< پەیدابوون 2 >

بەم شێوەیە ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندا ڕێکخرابوو تەواو کران. 1
The creation of the heavens, the earth, and everything in them was complete.
ئیتر خودا لە ڕۆژی حەوتەم لەو کارەی کە کردبووی تەواو ببوو. خودا لە ڕۆژی حەوتەم لە هەموو کارەکانی پشووی دا. 2
By the time the seventh day came, God had finished the work he'd done, and he rested on the seventh day from all the work he'd been doing.
خودا ڕۆژی حەوتەمی بەرەکەتدار و پیرۆز کرد، چونکە تێیدا کۆتایی بە هەموو کارێکی بەدیهێنان هێنا. 3
God blessed the seventh day, and set it apart as holy, because he rested from all the work he'd done in creation.
ئەمانەش ڕێکخستنەکانی ئاسمان و زەوین کاتێک بەدی هێنران، لەو ڕۆژەی یەزدانی پەروەردگار زەوی و ئاسمانی دروستکرد. 4
This is the account of the Lord God's creation when he made the heavens and the earth.
هیچ دەوەنێکی کێڵگە لەسەر زەوی نەبوو، هەروەها هیچ ڕووەکێکی کێڵگەش سەری دەرنەکردبوو، چونکە هێشتا یەزدانی پەروەردگار بارانی بەسەر زەویدا نەباراندبوو. هیچ مرۆڤێکیش نەبوو ئیشی جوتیاری بکات. 5
Up to this point there were no wild plants or crops growing on the earth, because the Lord God hadn't sent rain, and there was no one to cultivate the ground.
بەڵام تەم لە زەوییەوە سەردەکەوت و هەموو ڕووی زەوی ئاو دەدا. 6
Dew came up from the earth and made the whole surface of the ground wet.
جا یەزدانی پەروەردگار پیاوی لە خۆڵی زەوی دروستکرد و هەناسەی ژیانی فووکردە کونە لووتی. بەمەش پیاوەکە بووە گیانێکی زیندوو. 7
The Lord God shaped the man Adam from the dust of the ground. He breathed into his nostrils the breath of life, and Adam became a living being.
ئینجا یەزدانی پەروەردگار باخچەیەکی لە عەدەن، لە ڕۆژهەڵاتدا چاند. لەوێش پیاوەکەی دانا کە دروستی کردبوو. 8
The Lord planted a garden in Eden, in the east. There he put the man Adam he had created.
یەزدانی پەروەردگار هەموو ئەو جۆرە درەختانەی کە لەبەرچاو جوان بوون و بۆ خواردن خۆش بوون لە زەویدا گەشەی پێکرد. درەختی ژیانیش لەناوەڕاستی باخچەکەدا بوو، هەروەها درەختی زانینی چاکە و خراپە. 9
The Lord God made all kinds of trees grow in the garden, beautiful trees and trees producing fruit that's good to eat. The tree of life was in the middle of the garden, along with the tree of the knowledge of good and evil.
ڕووبارێک لە عەدەنەوە سەرچاوە دەگرێت و لەبەری دەڕوات بۆ ئاودانی باخچەکە، لەوێوە دەبێت بە چوار لقەوە: 10
A river flowed out from Eden to water the garden. From there it split into four branches.
ناوی یەکەمیان پیشۆنە کە بە هەر چوار لای هەموو زەوی حەڤیلادایە، کە زێڕی لێیە. 11
The first branch was called the Pishon and it flowed through the whole land of Havilah, where gold is found.
زێڕی ئەو زەوییە چاکە، هەروەها سرێشی داری بۆن خۆش و بەردی عاشقبەندیشی لێیە. 12
(The gold from that land is pure. Bdellium and onyx stone are also found there.)
ناوی ڕووباری دووەمیان گیحۆنە، کە بە شێوەی پێچاوپێچ بە هەموو خاکی کوشدا دەڕوات. 13
The second branch was called the Gihon and it flowed through the whole land of Cush.
ناوی ڕووباری سێیەم دجلەیە، ئەمیش بە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەشووردا دەڕوات. ڕووباری چوارەمیش فوراتە. 14
The third branch was called the Tigris and it flowed east of the city of Asshur. The fourth branch was called the Euphrates.
یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی هێنا و لە باخچەی عەدەن داینا، بۆ ئیشی جوتیاری و بایەخ پێدانی. 15
The Lord God put the man in the Garden of Eden to cultivate it and care for it.
یەزدانی پەروەردگار فەرمانی بە پیاوەکە دا و فەرمووی: «تۆ ئازادیت لە هەموو درەختەکانی باخچەکە بخۆیت، 16
The Lord God ordered Adam, “You are free to eat fruit from every tree in the garden,
بەڵام بۆت نییە لە درەختی زانینی چاکە و خراپە بخۆیت، چونکە ئەو ڕۆژەی لێی بخۆیت بێگومان دەمریت.» 17
but you must not eat from the tree of the knowledge of good and evil, because the day you eat from it you are certain to die.”
یەزدانی پەروەردگار فەرمووی: «باش نییە بۆ پیاو بە تەنها بێت. یاریدەرێکی هاوشانی بۆ دروستدەکەم.» 18
Then the Lord God said, “It's not good for Adam to be alone. I will make someone to help him, someone that's like him.”
یەزدانی پەروەردگار هەر لە خۆڵی زەوی هەموو ئاژەڵی کێوی و هەموو باڵندەکانی ئاسمانی دروستکرد. ئینجا بۆ پیاوەکەی هێنا بۆ ئەوەی ببینێت چ ناوێکیان لێ دەنێت، هەر ناوێک کە پیاوەکە لە هەریەک لەم بوونەوەرە زیندووانەی نا، ئەوە ناوەکەی بوو. 19
The Lord God used the ground to make all the wild animals, and all the birds. He took them all to Adam to see what he would call them, and Adam named every living creature.
پیاوەکە ناوی لە هەموو ئاژەڵی ماڵی و باڵندەی ئاسمان و ئاژەڵی کێوی نا. بەڵام بۆ پیاوەکە هیچ یاریدەرێکی هاوشان نەدۆزرایەوە. 20
Adam gave names to all the livestock, all the birds, and all the wild animals. But Adam didn't find anyone like him who could help him.
لە ئەنجامدا یەزدانی پەروەردگار پیاوەکەی خستە خەوێکی قووڵەوە. کاتێک خەوتبوو، یەکێک لە پەراسووەکانی دەرهێنا و شوێنەکەی بە گۆشت بۆ پڕکردەوە. 21
So the Lord God put Adam into a deep sleep and as he slept the Lord God removed one of Adam's ribs and closed up the place where he took it with body tissue.
ئینجا یەزدانی پەروەردگار ئافرەتێکی لەو پەراسووە دروستکرد کە لە پیاوەکەی وەرگرتبوو، جا هێنای بۆ لای پیاوەکە. 22
The Lord God made a woman, using the rib he'd taken from Adam, and presented her to Adam.
پیاوەکە گوتی: «ئێستا ئەمە ئێسکێکە لە ئێسقانەکانم و گۆشتە لە گۆشتم. ئەمە ناودەبردرێت بە”ئافرەت“چونکە لە پیاوەوە وەرگیراوە.» 23
“Finally!” said Adam. “Here is bone from my bone and flesh from my flesh. She shall be called woman, because she was taken out of man.”
لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر دەبنە یەک جەستە. 24
This is the reason a man leaves his father and mother and is joined to his wife, and the two become one being.
پیاوەکە و ژنەکەی هەردووکیان ڕووت بوون، شەرمیشیان نەدەکرد. 25
Adam and his wife Eve were both naked, but they weren't embarrassed about it.

< پەیدابوون 2 >