< پەیدابوون 20 >

ئیبراهیم لەوێوە بەرەو زەوی نەقەب کۆچی کرد و لەنێوان قادێش و شووردا نیشتەجێ بوو. بۆ ماوەیەک لە گرار مایەوە. 1
And Abraham journeyed from thence toward the land of the South, and dwelt between Kadesh and Shur; and he sojourned in Gerar.
ئیبراهیم سەبارەت بە سارای ژنی گوتی: «ئەو خوشکمە.» ئینجا ئەبیمەلەخی پاشای گرار ناردی و سارای برد. 2
And Abraham said of Sarah his wife, She is my sister: and Abimelech king of Gerar sent, and took Sarah.
ئینجا خودا هاتە خەوی ئەبیمەلەخ و پێی فەرموو: «ئەوا تۆ بەهۆی ئەو ژنەی بردووتە دەمریت، چونکە ئەو ژنێکی بە مێردە.» 3
But God came to Abimelech in a dream of the night, and said to him, Behold, thou art but a dead man, because of the woman which thou hast taken; for she is a man’s wife.
ئەبیمەلەخ کە هێشتا لە سارای نزیک نەکەوتبووەوە، گوتی: «ئەی پەروەردگار، ئایا نەتەوەیەکی بێتاوان دەکوژیت؟ 4
Now Abimelech had not come near her: and he said, Lord, wilt thou slay even a righteous nation?
ئەی ئیبراهیم پێی نەگوتم”ئەو خوشکمە،“ساراش خۆی نەیگوت”ئەو برامە“؟ من ئەمەم بە دڵسافی و دەستی پاکەوە کردووە.» 5
Said he not himself unto me, She is my sister? and she, even she herself said, He is my brother: in the integrity of my heart and the innocency of my hands have I done this.
خوداش لە خەونەکەدا پێی فەرموو: «منیش دەزانم تۆ ئەمەت بە دڵسافییەوە کردووە، هەر خۆشم ڕێگام لێ گرتیت کە گوناهم بەرامبەر بکەیت. لەبەر ئەوە بوو کە نەمهێشت دەستی بۆ ببەیت. 6
And God said unto him in the dream, Yea, I know that in the integrity of thy heart thou hast done this, and I also withheld thee from sinning against me: therefore suffered I thee not to touch her.
ئێستاش ژنی پیاوەکە بگەڕێنەوە، ئەو پێغەمبەرە، لە پێناوی تۆ نزا دەکات و دەژیت. بەڵام ئەگەر نەیگەڕێنیتەوە، ئەوا بزانە کە بێگومان خۆت و هەموو ئەوانەی هی تۆن دەمرن.» 7
Now therefore restore the man’s wife; for he is a prophet, and he shall pray for thee, and thou shalt live: and if thou restore her not, know thou that thou shalt surely die, thou, and all that are thine.
ئەبیمەلەخ بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر لە خەو هەستا و هەموو خزمەتکارەکانی بانگکرد و هەموو ئەو شتانەی پێ گوتن کە ڕوویاندابوو، ئەوانیش زۆر ترسان. 8
And Abimelech rose early in the morning, and called all his servants, and told all these things in their ears: and the men were sore afraid.
ئینجا ئەبیمەلەخ ئیبراهیمی بانگکرد و پێی گوت: «ئەمە چییە بە ئێمەت کرد؟ چ گوناهێکم بەرامبەرت کردووە تاکو خۆم و شانشینەکەم تووشی تاوانێکی وا گەورە بکەیت؟ ئەو کارەی کە نابێت بکرێت، بە منت کرد.» 9
Then Abimelech called Abraham, and said unto him, What hast thou done unto us? and wherein have I sinned against thee, that thou hast brought on me and on my kingdom a great sin? thou hast done deeds unto me that ought not to be done.
ئەبیمەلەخ بە ئیبراهیمی گوت: «بۆچی ئەم کارەت کرد؟» 10
And Abimelech said unto Abraham, What sawest thou, that thou hast done this thing?
ئیبراهیمیش گوتی: «لەبەر ئەوەی بە خۆمم گوت:”هیچ لەخواترسێک لەم شوێنەدا بوونی نییە و لەبەر ژنەکەم من دەکوژن.“ 11
And Abraham said, Because I thought, Surely the fear of God is not in this place; and they will slay me for my wife’s sake.
لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕاستیدا ئەو خوشکمە، کچی باوکمە، بەڵام کچی دایکم نییە. ئیتر بووە ژنم. 12
And moreover she is indeed my sister, the daughter of my father, but not the daughter of my mother; and she became my wife:
کاتێکیش خودا لە ماڵی باوکمەوە ئاوارەی کردم، بە ژنەکەمم گوت:”بەم شێوەیە دەتوانیت خۆشەویستی خۆتم نیشان بدەیت: چووینە هەر شوێنێک، سەبارەت بە من بڵێ: ئەو برامە.“» 13
and it came to pass, when God caused me to wander from my father’s house, that I said unto her, This is thy kindness which thou shalt shew unto me; at every place whither we shall come, say of me, He is my brother.
ئیتر ئەبیمەلەخ مەڕ و مانگا و خزمەتکار و کەنیزەی هێنا و دایە ئیبراهیم، سارای ژنیشی بۆ گەڕاندەوە. 14
And Abimelech took sheep and oxen, and menservants and womenservants, and gave them unto Abraham, and restored him Sarah his wife.
ئینجا ئەبیمەلەخ گوتی: «وا زەوییەکەم لەبەردەم تۆیە، کوێت پێ باشە لەوێ دابنیشە.» 15
And Abimelech said, Behold, my land is before thee: dwell where it pleaseth thee.
بە ساراشی گوت: «من ئێستا هەزار شاقل زیو دەدەمە براکەت. ئەمە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ئابڕووبردنەیە کە بەرامبەر تۆ لەبەردەم هەموو ئەوانەی لەگەڵتن ئەنجامم دا؛ ئیتر تۆ تەواو ڕووسپیت.» 16
And unto Sarah he said, Behold, I have given thy brother a thousand pieces of silver: behold, it is for thee a covering of the eyes to all that are with thee; and in respect of all thou art righted.
ئینجا ئیبراهیم لە خودا پاڕایەوە، خوداش ئەبیمەلەخ و ژنەکەی و کەنیزەکانی چاککردەوە و منداڵیان بوو، 17
And Abraham prayed unto God: and God healed Abimelech, and his wife, and his maidservants; and they bare children.
چونکە یەزدان بەهۆی سارای ژنی ئیبراهیمەوە، هەرچی منداڵدانی ماڵی ئەبیمەلەخ هەبوو، بە تەواوی بەستبووی. 18
For the LORD had fast closed up all the wombs of the house of Abimelech, because of Sarah Abraham’s wife.

< پەیدابوون 20 >