێوەیە عیسۆ سووکایەتی بە نۆبەرایەتی کرد. 34
Then Jacob gave some bread and lentil stew to Esau, who ate and drank and then got up and went away. Thus Esau despised his birthright.

< پەیدابوون 25 >