< پەیدابوون 24 >

ئیبراهیم پیر بوو و چووە ساڵەوە. یەزدانیش ئیبراهیمی لە هەموو شتێکدا بەرەکەتدار کرد. 1
And Abraham was old, well stricken in years; and the Lord had blessed Abraham in all things.
ئینجا ئیبراهیم بە خزمەتکاری گەورەی ماڵەکەی گوت کە هەموو شتێکی ئەوی لەژێر دەستدا بوو: «دەست بخەرە ژێر ڕانم. 2
And Abraham said unto his servant, the eldest of his house, who ruled over all that he had, Put, I pray thee, thy hand under my thigh:
سوێندت دەدەم بە یەزدان، خودای ئاسمان و خودای زەوی، کە هیچ ژنێک لە کچانی کەنعانییەکان بۆ کوڕەکەم ناخوازیت، کە خۆم نیشتەجێی نێوانیانم. 3
And I will make thee swear by the Lord, the God of heaven, and the God of the earth, that thou shalt not take a wife unto my son from the daughters of the Canaanites, among whom I dwell.
بەڵکو دەچیتە خاکەکەم بۆ لای کەسوکارەکەم و لەوێ ژنێک بۆ ئیسحاقی کوڕم دەهێنیت.» 4
But unto my country, and to my birthplace shalt thou go, and take a wife unto my son, unto Isaac.
خزمەتکارەکەش پێی گوت: «ئەی ئەگەر ئافرەتەکە نەیویست دوام بکەوێت بۆ ئەم زەوییە؟ ئایا کوڕەکەت بگەڕێنمەوە ئەو خاکەی لێوەی هاتوویت؟» 5
And the servant said unto him, Peradventure the woman will not be willing to follow me unto this land: must I then bring thy son again unto the land from which thou camest?
ئیبراهیمیش پێی گوت: «ئاگاداربە کوڕەکەم نەگەڕێنێتەوە ئەوێ. 6
And Abraham said unto him, Beware thou, that thou bring not my son thither again.
یەزدانی پەروەردگاری ئاسمان، ئەوەی لە ماڵی باوکم و لە خاکی لەدایکبوونمەوە منی هێنایە دەرەوە، ئەوەی قسەی لەگەڵ کردم و سوێندی بۆ خواردم و فەرمووی:”ئەم زەوییە بە نەوەی تۆ دەبەخشم.“ئەو فریشتەی خۆی لەپێشتەوە دەنێرێت و لەوێ ژنێک بۆ کوڕەکەم دەهێنیت. 7
The Lord, the God of heaven, who took me from my father's house, and from the land of my birth, and who spoke unto me, and who swore unto me, saying, Unto thy seed will I give this land: he will send his angel before thee, and thou shalt take a wife unto my son from there.
خۆ ئەگەر ئافرەتەکەش نەیویست لەگەڵت بێتەوە، ئەوا گەردنت ئازاد دەبێت لەم سوێندەی من. تەنها نەکەیت کوڕەکەم ببەیتەوە ئەوێ.» 8
But if the woman should not be willing to follow thee, then shalt, thou be clear from this my oath: only my son thou shalt not bring thither again.
ئینجا خزمەتکارەکە دەستی خستە ژێر ڕانی ئیبراهیمی گەورەی و لەسەر ئەمە سوێندی بۆ خوارد. 9
And the put his hand under the thigh of Abraham his master, and swore to him concerning this matter.
ئیتر خزمەتکارەکە دە وشتری لە وشترەکانی گەورەکەی و هەموو شتە باشەکانی ئەوی لەگەڵ خۆی برد و چوو بۆ میسۆپۆتامیا بۆ شارۆچکەکەی ناحۆر. 10
And the servant took ten camels of the camels of his master, and departed, with all kinds of precious things of his master in his hand; and he arose, and went to Mesopotamia, unto the city of Nachor.
دەمەو ئێوارە ئەو کاتەی کچەکان دەهاتنە دەرەوە بۆ ئاوکێشان، لە دەرەوەی شارۆچکەکە، لەلای بیرێک وشترەکانی خست. 11
And he made the camels to kneel down without the city by a well of water at the time of the evening, at the time that the women go out to draw water.
ئینجا گوتی: «ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیمی گەورەم، ئەمڕۆم بۆ ئاسان بکە و چاکە لەگەڵ ئیبراهیمی گەورەم بکە. 12
And he said, O Lord, the God of my master Abraham, I pray thee, send me good speed this day, and deal kindly with my master Abraham.
من وا لەلای ئەم کانییە ڕاوەستاوم و کچانی خەڵکی شارۆچکەکە دێنە دەرەوە بۆ ئاوکێشان. 13
Behold, I stand by the well of water: and the daughters of the men of the city come out to draw water.
با ئەو کچەی کە پێی دەڵێم:”گۆزەکەتم بۆ لار بکەرەوە با ئاو بخۆمەوە،“ئەویش بڵێت:”بخۆرەوە، هەروەها وشترەکانیشت ئاو دەدەم.“با ئەوت بۆ ئیسحاقی خزمەتکارت هەڵبژاردبێت. بەمەش دەزانم کە چاکەت لەگەڵ گەورەکەم کردووە.» 14
And let it come to pass that the maiden to whom I shall say, Let down thy pitcher, I pray thee, that I may drink; and she shall say, Drink, and to thy camels also will I give drink, be the one thou hast appointed for thy servant Isaac; and thereby shall I know that thou hast shown kindness unto my master.
پێش ئەوەی لە داواکارییەکەی ببێتەوە، ڕڤقە بە گۆزەکەی سەرشانییەوە هاتە دەرەوە. ڕڤقە کچی بتوئێلی کوڕی میلکە بوو، کە ژنی ناحۆری برای ئیبراهیم بوو. 15
And it came to pass, before he had yet finished speaking, that, behold, Rebekah came out, who was born to Bethuel, the son of Milcah, the wife of Nachor, Abraham's brother, with her pitcher upon her shoulder.
کچێکی زۆر جوان بوو، پاکیزە بوو، دەستی هیچ پیاوێکی بەرنەکەوتبوو. هاتە خوارەوە بۆ لای کانییەکە و گۆزەکەی پڕکرد و سەرکەوتەوە. 16
And the maiden was of a very handsome appearance, a virgin, neither had any man known her; and she went down to the well, and filled her pitcher, and came up.
خزمەتکارەکەش ڕایکرد بۆ لای و گوتی: «تۆزێک ئاوم لە گۆزەکەت بدەرێ.» 17
And the servant ran to meet her, and said, Let me, I pray thee, drink a little water out of thy pitcher.
ئەویش گوتی: «بخۆرەوە گەورەم.» ئیتر بە پەلە گۆزەکەی لەسەر دەستی داگرت و ئاوی دایێ. 18
And she said, Drink, my lord; and she hastened, and let down her pitcher upon her hand, and gave him to drink.
دوای ئەوەی ئاوی دایێ و گوتی: «هەروەها وشترەکانیشت ئاو دەدەم، هەتا تێر دەخۆنەوە.» 19
And when she had finished giving him drink, she said, Also for thy camels will I draw water, until they have finished drinking.
ئینجا بە پەلە گۆزەکەی بەتاڵ کردە ناو ئاخوڕەکە و بە ڕاکردن گەڕایەوە لای بیرەکە تاکو ئاو هەڵبکێشێتەوە، ئیتر ئاوی دایە هەموو وشترەکان. 20
And she hastened, and emptied her pitcher into the trough, and ran again unto the well to draw water, and drew for all his camels.
پیاوەکەش بە بێدەنگی لێی ورد دەبووەوە تاکو بزانێت ئاخۆ یەزدان ڕێگاکەی سەرکەوتوو کردووە یان نا. 21
And the man was wondering at her; remaining silent, to discover whether the Lord had made his journey prosperous or not.
کاتێک وشترەکان لە ئاوخواردنەوە بوونەوە، پیاوەکە خەزێمێکی زێڕی هێنا کە کێشەکەی نیو شاقل بوو لەگەڵ دوو بازنی زێڕ کە کێشیان دە شاقل بوو. 22
And it came to pass, as the camels had finished drinking, that the man took a golden earring, half a shekel in weight, and two bracelets for her hands, ten gold shekels in weight;
ئینجا لێی پرسی: «تۆ کچی کێیت؟ دەتوانیت پێم بڵێی ئایا لە ماڵی باوکت شوێن هەیە بۆمان کە شەو تێیدا بمێنینەوە؟» 23
And he said, Whose daughter art thou? tell me, I pray thee; is there room in thy father's house for us to stay this night in?
ئەویش وەڵامی دایەوە: «من کچی بتوئێلی کوڕی میلکە و ناحۆرم.» 24
And she said unto him, I am the daughter of Bethuel the son of Milcah, whom she bore unto Nachor.
پێشی گوت: «کا و ئالیکی زۆرمان لەلایە، هەروەها شوێنیش بۆ مانەوە.» 25
She said moreover unto him, We have both straw and provender in plenty, as also room to lodge in.
ئیتر پیاوەکە چۆکی دادا و کڕنۆشی بۆ یەزدان برد، 26
And the man bowed down his head, and prostrated himself before the Lord.
ئینجا گوتی: «ستایش بۆ یەزدان، خودای ئیبراهیمی گەورەم کە وازی لە خۆشەویستییە نەگۆڕ و دڵسۆزییەکەی لەگەڵ ئیبراهیمی گەورەم نەهێنا. یەزدان لە گەشتەکەمدا بەرەو ماڵی براکانی گەورەکەم ڕێنمایی کردم.» 27
And he said, Blessed be the Lord, the God of my master Abraham, who hath not withdrawn his mercy and his truth from my master; I being on the way, which the Lord hath led me, to the house of the brethren of my master.
کچەش ڕایکرد و ئەم شتانەی بە ماڵی دایکی ڕاگەیاند. 28
And the maiden ran, and told at her mother's house these things.
ڕڤقە برایەکی هەبوو بە ناوی لابان، ئیتر لابان ڕایکردە دەرەوە بۆ لای پیاوەکە، کە لە لای کانییەکە بوو. 29
And Rebekah had a brother, and his name was Laban; and Laban ran out unto the man, unto the well.
هەرکە خەزێم و بازنەکانی دەستی خوشکەکەی بینی و گوێی لە قسەکانی ڕڤقەی خوشکی بوو کە گوتی: «پیاوەکە ئاوا قسەی لەگەڵ کردم،» هاتە دەرەوە بۆ لای پیاوەکە، بینی وا لەلای وشترەکان لەسەر کانییەکە ڕاوەستاوە. 30
And this came to pass, when he saw the earring and the bracelets upon his sister's hands, and when he heard the words of Rebekah his sister, saying, Thus spoke the man unto me; and he came unto the man; and, behold, he was standing by the camels at the well.
ئینجا گوتی: «فەرموو، ئەی ئەوەی یەزدان بەرەکەتداری کردوویت، بۆ لە دەرەوە ڕاوەستاویت؟ من ماڵم بۆ تۆ و شوێنیشم بۆ وشترەکان ئامادە کردووە.» 31
And he said, Come in, thou blessed of the Lord; wherefore standest thou without? while I have prepared the house and room for the camels.
ئیتر پیاوەکە هاتە ماڵەوە، باری وشترەکانی کردەوە و کا و ئالیکی دایە وشترەکان، ئاو بۆ شوشتنی پێی و پێی ئەو پیاوانەی لەگەڵی بوون. 32
And the man came into the house, and he ungirded the camels; and he gave straw and provender for the camels, and water to wash his feet, and the feet of the men that were with him.
ئینجا نان خرایە بەردەمی بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵام گوتی: «نان ناخۆم هەتا قسەی خۆم نەکەم.» لابانیش گوتی: «قسە بکە.» 33
And there was set food before him to eat; but he said, I will not eat, until I have spoken my words. And he said, Speak on.
ئینجا گوتی: «من خزمەتکاری ئیبراهیمم. 34
And he said, I am Abraham's servant.
یەزدان گەورەکەمی زۆر بەرەکەتدار کردووە و دەوڵەمەند بووە. ئەو مەڕ و مانگا و زێڕ و زیو و خزمەتکار و کەنیزە و وشتر و گوێدرێژی پێ بەخشیوە. 35
And the Lord hath blessed my master greatly; and he is become great: and he hath given him flocks, and herds, and silver, and gold, and men-servants, and maid-servants, and camels, and asses.
سارای ژنی گەورەکەم لە کاتی پیریدا کوڕێکی بۆ گەورەم بووە، کە هەرچییەکی هەیە داویەتییە ئەو. 36
And Sarah my master's wife bore a son to my master after she was become old: and he hath given unto him all that he hath.
گەورەشم سوێندی دام و گوتی:”هیچ ژنێک بۆ کوڕەکەم لە کچانی کەنعانییەکان نەخوازیت، کە خۆم نیشتەجێی خاکەکەیانم. 37
And my master made me swear, saying, Thou shalt not take a wife for my son from the daughters of the Canaanites, in whose land I dwell:
بەڵکو دەچیتە ماڵی باوکم بۆ لای کەسوکارەکەم و ژن بۆ کوڕەکەم دەخوازیت.“ 38
But thou shalt go unto my father's house, and to my kindred, and take a wife unto my son.
«منیش بە گەورەمم گوت:”ئەی ئەگەر ئافرەتەکە لەگەڵ من نەیەتەوە؟“ 39
And I said unto my master, Peradventure the woman will not follow me.
«ئەویش پێی گوتم:”یەزدان، ئەوەی دۆستایەتی دەکەم، فریشتەی خۆیت لەگەڵ دەنێرێت و ڕێگاکەت سەرکەوتوو دەکات، بۆ ئەوەی لە کەسوکارەکەم و ماڵی باوکم ژنێک بۆ کوڕەکەم بخوازیت. 40
And he said unto me, The Lord, before whom I have walked will send his angel with thee, and prosper thy way; that thou mayest take a wife for my son from my kindred, and from my father's house.
ئەگەر بێتو بچیتە لای کەسوکارەکەم و ئەوان ژنت نەدەنێ، ئەوا سوێندەکەم بەتاڵ دەبێتەوە. ئینجا گەردنت ئازاد دەبێت لە سوێندەکەم.“ 41
Then shalt thou be clear from my oath, when thou comest to my kindred; and if they do not give thee one, [then] shalt thou be clear from my oath.
«جا ئەمڕۆ کە هاتمە لای کانییەکە، گوتم:”ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیمی گەورەم، ئەگەر ڕێگاکەم سەرکەوتوو دەکەیت کە لەسەری دەڕۆم، 42
And I came this day unto the well, and said, O Lord, the God of my master Abraham, if thou wouldst but prosper my way on which I am going.
ئەوەتا من لەسەر ئەم کانیاوە ڕاوەستاوم، با ئەو کچەی کە دێتە دەرەوە بۆ ئاوکێشان و پێی دەڵێم:’تۆزێک ئاوم لە گۆزەکەت بدەرێ.‘ 43
Behold, I stand by the well of water; and it shall be the young woman who cometh forth to draw water, and I say to her, Give me, I pray thee, a little water out of thy pitcher to drink;
ئەویش پێم دەڵێت:’تۆ بخۆرەوە، هەروەها بۆ وشترەکانیشت ئاو دەکێشم.‘ئەوە ئەو کچە بێت کە یەزدان بۆ کوڕی گەورەکەمی هەڵبژاردووە.“ 44
And she say to me, Both drink thou, and also for thy camels will I draw: this shall be the wife whom the Lord hath destined for my master's son.
«ئەوە بوو هێشتا قسەکەم لە دڵی خۆمدا تەواو نەکردبوو کە ڕڤقە هاتە دەرێ و گۆزەکەی لەسەر شانی بوو. ئیتر هاتە خوارێ بۆ لای کانییەکە و گۆزەکەی پڕکرد. منیش پێم گوت:”ئاوم بدەرێ.“ 45
And before I had yet finished speaking to my own heart, behold, Rebekah came forth with her pitcher on her shoulder; and she went down unto the well, and drew water; and I said unto her, Let me drink, I pray thee.
«ئەویش بە پەلە گۆزەکەی سەر شانی خۆی داگرت و گوتی:”تۆ بخۆرەوە، هەروەها وشترەکانیشت ئاو دەدەم.“منیش خواردمەوە، هەروەها وشترەکانیشی ئاو دا. 46
And she made haste, and let down her pitcher from her shoulder, and said, Drink, and also to thy camels I will give drink; and I drank, and she made the camels drink also.
«پرسیارم لێکرد و گوتم:”تۆ کچی کێیت؟“«ئەویش گوتی:”کچی بتوئێلی کوڕی ناحۆرم، ئەوەی لە میلکەیە.“«خەزێمەکەم لە لووتی کرد و بازنەکانیشم لە دەستی کرد. 47
And I asked her, and said, Whose daughter art thou? And she said, The daughter of Bethuel, Nachor's son, whom Milcah bore unto him: and I put the earring upon her face, and the bracelets upon her hands.
منیش چۆکم دادا و کڕنۆشم بۆ یەزدان برد. ستایشی یەزدانم کرد، خودای ئیبراهیمی گەورەم، کە ڕێنمایی کردم بۆ سەر ڕێگای ڕاست بۆ ئەوەی کچەزای براکەی گەورەکەم بۆ کوڕەکەی بهێنم. 48
And I bowed down my head, and prostrated myself before the Lord; and I blessed the Lord, the God of my master Abraham, who had led me in the right way to take the daughter of my master's brother for his son.
ئێستاش ئەگەر چاکە و وەفاداری لەگەڵ گەورەکەم دەکەن، ئەوا پێم بڵێن، ئەگەر ناشیکەن، هەر پێم بڵێن، بۆ ئەوەی بزانم ڕوو لە ڕاست یان لە چەپ بکەم.» 49
And now if ye will deal kindly and truly with my master, tell me: and if not, tell me, that I may turn to the right, or to the left.
لابان و بتوئێل وەڵامیان دایەوە: «ئەم کارە لە یەزدانەوەیە، ناتوانین نە بە خراپ و نە بە چاک هیچت پێ بڵێین. 50
Then Laban and Bethuel answered and said, The thing hath proceeded from the Lord; we cannot speak unto thee bad or good.
ئەوە ڕڤقە لەبەردەمتە، بیبە و بڕۆ، با ببێتە ژنی کوڕی گەورەکەت، هەروەک یەزدان فەرمووی.» 51
Behold, Rebekah is before thee, take her, and go, and let her be the wife of thy master's son, as the Lord hath spoken.
ئیتر کە خزمەتکارەکەی ئیبراهیم گوێی لە قسەکانیان بوو، کڕنۆشی بۆ یەزدان برد. 52
And it came to pass, when Abraham's servant heard their words, that he prostrated himself to the earth unto the Lord.
ئینجا خزمەتکارەکە قاپی زیو و قاپی زێڕ و جلوبەرگی دەرهێنا و پێشکەشی ڕڤقەی کرد، هەروەها دیاری گرانبەهای پێشکەشی دایک و براکەی کرد. 53
And the servant brought forth vessels of silver, and vessels of gold, and garments, and gave them to Rebekah; and precious things he gave to her brother and to her mother.
ئیتر خۆی و ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون خواردیان و خواردیانەوە و شەو لەوێ مانەوە. کە بەیانی لە خەو هەستان، خزمەتکارەکە گوتی: «بمنێرنەوە بۆ لای گەورەکەم.» 54
And they did eat and drink, he and the men that were with him, and tarried the night; and they rose up in the morning, and he said, Send me away unto my master.
بەڵام دایک و برای ڕڤقە گوتیان: «با کچەکە بە لایەنی کەمەوە دە ڕۆژ لەلامان بمێنێتەوە، پاشان بەڕێ بکەوێت.» 55
And her brother and her mother said, Let the maiden abide with us, a year or ten months; after that she shall go.
ئەویش پێی گوتن: «دوام مەخەن کە یەزدان ڕێگای بۆ سەرکەوتوو کردووم. بمنێرنەوە و دەچمەوە لای گەورەکەم.» 56
And he said unto them, Hinder me not, seeing the Lord hath prospered my way; send me away that I may go to my master.
ئەوانیش گوتیان: «کچەکە بانگ دەکەین و پرسیاری لێ دەکەین.» 57
And they said, We will call the maiden, and inquire her own decision.
ئیتر ڕڤقەیان بانگکرد و لێیان پرسی: «لەگەڵ ئەم پیاوە دەڕۆیت؟» ئەویش گوتی: «دەڕۆم.» 58
And they called Rebekah, and said unto her, Wilt thou go with this man? And she said, I will go.
ئیتر ڕڤقەی خوشکیان و دایەنەکەی و خزمەتکارەکەی ئیبراهیم و پیاوەکانییان بەڕێکرد. 59
And thereupon they sent away Rebekah their sister, and her nurse, and Abraham's servant, and his men.
داوای بەرەکەتیان بۆ ڕڤقەش کرد و پێیان گوت: «خوشکمان، پتر بن هەزار لەسەر هەزار، با نەوەکانیشت ببنە میراتگری دەروازەی ناحەزانیان.» 60
And they blessed Rebekah, and said unto her, Our sister, be thou the mother of thousands of myriads, and let thy seed possess the gate of those who hate them.
ئینجا ڕڤقە و کەنیزەکانی هەستان و سواری وشترەکان بوون و دوای پیاوەکە کەوتن. ئیتر خزمەتکارەکە ڕڤقەی برد و ڕۆیشت. 61
And Rebekah arose with her maidens, and they rode upon the camels, and followed the man; and the servant took Rebekah, and went his way.
ئیسحاق کە لە خاکی نەقەب نیشتەجێ بوو، لە ڕێگای بیری لەحەی ڕۆئییەوە هاتبووەوە. 62
And Isaac came from a walk to the well Lachai-roi; for he dwelt in the south country;
ئیسحاق دەمەو ئێوارە چووە دەرەوە بۆ ناو کێڵگەکە و نوقومی بیرکردنەوە بوو، کە چاوی هەڵبڕی، بینی وا هەندێک وشتر بەرەو ڕووی دێن. 63
And Isaac was gone out to meditate in the field toward evening; and he lifted up his eyes, and saw, and, behold, camels were coming.
ڕڤقەش چاوی هەڵبڕی و ئیسحاقی بینی. ئیتر لە وشترەکە دابەزی. 64
And Rebekah lifted up her eyes, and she saw Isaac; and she alighted off the camel.
بە خزمەتکارەکەی گوت: «ئەم پیاوە کێیە وا لە کێڵگەکەدا بۆ لامان دێت؟» خزمەتکارەکەش گوتی: «ئەوە گەورەکەمە.» ئەویش بە ڕووپۆشەکەی خۆی داپۆشی. 65
And she said unto the servant, Who is yonder man that walketh in the field toward us? And the servant said, This is my master; therefore she took a vail, and covered herself.
ئیتر خزمەتکارەکە هەرچی کردبوو بۆ ئیسحاقی گێڕایەوە. 66
And the servant told Isaac all the things that he had done.
ئیسحاقیش ڕڤقەی بردە ناو چادرەکەی سارای دایکی و هاوسەرگیری لەگەڵ کرد. ئیتر بوو بە ژنی و خۆشی ویست و بووە مایەی دڵنەوایی ئیسحاق لەدوای مردنی دایکی. 67
And Isaac brought her into the tent of Sarah his mother, and took Rebekah, and she became his wife, and he loved her; and Isaac was comforted after his mother's death.

< پەیدابوون 24 >