< پەیدابوون 21 >
یەزدان بەو شێوەیەی فەرمووی سارای بەسەرکردەوە و یەزدان چۆنی فەرموو ئاوای بۆ سارا کرد. | 1 |
And the Lord came to Sarah as he had said and did to her as he had undertaken.
ئینجا سارا سکی پڕ بوو؛ لە تەمەنی پیریی ئیبراهیمدا و لە هەمان ئەو کاتەی کە خودا پێی فەرمووبوو، منداڵێکی بوو. | 2 |
And Sarah became with child, and gave Abraham a son when he was old, at the time named by God.
ئیبراهیم ئەو کوڕەی ناو نا ئیسحاق، کە سارا بۆی ببوو. | 3 |
And Abraham gave to his son, to whom Sarah had given birth, the name Isaac.
کاتێک ئیسحاقی کوڕی بووە هەشت ڕۆژ، ئیبراهیم خەتەنەی کرد، هەروەک چۆن خودا ڕایسپاردبوو. | 4 |
And when his son Isaac was eight days old, Abraham made him undergo circumcision, as God had said to him.
تەمەنی ئیبراهیم سەد ساڵ بوو کاتێک ئیسحاقی کوڕی لەدایک بوو. | 5 |
Now Abraham was a hundred years old when the birth of Isaac took place.
سارا گوتی: «خودا منی خستووەتە پێکەنین، هەرکەسێکیش ئەمە ببیستێت لەگەڵ من پێدەکەنێت.» | 6 |
And Sarah said, God has given me cause for laughing, and everyone who has news of it will be laughing with me.
هەروەها گوتی: «کێ بە ئیبراهیمی دەگوت سارا شیر دەداتە منداڵان؟ لەگەڵ ئەوەشدا لە پیریی ئەودا کوڕێکم بوو.» | 7 |
And she said, Who would have said to Abraham that Sarah would have a child at her breast? for see, I have given him a son now when he is old.
کوڕە گەورە بوو و لە شیر بڕایەوە. لەو ڕۆژەی ئیسحاق لە شیر بڕایەوە، ئیبراهیم خوانێکی گەورەی ساز کرد. | 8 |
And when the child was old enough to be taken from the breast, Abraham made a great feast.
بەڵام سارا کوڕەکەی هاجەری میسری بینی کە لە ئیبراهیم بوو، گاڵتەی دەکرد. | 9 |
And Sarah saw the son of Hagar the Egyptian playing with Isaac.
جا بە ئیبراهیمی گوت: «ئەم کەنیزەیە و کوڕەکەی دەربکە، چونکە کوڕی ئەم کەنیزەیە لەگەڵ ئیسحاقی کوڕی من نابێتە میراتگر.» | 10 |
So she said to Abraham, Send away that woman and her son: for the son of that woman is not to have a part in the heritage with my son Isaac.
ئەم بابەتە ئیبراهیمی زۆر ناڕەحەت کرد، چونکە پەیوەندی بە کوڕەکەی ئەوەوە هەبوو. | 11 |
And this was a great grief to Abraham because of his son.
بەڵام خودا بە ئیبراهیمی فەرموو: «ناڕەحەتی کوڕەکە و کەنیزەکەت مەبە. هەرچی سارا پێت دەڵێت بە قسەی بکە، چونکە نەوەی تۆ لە ڕێگەی ئیسحاقەوە ناودەبردرێت. | 12 |
But God said, Let it not be a grief to you because of the boy and Hagar his mother; give ear to whatever Sarah says to you, because it is from Isaac that your seed will take its name.
هەروەها لە کوڕی کەنیزەکەشەوە نەتەوەیەک دروست دەکەم، چونکە وەچەی تۆیە.» | 13 |
And I will make a nation of the son of your servant-woman, because he is your seed.
ئیبراهیم بەیانی زوو لە خەو هەستا و نان و مەشکەیەک ئاوی هێنا و خستییە سەر شانی هاجەر و لەگەڵ کوڕەکە بەڕێی کرد. ئەویش ڕۆیشت و لە چۆڵەوانی بیری شابەع سەرگەردان بوو. | 14 |
And early in the morning Abraham got up, and gave Hagar some bread and a water-skin, and put the boy on her back, and sent her away: and she went, wandering in the waste land of Beer-sheba.
کە مەشکەکە ئاوی تێدا نەما، کوڕەکەی لەژێر دەوەنێک دانا. | 15 |
And when all the water in the skin was used up, she put the child down under a tree.
ئینجا ڕۆیشت و لە دوورەوە لە دووری تیرهاوێژێک بەرامبەری دانیشت، چونکە گوتی: «ناتوانم بە چاوی خۆم مەرگی کوڕەکەم ببینم.» ئیتر بەرامبەری دانیشت و بە دەنگی بەرز دەستی کرد بە گریان. | 16 |
And she went some distance away, about an arrow flight, and seating herself on the earth, she gave way to bitter weeping, saying, Let me not see the death of my child.
خودا دەنگی کوڕەکەی بیست و فریشتەی خودا لە ئاسمانەوە هاجەری بانگکرد و پێی فەرموو: «چیتە هاجەر؟ مەترسە، خودا دەنگی کوڕەکەی بیست لەو شوێنەی لێی دانراوە. | 17 |
And the boy's cry came to the ears of God; and the angel of God said to Hagar from heaven, Hagar, why are you weeping? have no fear, for the child's cry has come to the ears of God.
هەستە، کوڕەکە هەڵبگرە و دەستی بگرە، چونکە دەیکەمە نەتەوەیەکی مەزن.» | 18 |
Come, take your child in your arms, for I will make of him a great nation.
ئینجا خودا هەردوو چاوی هاجەری کردەوە، ئەویش بیرێکی ئاوی بەدی کرد. ئیتر چوو مەشکەکەی پڕکرد لە ئاو و ئاوی دایە کوڕەکە. | 19 |
Then God made her eyes open, and she saw a water-spring, and she got water in the skin and gave the boy a drink.
خودا لە کاتی گەورەبوونی کوڕەکەدا، لەگەڵی بوو. لە چۆڵەوانیدا ژیا و بووە تیرهاوێژ. | 20 |
And God was with the boy, and he became tall and strong, and he became a bowman, living in the waste land.
کاتێک کە ئیسماعیل لە چۆڵەوانی پاران دەژیا، دایکی ژنێکی میسریی بۆ هێنا. | 21 |
And while he was in the waste land of Paran, his mother got him a wife from the land of Egypt.
لەو سەردەمەدا ئەبیمەلەخ لەگەڵ فیکۆل کە فەرماندەی گشتی سوپاکەی بوو، بە ئیبراهیمیان گوت: «لە هەموو ئەوەی دەیکەیت خودات لەگەڵدایە. | 22 |
Now at that time, Abimelech and Phicol, the captain of his army, said to Abraham, I see that God is with you in all you do.
ئێستاش لێرەدا سوێندم بۆ بخۆ بە خودا کە ناپاکی لە خۆم و منداڵ و نەوەکانم ناکەیت. من چ چاکەیەکم لەگەڵ تۆدا کرد، تۆش هەمان چاکە لەگەڵ من و لەگەڵ ئەو خاکەدا دەکەیت کە تێیدا ئاوارە بوویت.» | 23 |
Now, then, give me your oath, in the name of God, that you will not be false to me or to my sons after me, but that as I have been good to you, so you will be to me and to this land where you have been living.
ئیبراهیمیش گوتی: «سوێند دەخۆم.» | 24 |
And Abraham said, I will give you my oath.
ئینجا ئیبراهیم گلەیی لە ئەبیمەلەخ کرد سەبارەت بەو بیرە ئاوەی کە خزمەتکارەکانی ئەبیمەلەخ داگیریان کردبوو. | 25 |
But Abraham made a protest to Abimelech because of a water-hole which Abimelech's servants had taken by force.
بەڵام ئەبیمەلەخ گوتی: «ئاگادار نیم کێ ئەم شتەی کردووە. هەروەها تۆ پێت ڕانەگەیاندووم، منیش ئەمڕۆ نەبێت نەمبیستووە.» | 26 |
But Abimelech said, I have no idea who has done this thing; you never gave me word of it, and I had no knowledge of it till this day.
ئیتر ئیبراهیم مەڕ و مانگای هێنا و دایە ئەبیمەلەخ، ئیتر هەردووکیان پەیمانیان بەست. | 27 |
And Abraham took sheep and oxen and gave them to Abimelech, and the two of them made an agreement together.
ئیبراهیم لە مێگەلەکە حەوت کاوڕەمێی بە تەنها ڕاگرت. | 28 |
And Abraham put seven young lambs of the flock on one side by themselves.
ئەبیمەلەخیش بە ئیبراهیمی گوت: «ئەم حەوت کاوڕەمێیە چییە کە بە تەنها ڕاتگرتوون؟» | 29 |
Then Abimelech said, What are these seven lambs which you have put on one side?
ئەویش گوتی: «ئەم حەوت کاوڕەمێیە لە دەستی من وەردەگریت بۆ ئەوەی ببێتە شایەتییەک بۆم کە من ئەم بیرەم هەڵکەندووە.» | 30 |
And he said, Take these seven lambs from me as a witness that I have made this water-hole.
لەبەر ئەوە ئەو شوێنەی ناونا بە بیری شابەع، چونکە هەردووکیان لەوێ سوێندیان خوارد. | 31 |
So he gave that place the name Beer-sheba, because there the two of them had given their oaths.
لەدوای ئەوەی لە بیری شابەع پەیمانیان بەست، ئەبیمەلەخ و فیکۆلی فەرماندەی گشتی سوپاکەی هەستان و گەڕانەوە خاکی فەلەستییەکان. | 32 |
So they made an agreement at Beer-sheba, and Abimelech and Phicol, the captain of his army, went back to the land of the Philistines.
ئینجا ئیبراهیم داری گەزی لە بیری شابەع چاند، لەوێش بە ناوی یەزدانی پەروەردگاری هەتاهەتاییەوە نزای کرد. | 33 |
And Abraham, after planting a holy tree in Beer-sheba, gave worship to the name of the Lord, the Eternal God.
ئیتر ئیبراهیم لە خاکی فەلەستییەکان ماوەیەکی زۆری بە ئاوارەیی بەسەربرد. | 34 |
And Abraham went on living in the land of the Philistines as in a strange country.