< پەیدابوون 23 >

هەموو تەمەنی سارا سەد و بیست و حەوت ساڵ بوو. 1
Sara yüz yirmi yedi yıl yaşadı. Ömrü bu kadardı.
ئینجا سارا لە قیریەت ئەربەع مرد، کە حەبرۆنە لە خاکی کەنعان. ئیبراهیمیش هات بۆ ئەوەی بۆ سارا بلاوێتەوە و بەسەریدا بگریێت. 2
Kenan ülkesinde, bugün Hevron denilen Kiryat-Arba'da öldü. İbrahim yas tutmak, ağlamak için Sara'nın ölüsünün başına gitti.
ئیبراهیم لەبەردەم مردووەکەی هەستا و لەگەڵ حیتییەکان قسەی کرد و گوتی: 3
Sonra karısının ölüsünün başından kalkıp Hititler'e,
«من لەنێو ئێوە نامۆ و میوانم. لەلای خۆتان گۆڕێکم بە موڵک بدەنێ، تاکو بتوانم مردووەکەم بنێژم.» 4
“Ben aranızda konuk ve yabancıyım” dedi, “Bana mezar yapabileceğim bir toprak satın. Ölümü kaldırıp gömeyim.”
حیتییەکان وەڵامی ئیبراهیمیان دایەوە و پێیان گوت: 5
Hititler, “Efendim, bizi dinle” diye yanıtladılar, “Sen aramızda önemli bir beysin. Ölünü mezarlarımızın en iyisine göm. Ölünü gömmen için kimse senden mezarını esirgemez.”
«گەورەم، گوێمان لێ بگرە، تۆ لەنێوانمان میرێکی بە توانایت. مردووەکەی خۆت لە باشترین گۆڕی ئێمە بنێژە. هیچ پیاوێکیش لە ئێمە دەست بەو گۆڕەوە ناگرێت کە تۆ مردووەکەتی تێدا دەنێژیت.» 6
ئیبراهیمیش هەستا و کڕنۆشی بۆ حیتییەکان برد کە خەڵکی خاکەکە بوون. 7
İbrahim, ülke halkı olan Hititler'in önünde eğilerek,
ئینجا قسەی لەگەڵ کردن و گوتی: «ئەگەر ڕازین بەوەی مردووەکەم بنێژم، ئەوا گوێم لێ بگرن و داوا لە عەفرۆنی کوڕی چۆحەر بکەن کە 8
“Eğer ölümü gömmemi istiyorsanız, benim için Sohar oğlu Efron'a ricada bulunun” dedi,
ئەشکەوتەکەی مەخپێلەم پێ بفرۆشێت کە هی ئەوە و دەکەوێتە کەنار کێڵگەکەی. با بە نرخی تەواوی خۆشی بمداتێ، بۆ ئەوەی لەنێو ئێوەدا بۆ گۆڕ ببێتە موڵکم.» 9
“Tarlasının dibindeki Makpela Mağarası'nı bana satsın. Fiyatı neyse huzurunuzda eksiksiz ödeyip orayı mezarlık yapacağım.”
عەفرۆنی حیتی لەنێو حیتییەکان دانیشتبوو، لەبەرچاوی هەموو حیتییەکان، هەموو ئەوانەی هاتبوونە ناو دەروازەی شارەکەی، وەڵامی ئیبراهیمی دایەوە: 10
Hititli Efron halkının arasında oturuyordu. Kent kapısında toplanan herkesin duyacağı biçimde,
«نا گەورەم، گوێت لێم بێت، کێڵگەکەت پێ دەبەخشم بە ئەشکەوتەکەی ناویشییەوە. لەبەرچاوی گەلەکەم پێم بەخشیت. مردووەکەی خۆت بنێژە.» 11
“Hayır, efendim!” diye karşılık verdi, “Beni dinle, mağarayla birlikte tarlayı da sana veriyorum. Halkımın huzurunda onu sana veriyorum. Ölünü göm.”
ئیبراهیمیش لەبەردەم خەڵکی خاکەکە کڕنۆشی برد و 12
İbrahim ülke halkının önünde eğildi.
لەبەرچاوی خەڵکی خاکەکە بە عەفرۆنی گوت: «بەڵام ئەگەر تۆ ڕازیت، ئەوا حەز دەکەم گوێشم لێ بگریت: نرخی کێڵگەکەت دەدەمێ. لە منی وەربگرە، ئینجا مردووەکەی خۆم لەوێ دەنێژم.» 13
Herkesin duyacağı biçimde Efron'a, “Lütfen beni dinle” dedi, “Tarlanın parasını ödeyeyim. Parayı kabul et ki, ölümü oraya gömeyim.”
عەفرۆنیش وەڵامی ئیبراهیمی دایەوە: 14
Efron, “Efendim, beni dinle” diye karşılık verdi, “Aramızda dört yüz şekel gümüşün sözü mü olur? Ölünü göm.”
«گوێم لێ بگرە گەورەم، زەوییەکە بایی چوار سەد شاقل زیوە، بەڵام ئەوە لەنێوان من و تۆ چییە! مردووەکەی خۆت بنێژە.» 15
ئیبراهیمیش گوێی لە عەفرۆن گرت و لەبەرچاوی حیتییەکان ئەو بڕە زیوەی بۆ عەفرۆن کێشا. چوار سەد شاقل زیو، بەو کێشانەی لەلای بازرگانەکان باوبوو. 16
İbrahim Efron'un önerisini kabul etti. Efron'un Hititler'in önünde sözünü ettiği dört yüz şekel gümüşü tüccarların ağırlık ölçülerine göre tarttı.
ئیتر کێڵگەکەی عەفرۆن، ئەوەی لە مەخپێلەیە، ئەوەی لەبەردەم مەمرێیە، کێڵگەکە و ئەشکەوتەکە کە لەناوییەتی، هەروەها هەموو ئەو دارانەی لەناو کێڵگەکەیە و لە سنووری دەوروبەریەتی، بووە 17
Böylece Efron'un Mamre yakınında Makpela'daki tarlası, çevresindeki bütün ağaçlarla ve içindeki mağarayla birlikte, kent kapısında toplanan Hititler'in huzurunda İbrahim'in mülkü kabul edildi.
موڵکی ئیبراهیم، لەبەرچاوی هەموو حیتییەکان، هەموو ئەوانەی هاتبوونە ناو دەروازەی شارەکە. 18
دوای ئەوە ئیبراهیم سارای ژنی لەناو ئەشکەوتەکەی کێڵگەی مەخپێلە ناشت کە لەبەردەم مەمرێیە، ئەوەش حەبرۆنە لە خاکی کەنعان. 19
İbrahim karısı Sara'yı Kenan ülkesinde Mamre'ye –Hevron'a– yakın Makpela Tarlası'ndaki mağaraya gömdü.
ئیتر حیتییەکان کێڵگەکە و ئەشکەوتەکەی ناویان بە موڵک دا بە ئیبراهیم، بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕستان. 20
Hititler tarlayı içindeki mağarayla birlikte İbrahim'in mezarlık yeri olarak onayladılar.

< پەیدابوون 23 >